له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵیادی خۆپیشاندانه‌كه‌ی 25 ی شوباتی ساڵی رابردوی كه‌لار ، سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پۆلیس ده‌خرێنه حاڵه‌تی ئاماده باشییه‌وه، هه‌ر ئه‌مشه‌ویش گروپ گروپ له‌ناو شاری كه‌لاردا بلاَوكرانه‌وه.
له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی 25ی شوبات، هێزێكی زۆری حكومی له ناوكه‌لاردا بڵاوده‌كرێـته‌وه
كاوه‌گه‌رمیانی، كه‌لار: سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاوێنه نیوزی راگه‌یاند" بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر ناڕه‌زایییه‌ك، هێزكانی پۆلیس و پۆلسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارستانی گه‌رمیان خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه تا كۆتایی 25 شوبات، هه‌ر ئه‌مشه‌ویش هێزیكی زۆری پۆلیس، به شێوه‌ی گروپ گروپ له‌ناو كه‌لاردا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه، وته‌بێژی گروپی گه‌نجانی سه‌ربه‌خۆی كه‌لار، نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی‌و به ئاوێنه نیوزی راگه‌یاند" بڵاوكردنی ئه‌و هێزانه و زاڵگه دروستكردن له‌ناو شاری كه‌لاردا، پێچه‌وانه‌ی قسه‌ی هه‌ندێك به‌رپرسی شاربووه كه گوتیان هێز بلاَوناكه‌ینه‌وه، له راستیدا به‌م كاره‌یان ته‌نها ئامانجیان ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵكه".
هه‌ر سه‌باره‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌لار سه‌ربه‌رز عومه‌ر به ئاوێنه نیوزی راگه‌یاند" دووهه‌فته جارێك ته‌زاهورێكمان هه‌یه، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ته‌زاهورمان كرد له رێگه‌ی توری كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یسبوك داوای رای خه‌ڵكمان كرد ووتمان ئه‌م ته‌زاهوره‌یان پێ باشه یان نا ، خه‌ڵكێكی زۆر پێیان باش بوو، خه‌ڵكیكیش هه‌بوو پێی باش نه‌بوو، ئه‌م حاڵاته ته‌نیا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌لاره و بنكه‌كانی تایبه‌ت به‌و ته‌زاهورانه‌یه.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌وترێت بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆلیسانه په‌یوه‌ندی به نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵیادی خۆپیشاندانه‌كه‌ی 25 ی شوباتی ساڵی رابردوی قه‌زای كه‌لاره‌وه هه‌یه، به‌رپرسه‌كه‌ی راگه‌یاندنی پۆلیس وتی" هیچ په‌یوه‌ندی به‌و حالاَته‌وه نییه".


















