وه‌زیرێکی تورکیا له‌ سویسرا ده‌درێته‌ دادگا

22 شوبات, جیهانی سويسرا - م ح -

وه‌زیری تورکیا بۆ کاروباری یه‌کێتی ئه‌وروپا ( ئێگه‌مان باگیش) له‌سه‌ر داوای داواکاری گشتی کانتۆنی زویرخ له‌ سویسرا دۆسییه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێته‌وه‌ و بانگبكرێته‌‌ دادگا و سزا بدریت.

سایتی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم كه‌ ماڵپه‌رێكی‌ فه‌رمیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌‌و هه‌واڵ چالاكیه‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و... زیاتر


هیوا ناسیح، ئاوێنه‌نیوز: به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ كه‌ له‌ رۆژنامه‌ سویسریه‌کان بلاوكراوه‌ته‌وه‌، وه‌زیری ناوبراو، پاش به‌شداریکردنی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئابوریی جهیانی له‌ داڤۆس ( WEF)،  له‌ 28ی مانگی رابردوودا و له‌ کاتی ئاماده‌بوونی له‌ کۆنسێرتێکی گۆرانی تورکی له‌ شاری زویرخ، ده‌ڵێت  ( ئه‌وا من لێره‌م له‌ سویسرا و ده‌ڵێم، که‌ رووداوه‌کانی ساڵی 1915 جینۆساید نه‌بوون، با بێن و من ده‌سگیر بکه‌‌ن!).

له‌م رۆژانه‌دا دادگای باڵای شاری زویرخ به‌ تۆمه‌تی پێشێلکردنی یاساکانی جینۆساید له‌سه‌ر داوای داواکاری گشتی ئه‌و کانتۆنه‌، دۆسییه‌ی له‌سه‌ر ناوبراو کردۆته‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ی تێدا ده‌کات، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی راکێشانی ناوبراو بۆ به‌رده‌م دادگا و سزادانی. ته‌نها کێشه‌ش له‌به‌رده‌م پرۆسه‌که‌ وه‌ک داواکاری گشتی ده‌ڵێت یاساپارێزیی (حه‌سانه‌) دیپلۆماتیی ناوبراوه‌، گه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سویسرا رێگه‌یان پێ بدات ئه‌وا پرۆسه‌که‌ ده‌چێته‌ پێش.

له‌ ئێستادا دۆسییه‌که‌ لای پۆلیسه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ی تێدا به‌رده‌وامه‌. ئولی لیۆنبێرگه‌ر په‌‌رله‌مانتارێکی سویسرییه‌ ده‌ڵێت "قسه‌کانی ناوبراو نه‌ک هه‌ر سه‌رپێچیکردنی یاسای ئه‌م وڵاته‌یه‌، به‌ڵکو سه‌رکێشیکردنێکی ئاشكراشه‌ بۆمان، بۆیه‌ لانی که‌می چاوه‌روانم سه‌فاره‌تی تورکیا بانگبکرێت و به‌ توندی ناره‌زایی خۆمانی پێ رابگه‌یه‌نین".

 له‌ ساڵی 2003ه‌وه‌،‌ په‌رله‌مانی سویسرا کۆمه‌ڵکوژیی ئه‌رمه‌نییه‌کانی به‌ ژینۆساید ناساند، تا ئێستا چه‌ندان که‌س له‌ هاووڵاتیانی تورکی دانیشتوی سویسرا له‌ سه‌ر نکۆڵیکردن له‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌، به‌ تاوانی سه‌رپێچیکردنی یاسا سزا دراون، وه‌‌ک مێژوونوسی تورک (دۆگو پێرینچه‌ک) له‌ شاری لۆزان ساڵی 2005 که‌ کۆمه‌‌ڵکوژییه‌که‌ی به‌ (درۆ) ناوبردبوو.

به‌رازیل: فڕینی گه‌نجێک به‌سه‌ر شاری ریۆدی جانێرۆدا (رۆیته‌رز)
له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا، ئاژاوه‌ له‌شه‌قامه‌کانی میسر به‌رده‌وامه‌ (رۆیته‌رز)
بۆردومانی ئاسمانیی سوپای سۆدان، بارودۆخی دانیشتوانی باشوری تێکداوه‌ (AP)
ئه‌ڵمانیا: هه‌زاران که‌س له‌ناو دوکه‌ڵی سوردا یادی (1ی ئایار)یان کرده‌وه‌ (رۆیته‌رز)
دراونرخ
USD-IQD1,164.1899
EUR-IQD1,484.2257
EUR-USD1.2749
Custom Conversion