له‌دواكۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستاندا، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بڕیاریداوه كه چیتر هیچ نه‌رمییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌نوێنێت.
له‌دواكۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستاندا، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بڕیاریداوه كه چیتر هیچ نه‌رمییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌نوێنێت.
ئاوێنه نیوز، هێمن مامه‌ند: سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه ئاماده‌نه‌بوو ناوه‌كه‌ی بڵاوبكه‌ینه‌وه ئه‌مرۆ (چوارشه‌ممه)، به‌ئاوێنه نیوز ڕاگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه به‌ئاماده‌بوونی ئه‌منیداری گشتی یه‌كگرتوو سازكراوه، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بڕیاریداوه كه چیتر هیچ نه‌رمییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌نوێنێت".
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاوێنه نیوز ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش دراوه كه چیتر یه‌كگرتوو هیچ نێوه‌ندگیرییه‌ك قبوڵ نه‌كات به‌مه‌به‌ستی لێكنزیكردنه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی‌و پارتی دیموكراتی كوردستان".
ئاوێنه نیوز په‌یوه‌ندیكرد به‌یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون هیچ لێدوانێك له‌وباره‌یه‌وه بده‌ن.
به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاوێنه نیوز، "ئه‌نجومه‌نی شواری یه‌كگرتووی ئیسلامی پێیوایه كه ڕووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ده‌ڤه‌ری بادینان یه‌كه‌م ڕووداوی له‌و شێوه‌یه نییه كه‌له‌لایه‌ن پارتییه‌وه به‌رامبه‌ر یه‌كگرتوو ئه‌نجامدرابێت، بۆیه پێویسته هیچ نه‌رمییه‌ك به‌رامبه‌ر پارتی نه‌نوێنرێت".
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌كاتێكدایه كه به‌م دواییه‌و دوای ده‌ستنیشانكردنی له‌لایه‌ن حیزبه‌كه‌یه‌وه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، نێچیره‌ڤان بارزانی له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه به‌مه‌به‌ستی ڕازیكردنی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌به‌شداریكردن له‌كابینه‌ی حه‌وته‌مدا.
لای خۆیه‌وه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان چنار سه‌عد عه‌بدوڵا ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه نیوز ڕونكرده‌وه كه "سه‌رده‌می هه‌ڕه‌شه‌و توندوتیژی به‌سه‌رچووه، ئه‌مرۆ سه‌رده‌م سه‌رده‌می دایالۆگ‌و گفتوگۆیه، بۆیه ده‌كرێت له‌ڕێی دانوستانه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
چنار سه‌عد وتیشی "به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی یه‌كگرتووه بۆ دانوستان هه‌ندێك كه‌س‌و لایه‌ن یاریان له‌سه‌ر ئه‌و حه‌بله‌كردوه‌و هه‌له‌كه‌یان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا به‌كارهێناوه".
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی ئه‌وه‌شی وت "یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ناگاته هیچ ئه‌نجامێك، به‌ڵكو ده‌بێت یه‌كگرتوو هۆكاری ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ڕونبكاته‌وه كه بۆچی نایه‌وێت له‌گه‌ڵ پارتیدا نه‌رمی بنوێنێت، له‌هه‌مانكاتدا پارتی به‌رده‌وام ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ دانیشتن‌و كۆبوونه‌وه".
پاش ئاڵۆزییه‌كانی سه‌ره‌تای مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردووی ده‌ڤه‌ری بادینان، كه تیایدا چه‌ند یانه‌یه‌كی مه‌ساج‌و دوكانێكی مه‌یفرۆشی سوتێنرا، دوای ئه‌و ڕووداوانه چه‌ند مه‌ڵبه‌ند‌و باره‌گای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌شاره‌كانی دهۆك‌و زاخۆ‌و سێمێڵ‌و قه‌سرۆك په‌لامار دران‌و سوتێنران، هه‌ر ئه‌وكات یه‌كگرتوو پارتی تۆمه‌تبار كرد به‌سوتاندنی باره‌گاكانی، به‌و هۆیه‌شه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان گرژی‌و ئاڵۆزی تێكه‌وت‌و تائێستاش ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ئاسایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
سوتاندی باره‌گاكانی یه‌كگتووی ئیسلامی له‌ده‌ڤه‌ری بادینان جاری یه‌كه‌م نییه، به‌ڵكو له‌ساڵی (2005)یشدا چه‌ند باره‌گایه‌كی ئه‌و حیزبه له‌هه‌مان ناوچه سوتێنراو چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووش له‌باره‌گاكاندا كوژران.
| دراو | نرخ |
|---|---|
| USD-IQD | 1,164.1899 |
| EUR-IQD | 1,484.2257 |
| EUR-USD | 1.2749 |
| Custom Conversion |
