له به‌یاننامه‌یه‌كدا ، ژماره‌یه‌ك له چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسانی سه‌ربه‌خۆی كه‌لار وكفری، ره‌خنه له تێكچونی بارودۆخی ئه‌منی كفری‌و به‌رپرسانی ئیداری ئه‌و شاره ده‌گرن.
ژماره‌یه‌ك چالاكوان‌و رۆژنامه‌نوس ره‌خنه له به‌رپرسه ئیداریه‌كانی كفری ده‌گرن
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ، ژماره‌یه‌ك له چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسانی سه‌ربه‌خۆی كه‌لار وكفری، ره‌خنه له تێكچونی بارودۆخی ئه‌منی كفری‌و به‌رپرسانی ئیداری ئه‌و شاره ده‌گرن.
گه‌رمیان، ئاوێنه‌نیوز: له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ژماره‌یه‌ك له چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسانی سه‌ربه‌خۆی كه‌لار و كفری، ره‌خنه له بارودۆخی ئه‌منی شاری كفری ده‌گرن، به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌ش تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه: به‌هۆی لاوازی ئه‌دایانه‌وه توره و نیگه‌ران ده‌بن له رووماڵكردنی رووداوه‌كانی قه‌زاكه‌یان.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه: ئێمه وه‌كو رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانان جگه له‌وه‌ی پێمانوایه قایمقام به‌رپرسیاره له چاودێریكردن و جێبه‌جێكردنی یاسا كه هه‌رجاره‌و هه‌ڵده‌كوترێته سه‌ر بینایه‌كی حكومی، چونكه جگه له‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسی یه‌كه‌می ئیداریه له‌هه‌مانكاتیشدا له دوای ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌وه‌وه بارودۆخه‌كه خراپتر بووه.
ته‌واوی به‌یاننامه‌كه بخوێنه‌ره‌وه...
به‌یاننامه
وه‌كو لای هه‌موان ئاشكرایه ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه و له‌دوای ده‌ست به‌كاربوونی قایمقامی ئێستای قه‌زاكه‌وه، بارودۆخی ئه‌منی قه‌زای كفری به‌ته‌واوه‌تی تێكچووه و ناو به‌ناو رووداوی نه‌خوازراو رووده‌دات، به‌تایبه‌ت به‌م دواییانه چه‌ندین حاڵه‌تی كوشتن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر دام و ده‌زگا حكومیه‌كان روویانداوه.
هاوكات له‌گه‌ڵ روودانی ئه‌و رووداوه نه‌خوازراوانه‌دا له‌قه‌زای كفری، كه دوا رووداویان هه‌ڵكوتانه سه‌ر بینای قایمقامیه‌ت و كۆنترۆڵكردنی بیناكه بوو له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه، كه‌بێگومان ئه‌و رووداوانه پێویستیان به روماڵكردن هه‌یه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوسان و راگه‌یاندكارانه‌وه له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنیان، به‌لاَم به‌رپرسانی ئیداری قه‌زاكه به‌هۆی لاوازی ئه‌دایانه‌وه توره و نیگه‌ران ده‌بن له روومالكردنی رووداوه‌كانی قه‌زاكه‌یان.
بۆیه ئێمه وه‌كو رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانان جگه له‌وه‌ی پێمانوایه قایمقام به‌رپرسیاره له چاودێریكردن و جێبه‌جێكردنی یاسا كه هه‌رجاره‌و هه‌ڵده‌كوترێته سه‌ر بینایه‌كی حكومی، چونكه جگه له‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسی یه‌كه‌می ئیداریه له‌هه‌مانكاتیشدا له دوای ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌وه‌وه بارودۆخه‌كه خراپتر بووه.
هاوكات له‌گه‌ڵ خراپی وه‌زعی ئه‌منی قه‌زاكه له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا، قایمقامی كفری مامه‌ڵه‌ی زۆر نه‌شیاو و نادروسته له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان و راگه‌یاندكاراندا، بۆیه لێره‌وه داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت ده‌كه‌ین به‌دواداچوون بۆئه‌دای قایمقام و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هاولاَتیاندا بكه‌ن ، ئه‌وكات بێگومانین له‌وه‌ی بێ یه‌ك و دوو بریاری له‌سه‌ر كار لابردنی ده‌ده‌ن.
ژماره‌یه‌ك له چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسانی سه‌ربه‌خۆی كه‌لار و كفری
22/2/2012



















