له‌یاداشتنامه‌یه‌كدا نوێنه‌ری چه‌ند لیستێكی مامۆستایان له‌گه‌رمیان داوای ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی لقه‌كان ده‌كه‌ن،ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیشان نه‌ده‌رێنه‌وه هه‌ڵوێستی مه‌ده‌نیانه‌ی خۆیان ده‌بێت‌و هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردنی كۆنفرانسی لقی گه‌رمیان ده‌كه‌ن.
له‌یاداشتنامه‌یه‌كدا نوێنه‌ری چه‌ند لیستێكی مامۆستایان له‌گه‌رمیان داوای ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی لقه‌كان ده‌كه‌ن،ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیشان نه‌ده‌رێنه‌وه هه‌ڵوێستی مه‌ده‌نیانه‌ی خۆیان ده‌بێت‌و هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردنی كۆنفرانسی لقی گه‌رمیان ده‌كه‌ن.
كاوه گه‌رمیانی،ئاوێنه نیوز: له‌و یاداشتنامه‌یه‌دا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی ئاوێنه نیوز نێردراوه، هاتووه "له‌رێگه‌ی ئه‌م یاداشته‌وه‌و وه‌كو هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیاریه‌تیمان له‌ئاست خواست و داواركاریه‌كانی مامۆستایانی كوردستان به‌گشتی و مامۆستایانی سنوری گه‌رمیان به‌تایبه‌تی، سكرتاریه‌تی نوێ مامۆستایان له‌وه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی جدیانه‌تر و له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا شوێن‌و كاتی ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی لقه‌كان دیاریی بكرێت".
له‌به‌شێكی تری یاداشته‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له‌لیسته‌كانی (لیستی مامۆستایانی یه‌كگرتوو، لیستی مامۆستایانی حزبی شیوعی، لیستی سه‌ربه‌خۆی مامۆستایان، لیستی مامۆستایانی كۆمه‌ڵ، لیستی مامۆستایانی سه‌رده‌م)، واژۆی له‌سه‌ر كراوه‌و ئاراسته‌ی (په‌رله‌مانی كوردستان ،سكرتاریه‌تی مامۆستایانی كوردستان ) كراوه، داواده‌كه‌ن "له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا شوێن و كاتی ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی لقه‌كان دیاریی بكه‌ن".
هه‌ر له‌و یاداشته‌دا هاتووه "ئێمه‌ی ئه‌ندامانی 12 هه‌مین كۆنگره‌ی مامۆستایانی كوردستان، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م یاداشته‌و له‌ئه‌گه‌ری نه‌بوونی وڵامی ئیجابیانه له‌وباریه‌وه، ئه‌وا هه‌ڵوێستی مه‌ده‌نیانه‌ی خۆمان ده‌بێت‌و دو‌ریش نییه وه‌ك ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی مامۆستایان له‌سنوری گه‌رمیان بیر له‌بایكۆتكردنی كۆنفرانسی لقی گه‌رمیان بكه‌ینه‌وه".
ده‌قی یاداشتنامه‌كه‌دا بخوێننه‌وه:.
به‌رێز : په‌رله‌مانی كوردستان
به‌رێز : سكرتاریه‌تی مامۆستایانی كوردستان
یاداشتنامه
به‌رێزان : ئاشكرایه لای هه‌موومان به‌تایبه‌تی مامۆستایانی به‌رێزی كوردستان كه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی مامۆستایان و به‌ستنی 12هه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی مامۆستایان له4/10/2011 دوای 13ساڵ له‌دواكه‌وتن ، جارێكی تر شه‌رعیه‌ت و متمانه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه بۆ رێكخراوێكی گه‌وره‌ی وه‌كو یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان و ئومێدێكی گه‌وره‌شی به‌خشییه مامۆستایانی كوردستان ، چوون باش ئه‌و ڕاستیه ده‌زانیین كه یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان سالاَنێكی زۆربوو به‌هۆی ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ڵبژاردن.
نه‌به‌ستنی كۆنگره و ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی و لاوازی ئه‌دائی كاری رێكخراوییه‌وه ، له‌لایه‌ن مامۆستایانی كوردستانه‌وه ڕه‌خنه‌ی زۆری لێ ده‌گیرا و متمانه‌ی خۆی له‌ده‌ست دابوو ، به‌جۆرێك كه په‌یوه‌ندی نێۆان مامۆستایان و رێكخراوه‌كه‌یان زۆربه‌ته‌نها بریتی بوو له‌ده‌رهێنانی ناسنامه‌یه‌ك نه‌ك په‌یوه‌ندییه‌ك كه له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئینتیماو باوه‌ڕ بنیاندنرابێت.
به‌لاَم خۆشه‌ختانه‌و دوای چه‌ندین جار له‌دواخستنی هه‌ڵبژاردنی مامۆستایان و دواجاریش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له 2/12/2011به‌به‌شداری ژماریه‌ك لیست جیاواز و به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگێگی باش له‌لایه‌ن لیسته جیاوازه‌كانه‌وه و له‌گه‌ڵ به‌شداریكردن و بوونی نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌لیسته‌كان له‌نێو سكرتاریه‌تی مامۆستایان و لقه‌كانی ئه‌م یه‌كێتیه دوای به‌ستنی كۆنفرانسی لقه‌كان ، به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگێكی باش له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌لیسته‌كانه‌وه ، مامۆستایانی كوردستانی دڵخۆشكرد و مامۆستایانیش چاوه‌ڕاوانی شتی گه‌وه‌ریه‌یان له‌یه‌كێتی مامۆستایان ده‌كرد ، به‌وه‌ی كه‌ئه‌م رێكخراوه به‌به‌رنامه‌یه‌كی نوێ و سه‌رده‌میانه‌وه بێته نێۆ گۆڕه‌پانی كاری پیشیه‌یی ورێكخراوه‌ییه‌وه و ئه‌مجاره‌یان ببێته نماینده‌و داكۆكارێكی ڕاسته‌قینه‌ی ماف و خواسته‌كانی مامۆستایان.
به‌لاَم به‌داخه‌وه به‌هۆی تێ په‌ڕ بوونی زیاتر له 5 مانگ به‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره و په‌سه‌ند نه‌كردنی یاسایی ژماره 4ی تایبه‌ت به‌مامۆستایان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان و نه به‌ستنی كۆنفرانسی لقه‌كان تاوه‌كو ئێستا، نیگه‌رانیه‌كی زۆری لای مامۆستایانی دروستكردوه.
ئێمه‌ی ئه‌ندامانی 12هه‌مینی كۆنگره‌ی مامۆستایانیشی له‌سنوری لقی گه‌رمیان و تووشی ئیحراج بوونێكی زۆر و خودی یه‌كێـتی مامۆستایانیشی ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایی و ڕه‌خنه ی توندی مامۆستایان كردوه‌ته‌وه ، بۆیه‌ئ ئێمه‌ش وه‌ك ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامی كۆنگره‌ی مامۆستایانی كوردستان له‌سنوری لقی گه‌رمیان كه توانیومانه متمانه‌ی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی مامۆستایانی گه‌رمیانمان به‌ده‌ست بهێنین ، له ڕوانگه‌ی هه‌ستكردن به‌به‌رپرساریه‌تی و رێز گرتن له‌ده‌نگ و متمانه‌ی مامۆستایانی به‌رێزی سنوره‌كه‌مان ، له‌رێگه‌ی ئه‌م یاداشته‌وه سكرتاریه‌تی نوێ مامۆستایان به‌پله‌ی یه‌كه‌م و په‌رله‌مانی كوردستان بله‌پله‌ی دووه‌م به‌به‌رپرسیار و كه‌م ته‌رخه‌م ده‌بینین له‌ئاست په‌سه‌ند نه‌كردنی پرۆژه ی ژماره 4ی تایبه‌ت به‌یه‌كێتی مامۆستایان تاوه‌كو ئێستا ، وه‌هه‌ر له‌رێگه‌ی ئه‌م یاداشته‌وه و وه‌كو هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیاریه‌تیمان له‌ئاست خواست و داواركاریه‌كانی مامۆستایانی كوردستان به‌گشتی و مامۆستایانی سنوری گه‌رمیان به‌تایبه‌تی.
سكرتاریه‌تی نوێ مامۆستایان له‌وه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی جدیانه‌تر و له‌نزیكترین ده‌رفه‌تداشوێن و كاتی ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی لقه‌كان دیاریی بكات ، ئه‌گینا ئێمه‌ی ئه‌ندامانی 12 هه‌مین كۆنگره‌ی مامۆستایانی كوردستان، دوای بلاَوكردنه‌وه‌ی ئه‌م یاداشته و نه‌بوونی ولاَمی ئیجابیانه له‌باریه‌وه هه‌ڵوێستی مه‌ده‌نیانه‌ی خۆمان ده‌بێت و دو‌ریش نییه وه‌ك ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی مامۆستایان له‌سنوری گه‌رمیان بیر له‌بایكۆتكردنی كۆنفرانسی لقی گه‌رمیان بكه‌ینه‌وه .
ئه‌م یاداشت نامه‌یه له‌لایه‌ن نوێنه‌ری ئه‌م لیستانه‌وه پشتیوانی لێ كراوه .
1ـ لیستی مامۆستایانی یه‌كگرتوو
2ـ لیستی مامۆستایانی حزبی شیوعی
3ـ لیستی سه‌ربه‌خۆی مامۆستایان
4ـ لیستی مامۆستایانی كۆمه‌ڵ
5ـ لیستی مامۆستایانی سه‌رده‌م
كه‌لار / 21/2/2012
| دراو | نرخ |
|---|---|
| USD-IQD | 1,164.1899 |
| EUR-IQD | 1,484.2257 |
| EUR-USD | 1.2749 |
| Custom Conversion |
