تیمى تۆپى پێى هەلَبژاردەى عێراق گەیشتە دەوحەى پایتەختى قەتەر بە ئەنجامدانى کامپێکى مەشقى ئامادەکارى بۆ یارى داهاتوویان بەرامبەر هەڵبژاردەى سەنگافورە کەبڕیارە لەمیانەى پاڵاوتنى مۆندیالى 2014ى بەرازیل لە دەوحە ئەنجامى بدەن.
هەڵبژاردەى عێراق گەیشتە دەوحە
هەڵبژاردەى عێراق کە لەمیانەى کۆمەڵەى دووەم یاریدەکات بە کۆکردنەوەى 12 خاڵ لەگەڵ هاوت ئوردنیەکەىس ەرکەوتنیان بۆ قۆناغى داهاتوو مسۆگەرکردووە، لەلاى خۆیەوە ئوردن میواندارى چین دەکات.
لەلایى خۆیەوە راهێنەرى بەرازیل زیکۆ بۆ یەکەم جار یاریزانى تیپى ئۆربیرۆى سویدى ئەحمەد یاسینى بتنگهێشتى پێکهاتەکەى کردووە، ئەمەش بەلەبەرچاو گرتنى ئەو ئاستە بەرزەى لە تیمى ئۆڵۆمپى نیشانیداء توانیان 2-1 لەهەڵبژاردەى ئۆڵۆمپى ئۆزباکستان ببەنەوە.
زیکۆى راهێنەرى عێراق ناوى 23 یاریزانى بۆ ئەم یاریە ئاشکراکردووە، یاریزانەکان پێکهاتوون لە:
نور سەبرى، محەمەد گاسد، جەلال حەسەن، عەلى حسێ رحێمە، سەلام شاکر، باسم عەباس، ساماڵ سەعید، حسام کازم، قوسەى مونیر، موسەننا خالید، نەشئەت ئەکرەم، هاوار مەلا محەمەد، ئەعد عەبدول ئەمیر، مەهدى کەریم، کەرار جاسم، یونس مەحمود، موستەفا کەریم، ئەحمەد ئیبراهیم، وەلید بەحر، لوئەى سلاح، عەلى سةڵاح، ئیبراهیم کامل، سالح سدێر.
راهێنەر هەستا بەدوور خستنەوەى حەمادى ئەحمەد لەسەر بڕیارى یەکێتى تۆپى پێى عێراقى.
لەیارى رابردووى نیوان ئەم دوو هەڵبژاردەیە، عێراق توانى بە دوو گۆڵى عەلا عەبدول زەهرە یاریەکەى بردەوە.

















