ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه جۆرێك دڵنیایی هه‌یه له‌وه‌ی كه زیندانی نهێنی له‌هه‌رێمی كوردستانداهه‌یه، ئاشكراشیده‌كات كه زیارتر له 200 بێسه‌روشوێنكراو له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن.
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه جۆرێك دڵنیایی هه‌یه له‌وه‌ی كه زیندانی نهێنی له‌هه‌رێمی كوردستانداهه‌یه، ئاشكراشیده‌كات كه زیارتر له 200 بێسه‌روشوێنكراو له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن.
زریان محه‌مه‌د، سلێمانی: ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یمان عیزه‌دین، له‌لێدوانێكدا ئه‌مرۆ (چوارشه‌ممه)، به‌ئاوێنه نیوزی ڕاگه‌یاند "بونی زیندانی نهێنی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌بڕوای من په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی به‌یه‌كلایی نه‌كردنه‌وه‌ی كه‌یسی بێسه‌رو شوێنانی شه‌ڕی ناوخۆوه هه‌یه، چونكه هه‌تاكو ئه‌وكاته‌ی كه‌سێك مابێت به‌ناوی بێسه‌رو شوێنه‌وه، ئه‌وا گومانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر بونی زیندانی نهێنی".
په‌یمان عیزه‌دین وتیشی "ژماره‌یه‌ك كه‌س ساڵانێكی دورو درێژه له‌زیندانه‌كاندانی ئاسایش‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی تری هه‌ردوو حزبی یه‌كێتی‌و پارتیدا به‌بێ بوونی هیچ بیانوویه‌كی یاسایی هێڵراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش دڵنیایی ئه‌دات له‌وه‌ی شتێك هه‌یه به‌ناوی زیندانی نهێنی له‌هه‌رێمی كوردستان".
ناوبراو ڕونیكرده‌وه كه به‌پێی ووته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه ساڵانێكی دوورودرێژ له‌زیندانه‌كاندا بوون، پاش ئازادبونیان ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنن كه پێش ئه‌وه‌ی له‌زیندانه دیار‌و ڕه‌سمیه‌كاندابن به‌كۆمه‌ڵێك زیندانی دیكه‌دا تێپه‌ڕیون كه نهێنی بون".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێیوایه تا كه‌سێك به‌ناوی بێسه‌رو شوێنه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان مابێت، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ناچێته ژێرباری دیاریكردنی چاره‌نوسیان، بۆیه "جۆرێك دڵنیایم هه‌یه له‌وه‌ی كه زیندانی نهێنی له‌هه‌رێمی كوردستانداهه‌یه".
له‌باره‌ی ژماره‌ی كه‌سه بێسه‌روشوێنكراوه‌كان، ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان وتی "ئه‌وه‌ی لای ئێمه تۆمار كراوه نزیكه‌ی 200 كه‌س له‌شه‌ڕی ناوخۆدا بێسه‌روشوێنكراون، 36 كه‌سی دیكه‌ش هه‌یه‌له‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ، له‌ماڵ‌و شوێنه گشتیه‌كاندا له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون هه‌تا ئێستا بێسه‌رو شوێنن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه له‌هه‌مانكاتدا ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕانه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "پرۆژه بڕیارێكمان پێشكه‌شی سه‌رۆكایتی په‌رله‌مان كردووه،به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی چاره‌نوسی ئه‌و بێسه‌روشوێنانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا خویندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆنه‌كراوه، پێموایه ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه گومانه‌كان ئه‌ڕه‌وێنێته‌وه له‌سه‌ر بون یان نه‌بونی زیندانی نهێنی له‌هه‌رێمدا".
| دراو | نرخ |
|---|---|
| USD-IQD | 1,164.1899 |
| EUR-IQD | 1,484.2257 |
| EUR-USD | 1.2749 |
| Custom Conversion |
