به‌هۆی بوونی هه‌ڵه‌یه‌كی پرۆگرامه‌وه هه‌زاران دانه له‌كتێبی ئاینناسی پۆلی 11 ئاماده‌یی له‌ناو ده‌برێن له‌كاتێكدا ئه‌م كتێبانه به‌پاره‌یه‌كی زۆر‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاپ كراون‌و له‌لایه‌ن لیژنهیهكیو باڵا‌و پسپۆڕی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه دانراون.
هه‌زاران كتێبی ئاینناسی له‌ناو ده‌برێن
هه‌ولێر، ئاوێنه‌نیوز: به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست لاپه‌ڕه‌ی خوێندنی رۆژنامه‌ی ئاوێنه كه‌وتوون، هه‌زاران دانه له‌كتێبی پرۆگرامی ئاینی پۆلی 11 ئاماده‌یی كۆكراونه‌ته‌وه بۆ له‌ناوبردن چونكه بوه‌ته جێگای نیگهرانیو ناڕه‌زایی مه‌سیحییه‌كان. ئه‌م كتێبه كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی باڵای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه دانراوه له‌زاری جوله‌كه‌كانه‌وه خراپ باس له‌ئاینی مه‌سیحی دهكاتو به‌م هۆیه‌شه‌وه ماوه‌ی رابردوو به‌فه‌رمانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده لهكۆگاو ناوه‌نده‌كانی خوێندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سه‌حب كرایه‌وه‌و ئێستاش له‌ناو ده‌برێن.
له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كی نوسراویشدا بۆ ئاوێنه، ئه‌بوبه‌كر عه‌لی كه پێشتر وه‌زیر بوه له‌حكومه‌تی ههرێمو به‌شداریی داڕشتنی ئه‌و پرۆگرامه‌ی كردوه جه‌غت ده‌كاته‌وه "ئه‌وه‌ی هه‌یه بریتیه له‌باش حاڵی نهبوونو شتێ له‌ئارادانیه به‌ناوی ته‌شهیر، یاخود خوانه‌خواسته بهناشایستهیی ناوهێنانی پێغه‌مبه‌رێكی مه‌زنی په‌روه‌ردگار كه‌حه‌زره‌تی عیسایه".
ناوبراو جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌وان كردوویانه "ده‌ستنیشانكردنی هه‌لوێستی ئایینی جوله‌كه‌یه به‌و جۆره‌ی له(تلمود) ا تۆماركراوه به‌رامبه‌ر ئه‌م پێغه‌مبه‌ره. كه‌دیاره ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه ئه‌و جۆره وه‌سف كردن‌و باسكردنه دووره له‌پاكی وه‌ك خۆی پێغه‌مبه‌رێكی تری خودا كه‌ئه‌ویش حه‌زره‌تی موسایه".
جێگای ئاماژه‌یه چاپكردنی كتێبه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم به‌زۆری له‌وڵاتی لوبنان ئه‌نجام دهدرێنو نرخی هه‌ر كتێبێكیش له 2 دۆلاره‌وه ده‌ست پێده‌كات بۆ 12 دۆلار.





















