له‌رووداوێکی سه‌یردا له‌یه‌کێک له‌گونده‌کانی باکوری کینیا، مارێک گازی له‌خاوه‌نه‌که‌ی گرت‌و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌م پیاوه که پیشه‌که‌ی جادوکردن بووه به‌مار، له‌ماڵه‌که‌ی خۆیدا چه‌ندین ماری دیکه‌ی هه‌یه‌و به‌رده‌وام راهێنانیان پێده‌کات، به‌ڵام له‌ناکاو یه‌کێک له‌ماره‌کانی گازێکی لێده‌گرێت‌و ده‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی.شایه‌تحاڵێک ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه که له‌کاتی بردنی ته‌رمی کابرا بۆ گۆڕستان، ئه‌و ماره رێی به‌خه‌ڵکه‌که گرتووه‌و ویستیه‌تی روبه‌ڕیان بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانیش ده‌ستبه‌جێ کوشتویانه.