دوای ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری گروپی گه‌نجانی سه‌ربه‌خۆی كه‌لار له‌گه‌ڵ قایمقامی قه‌زای كه‌لار بۆ جێبه‌جێكردنی داواكانیان كۆبونه‌وه، ئه‌مڕۆیش وته‌بیژی گروپه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆده‌بێته‌وه.
له سه‌ر یادكردنه‌وه‌ی 25ی شوبات، حكومه‌ت و گروپی گه‌نجانی سه‌ربه‌خۆ له گفتوگۆدان
دوای ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری گروپی گه‌نجانی سه‌ربه‌خۆی كه‌لار له‌گه‌ڵ قایمقامی قه‌زای كه‌لار بۆ جێبه‌جێكردنی داواكانیان كۆبونه‌وه، ئه‌مڕۆیش وته‌بیژی گروپه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆده‌بێته‌وه.
كاوه گه‌رمیانی،ئاوێنه نیوز: ئه‌مڕۆ ( چوارشه‌ممه)، وته‌بیژی گروپی گه‌نجانی سه‌ربه‌خۆی كه‌لار، له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوه‌وه بۆ گفتوگۆكردنی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانیان، له‌وباریه‌وه وته‌بێژی گروپی گه‌نجانی سه‌ربه‌خۆی كه‌لار نێچیره‌ڤان كه‌لاری، به ئاوێنه نیوزی راگه‌یاند" به‌مه‌به‌ستی ئه‌و داواكاریانه‌ی چه‌ند رۆژێكه داومانه به حكومه‌ت، ئه‌مڕۆ بۆ جارێكی تر له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوینه‌وه، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش پێی وتین كه بو یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی 25ی شوبات، هه‌ر چالاكیه‌ك بكه‌ین ئه‌و تیایدا ئاماده ده‌بێت.
ناوبراو وتیشی" له رۆژی 25 شوباتدا یادی ئه‌و رۆژ ده‌كه‌ینه‌وه‌و به ڕیپێوان تا سه‌ر گۆره‌گه‌ی شه‌هید بیلال ده‌ڕۆین، ئه‌گه‌ر یه‌ك پیشمه‌رگه بێته ناوشاره‌وه ئێمه خۆپیشاندان ده‌كه‌ین.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌و به‌رنامه‌ی گروپه‌كه‌یانی بۆ رۆژی 25ی شوبات ئاراسته‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان كردووه، ئه‌وانیش داواكانیان به‌رزكردۆته‌وه بۆ حكومه‌ت.
هه‌روه‌ها وتیشی" به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ندێك ده‌زگای یه‌كێتییه‌وه هه‌واڵی بێ بنه‌مایان بلاَوكراوه‌ته‌وه كه گوایه ئێمه خۆمان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه،به‌ڵام ئه‌وه دووره له‌راستیه‌وه".
دوای ئه‌وه‌ی 25 ی شوباتی ساڵی رابردوو له‌شاری كه‌لار خۆپیشاندانێك كرا, له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی حیزب و حكومه‌ته‌وه ته‌قه‌ی تیاكراو به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سی تریش برینداركران.


















