لێکۆڵه‌ره‌وانی که‌ش‌و هه‌وا ده‌ڵێن هۆکاری گه‌رمبوونی زه‌وی به‌هۆی گازه زیانبه‌خشه‌کانه‌وه‌یه، به‌ڵام دوو زانای ئه‌ڵمانی خۆر به‌هۆکاری بنه‌ڕه‌تی گۆڕانکاریی که‌ش‌و هه‌وا ده‌زانن‌و پێیانوایه ژینگه ناکه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
پله‌ی گه‌رمی زه‌وی چۆن به‌رزده‌بێته‌وه؟
زۆربه‌ی لێکۆڵه‌ره‌وان به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی گازه زیانبه‌خشه‌کان به‌هۆکاری تێکچونی هاوسه‌نگی که‌ش‌و هه‌وا ده‌زانن، به‌ڵام (فریز ڤاهرنهۆلت)ى کیمیاناس‌و (سباستیه‌ن لونینگ) زه‌ویناسی ئه‌ڵمانی، پێیان وایه به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گازه زیانبه‌خشه‌کان یارمه‌تی گه‌رمبوونی زه‌وی ده‌ده‌ن، به‌ڵام خۆر هۆکاری سه‌ره‌کییه له‌گه‌رمبوونی زه‌وی.
پێشبینی بۆ ئاینده
ئه‌م دوو زانایه پێیان وایه له‌سه‌ده‌ی ئێستادا به‌ئه‌گه‌ری زۆر زه‌وی له2 پله‌ی سانتیگراد گه‌رمتر نابێت‌و له25 ساڵی داهاتودا زه‌وی ساردتر ده‌بێت، به‌ڵام زۆربه‌ی لێکۆڵه‌ره‌وان دژی ئه‌م تیۆریه‌ن. گیۆرگ فویلنه‌ر له‌دامه‌زراوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی پوتسدام ده‌ڵێت: (ئه‌گه‌ر چالاکیه‌کانی خۆر له‌چالاکیه‌کانی چاخی سه‌هۆڵبه‌ندانی سه‌ده‌ی 17 که‌متر بێته‌وه گه‌رمبوونی زه‌وی 0،3 پله که‌متر ده‌بێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش یه‌کسان نیه به 0،1 پله به‌رزبونه‌وه‌ی پێشبینی کراو).
سامی سولانکی له‌به‌شی لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆری دامه‌زراوه‌ی ماکس پلانک ده‌ڵێت: (چالاکیه‌کانی خۆر له ده‌یه‌کانی 50و 60ی سه‌ده‌ی ڕابوردو گه‌یشتۆته به‌رزترین پله‌و دوای ئه‌وه‌ش ئه‌م چالاکی‌و ڕوناکییه‌ی خۆر به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه چووه).
لاوت مایک لۆکوود پێی وایه قۆناغی که‌مبونه‌وه‌ی چالاکیه‌کانی خۆر 90 ساڵ درێژه بکێشێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌ی زانایان له‌و بڕوایه‌دان ناجێگیریه‌کانی خۆر کاریگه‌ری لاوه‌کی له‌سه‌ر گۆڕانکاریه‌کانی که‌ش‌و هه‌وا هه‌یه.
گیۆرگ فویلنه‌ر ده‌ڵێت له چاخی سه‌هۆڵبه‌ندانی بچوکدا پله‌ی گه‌رمی ته‌نها نیو پله داده‌به‌زێت، به‌ڵام فریز ڤاهرنهۆلت‌و سباستیه‌ن لونینگ پێیان وایه کاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌و ده‌ڵێن ئه‌م ناجێگیریه وه‌کو پاڵنه‌رێک کاریگه‌ری گازه زیانبه‌خشه‌کان ده‌کاته دو ئه‌وه‌نده.
ئا: ئارام مه‌حمود ئه‌حمه‌د
س: DW

















