کاتێک مۆبایله‌که‌ت ده‌که‌وێته ئاوه‌وه، یان جله‌کانت ته‌ڕ بووه‌و بیرت چووه مۆبایله‌که‌ت له‌گیرفانت ده‌ربهێنیت، هیچ نیگه‌ران مه‌به‌و ئومێد هه‌یه جارێکی دیکه مۆبایله‌که‌ت بخه‌یته‌وه کار، ئه‌م10 هه‌نگاوه جێبه‌جێ بکه‌و چاوه‌ڕوانی دووباره ژیانه‌وه‌ی بکه:
مۆبایله‌که‌ت که‌وته ئاوه‌وه.. نیگه‌ران مه‌به چاره‌سه‌ری هه‌یه
1.به‌خێرایی مۆبایله‌که له‌ناو ئاوه‌که ده‌ربهێنه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک دایمه‌گیرسێنه، چونکه ده‌بێته هۆی سوتاندنی بازنه‌ی ئه‌لکترۆنی ئامێره‌که.
2.باتری ئامێره‌که ده‌ربهێنه، که ئه‌مه ده‌بێته هۆی بڕینی ته‌زووی کاره‌با له‌مۆبایله‌که. ته‌ماشای قه‌راغی پشته‌وه‌ی مۆبایله‌که بکه، بازنه یان چوارگۆشه‌یه‌کی له‌سه‌ره که ئه‌گه‌ر ره‌نگه‌که‌ی سوور یان په‌مه‌یی هه‌ڵگه‌ڕابوو، ئه‌وه به‌داخه‌وه له‌کاتی پێویستدا نه‌تتوانیوه مۆبایله‌که‌ت رزگار بکه‌یت.
ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی له‌کاتی پێویستدا ئه‌و کاره بکه‌یت، ئه‌وا به‌رله‌وه‌ی ئامێره‌که له‌ناو ئاوه‌که ده‌ربهێنیت، باتریه‌که‌ی ده‌ربهێنه که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی ئه‌و پله گه‌رمییه زۆره‌ی له‌ئه‌نجامی کێشه‌ی ته‌زوی کاره‌باکه‌یه‌وه دروست ده‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌رهێنانی میمۆری مۆبایله‌که‌ت به‌خێرایی زۆر گرنگه، چونکه زۆربه یان سه‌رجه‌می ژماره‌ی که‌س‌و هاوڕێکانت له‌وێدا هه‌ڵگیراون‌و ئه‌م زانیاریانه‌ش ره‌نگه به‌لای زۆربه‌مانه‌وه له‌مۆبایله‌که خۆی گرنگتر بن.
3.هه‌ر پاشکۆیه‌کی دیکه‌ی پێوه بوو لێی بکه‌وه‌و هه‌موو ئه‌و پارچانه‌ی دیکه‌ش که لێده‌کرێنه‌وه، لێیانبکه‌وه.
4.ئامێره‌که به‌قوماش یان کلێنێکسێک وشک بکه‌وه‌و مه‌هێڵه هیچ دڵۆپه ئاوێکی پێوه بمێنێت، به‌ڵام ئاگاداربه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رایمه‌وه‌شێنه، چونکه ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌م هۆیه‌وه ئاوه‌که زیاتر دزه بکاته ناوه‌وه‌و بڵاوببێته‌وه.
تێبینی: ئه‌گه‌ر توانیت به‌هۆی گیراوه‌ی کحوله‌وه ئامێره‌که پاکبکه‌وه، که ئه‌مه ده‌بێته هۆی زیاتر وشککردنه‌وه‌ی ئاوه‌که.
5.ده‌توانیت پانکه یان ئامێرێکی هه‌وایی دیکه به‌کاربهێنیت، به‌مه‌رجێک بتوانیت سه‌رجه‌می به‌شه‌کانی مۆبایله‌که بکه‌یته‌وه‌و بۆ ماوه‌ی 20 نزیکه‌ی ده‌قیقه هه‌موو لاکانی ئامێره‌که وشکبکه‌یته‌وه. ئه‌مه رێگایه‌کی خێرایه‌و ده‌توانیت پاش نیو کاتژمێر ببیته‌وه به‌خاوه‌نی مۆبایل، به‌ڵام ئامۆژگاری بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی مۆبایله‌کانیان بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ئاوه‌که‌دا ماوه‌ته‌وه، ئه‌م رێگایه به‌کارمه‌هێنن، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئاگادار بیت له‌کاتی جێبه‌جێکردنی ئه‌م رێگایه‌دا، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پارچه‌کانی مۆبایله‌که‌ت نزیک ئامێره هه‌واییه‌که بکه‌یته‌وه، چونکه ئه‌گه‌ری دروستبوونی ته‌زووی کاره‌بایی‌و زیان گه‌یاندنی به‌پارچه‌کانی ئامێره‌که‌ت هه‌یه.
تێبینی: به‌هیچ جۆرێک ئامێری وشککردنه‌وه‌ی قژ (مجففه) به‌کارمه‌هێنه، چونکه ده‌بێته هۆی دروستکردنی هه‌ڵم له‌ناوه‌وه‌ی ئامێره‌که‌و ره‌نگه هه‌ندێک پارچه ژه‌نگ بکه‌ن‌و خراپ ببن.
6.مۆبایله‌که‌ت بخه‌ره ناو برنجه‌وه، برنج مادده‌یه‌که که توانای هه‌ڵمژینی شێی هه‌یه. دوو کوپ برنج بکه‌ره کیسێکی بچوکه‌وه‌و بۆماوه‌ی 24 کاتژمێر مۆبایله‌که‌ی تێبکه، باشتر وایه هه‌موو کاتژمێرێک مۆبایله‌که هه‌ڵبگێڕیته‌وه.
7. مۆبایله‌که ده‌ربهێنه‌و له‌سه‌ر خاولییه‌ک دایبنێ، بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک جێی بهێڵه‌و پاشان ته‌ماشای خاولییه‌که بکه، بزانه هیچ ئاوێکی وه‌رگرتووه.
8.که دڵنیا بوویت له‌ته‌واو وشکبوونه‌وه‌ی ئامێره‌که، ده‌توانیت باترییه‌که‌ی تێبکه‌یته‌وه‌و ئیشی پێبکه‌یت. ئه‌گه‌ر ئیشی نه‌کرد ئه‌وا شاحینه‌ی کاره‌باکه‌ی ببه‌سته‌و به‌بێ باتری تاقیبکه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌مه‌یاندا سه‌رکه‌وتوو بوویت، مانای وایه پێویستت به‌کڕینی باترییه‌کی نوێ هه‌یه. ئه‌گه‌ریش ئیشی کرد، به‌ڵام هه‌ندێک کێشه‌ت تیا به‌دیکرد، ئه‌وه مانای وایه هێشتا مۆباله‌که‌ت ئاوی تێدا ماوه، یان به‌داخه‌وه پارچه‌یه‌ک له‌پارچه‌کانی تێکچوون.
9.ئه‌گه‌ر هه‌ر ئیشی نه‌کرد، پێویسته سه‌رجه‌می پارچه‌کانی به‌ته‌واویی هه‌ڵبوه‌شێنیت‌و به‌ئامێری وشککه‌ره‌وه ته‌واوی پارچه‌کان وشکبکه‌یته‌وه‌و سه‌رله‌نوێ بیانبه‌ستیته‌وه.
10.ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ش بێ سوود بوون، پێویسته ئه‌وکات مۆبایله‌که‌ت ببه‌یت بۆ لای سه‌نته‌رێکی چاککردنه‌وه. ره‌نگه بپرسیت: که بۆ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خۆم ماندوو بکه‌م‌و راسته‌وخۆ ئامێره‌که ببه‌م بۆ لای که‌سی شاره‌زا باشتر نییه؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌مه، ده‌بێت ئه‌وه بزانیت که تۆ به‌شێوه‌یه‌کی باش ئامێره‌که‌ت پاراستووه‌و کۆمه‌ڵێک هه‌نگاوی پێویست هه‌یه که کردووتن، هه‌روه‌ها کاتێک ده‌یبه‌یته لای سه‌نته‌ری چاککردنه‌وه ده‌بێت ئه‌و راستییه نه‌شاریته‌وه که ئامێره‌که‌ت که‌وتۆته ناو ئاوه‌وه‌و هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش باس بکه که ئه‌نجامت داون، هه‌موو ئه‌مانه یارمه‌تیده‌رن که ئامێره‌که‌ت زووتر‌و ئاسانتر بکه‌وێته‌وه کار.
ته‌ماشای ئه‌م ڤیدیۆیه‌ش بکه:

















