ته‌نها دوو رۆژی ماوه بۆ 17ی شوبات، بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه خوێناوی‌و خه‌مناكه‌ی ساڵی پار، كه بووه ره‌مزی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی شار، له‌كاتێكدا لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه هیچ پلان‌و نیازێكیان نییه بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له‌و یاده‌دا، به‌شێك له‌گه‌نجانی سلێمانی له‌ڕێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه له‌ئاماده‌كاریدان بۆ خۆپیشاندان.
17 شوبات ساڵێكی تێپه‌ڕاند.. هه‌ینی داهاتوو چی رووده‌دات؟
17ی شوبات..
په‌یجێكی 43 هه‌زار لایك
له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسووكدا، گروپێك به‌ناوی 17ی شوباته‌وه په‌یجێكیان كردووه‌ته‌وه كه دروشمی سه‌ره‌كییان "به‌ڵێ بۆ خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری، نا بۆ كپكردنی ده‌نگی ناڕه‌زایی"یه، له‌م په‌یجه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی فراوان ده‌كرێت كه له‌یادی تێپه‌ڕینی ساڵێك به‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی به‌رده‌م لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستاندا له‌سلێمانی، 17ی شوبات "هه‌ینی داهاتوو" خۆپیشاندانێكی سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌م په‌یجه، كه تا ئێواره‌ی رابردوو (13/2) زیاتر له43 هه‌زار لایك كراوه‌و سات به‌ساتیش له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له‌واده‌ی 17ی شوبات ژماره‌ی لایكه‌كانی له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه "خۆپیشاندانی 17ی شوبات‌و رۆژانی دوایی درێژه‌دانه به‌سه‌رجه‌م ئه‌و داواكاریانه‌ی كه له‌ڕۆژانی رابردووی خۆپیشاندانه‌كاندا داوامان كردووه، ئێستاش به‌هه‌مان گڕ‌و تینه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و داواكاریانه ده‌خه‌ینه‌وه به‌رده‌م ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه له‌لایه‌ن میلله‌ته‌وه هیچ شه‌رعیه‌تێكی نه‌ماوه‌و به‌زه‌بری هێز خۆی سه‌پاندووه به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا".
په‌یجی 17ی شوبات، بانگه‌وازی خه‌ڵكیی له‌شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌كات كه هه‌ینی داهاتوو له‌چه‌ند شوێنێكی دیاریكراوی هه‌ولێر‌و سلێمانی‌و دهۆكدا كۆببنه‌وه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان. ئه‌م په‌یجه كه به‌شێكی زۆری گه‌نجانی شار رۆژانه له‌فه‌یسبووكه‌وه ده‌یبینن، هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه بازاڕی باس‌و خواسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانی له17ی شوباتدا گه‌رم كردووه. له‌به‌دواداچوونێكی ئاوێنه‌دا به‌شێك له‌و گه‌نجانه‌ی ساڵی پار به‌شێوه‌یه‌كی كارا به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانی سه‌رای ئازادییان كرد، پێشبینی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێكی رێكخراو ناكه‌ن له‌هه‌ینی داهاتوودا، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌دوور نازانن كه به‌شێك له‌گه‌نجانی شار جموجۆڵێكی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌نجامبده‌ن، به‌شداربوویه‌كی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی پار كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه "ئه‌گه‌ری زۆره جموجۆڵێكی گه‌نجان ئه‌نجامبدرێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه كه ده‌سه‌ڵات هه‌وڵبدات خێرا كۆنتڕۆڵ‌و سه‌ركوتی بكا‌و ره‌نگه گه‌ر شتێكی وه‌هاش رووبدات ژماره‌یه‌ك له‌گه‌نجان ده‌ستگیر بكرێن".
وتیشی "ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌هه‌ینی داهاتوودا ئاقڵانه هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كا‌و جارێكی‌تر ده‌ستیان بچێته‌وه خوێنی خه‌ڵكی، ئه‌وا دۆخه‌كه له‌ساڵی پار ئاڵۆزتر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و رۆژه‌دا خۆپیشاندان بكرێ‌و كه‌س نه‌كوژرێت، پێموایه زۆر درێژه ناكێشێ‌و ره‌نگه هه‌ر ئه‌و رۆژه كۆتایی بێت".
ئۆپۆزسیۆن:
بڕیاری جوڵاندنی شه‌قاممان نییه
له‌كاتێكدا كێشمه‌كێشی نێوان ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆن به‌درێژایی ساڵی رابردوو هێوربوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه‌و ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێ ئانوساتیشدا ئه‌و كێشمه‌كێشانه هه‌رچی زیاتر توندتر بوونه‌ته‌وه، كه‌چی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن جه‌غت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه هیچ به‌رنامه‌و پلانێكیان نییه بۆ جوڵاندنی شه‌قام‌و سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندان له17ی شوباتدا.
وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، د.شاهۆ سه‌عید له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه رایگه‌یاند كه ئه‌وان وه‌كو بزوتنه‌وه‌كه‌یان‌و وه‌كو ئۆپۆزسیۆنیش هیچ به‌رنامه‌و بڕیارێكیان نییه بۆ جوڵاندنی شه‌قام، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌رهاتوو له‌هه‌ینی داهاتوودا خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرده‌وه هه‌ڵوێستیان چی ده‌بێت؟ ناوبراو وتی "حوكمی پێشوه‌ختمان نییه، له‌كاتی خۆیدا هه‌ڵوێستمان راده‌گه‌یه‌نین".
هه‌روه‌ها ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان، محه‌مه‌د فه‌ره‌ج له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه رایگه‌یاند كه ئه‌وانیش وه‌كو یه‌كگرتوو هیچ به‌رنامه‌یه‌كیان نییه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندان، به‌ڵام ناوبراو وتی "پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات له‌م رۆژه بترسێت، چونكه دواجار خۆپیشاندانیش مافێكی ساده‌ی هاووڵاتیانه كه داواكارییان هه‌یه‌و با بێت با بزانێت ئه‌و داواكاریانه چییه".
وتیشی "ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆن پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌دا بكه‌ن".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، وته‌بێژ‌و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی "محه‌مه‌د حه‌كیم" جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وانیش وه‌ك ئۆپۆزسیۆن به‌رنامه‌و بڕیاری جوڵاندنی شه‌قامیان نییه، ناوبراو به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه ئه‌وان له‌خۆپیشاندانه‌كانی دوای 17ی شوباتی پاردا به‌شدارییان كردووه‌و به‌نیازیشن له‌گه‌ڵ گۆڕان‌و یه‌كگرتوو له‌م دوو رۆژه‌ی داهاتوودا كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستیان چی بێ‌و چۆن یادی ئه‌و رۆژه بكه‌نه‌وه، ئه‌و وتی "به‌رنامه‌ی ئێستامان ئه‌وه‌یه كه له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنمانه‌وه بایه‌خێكی زۆر به‌م یاده ده‌ده‌ین‌و چه‌ندین به‌رنامه‌ی تایبه‌تمان بۆ ئه‌م یاده ئاماده كردووه".
حیزبی كۆمۆنیستیش خۆپیشاندان ناكات
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان كه ساڵی پار له17ی شوبات‌و ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه لایه‌نێكی به‌شداربووی ناڕه‌زاییه‌كان بووه، سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی له‌یادی 17ی شوبات به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و به‌توندی ره‌خنه‌ی ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان‌و داوای له‌خه‌ڵكی كوردستان كرد كه خۆیان له‌چوارچێوه‌ی "رێكخراوه شۆڕشگێڕه‌كان"دا رێكخه‌ن‌و به‌رنامه‌ی چاكسازی خۆیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا بسه‌پێنن.
به‌ڵام سكرتێری حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری "عوسمان حاجی مارف" له‌لێدوانێكیدا به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه ئه‌وان پێیانوایه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا زه‌مینه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندان له‌بار نییه، ئه‌و وتی "خه‌ڵك ناڕازییه، ناڕه‌زاییش له‌خۆپیشاندان گشتگیرتره‌و خۆپیشاندانیش ده‌گرێته‌وه كه هه‌ینی داهاتوو خۆپیشاندان مومكینه ببێ‌و مومكینه نه‌شبێ".
وتیشی "ئێمه ئێستا هانی خۆپیشاندان ناده‌ین، چونكه زه‌مینه‌ی خۆپیشاندان له‌بار نییه‌و خه‌ڵك ئاماده‌كارییه‌كی باش‌و ته‌واوی نییه بۆ ئه‌و كاره، من له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم خه‌ڵك هه‌ر له‌خۆیه‌وه بڕژێته سه‌ر شه‌قام".
ناوبراو ته‌ئكیدی له‌وه‌ش كرده‌وه كه پێویسته هه‌ر خۆپیشاندانێك كه بكرێت رێكخستن‌و ئاماده‌یی‌و داواكاری‌و ئاسۆی رۆشن بێ، ئه‌و وتی "ئێمه نیاز‌و پلانێكمان نییه بۆ خۆپیشاندان، خه‌ڵك خۆی بڕیار ده‌دات هه‌ر كاتێك خه‌ڵك كۆبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانیان كرد، ئه‌وسا ئێمه هه‌ڵوێستمان ده‌بێت".
هه‌روه‌ها وتی "ئێمه له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانێكداین كه بزانێ چی ده‌كاو داواكارییه‌كانی رۆشن بێ، سه‌رنجی جۆری رێكخستنه‌كه‌ی ده‌ده‌ین‌و گه‌ر روویدا هه‌وڵده‌ده‌ین به‌ئاقارێكی رێك‌و راستدا بیبه‌ین‌و له‌ته‌وه‌جوهاتی ناسیونالیستی‌و ئیسلامی دوور بخه‌ینه‌وه".
پارتی: هێرش بكرێته سه‌رمان، به‌رگری له‌خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه
17ی شوبات، په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی به‌ئانوساتێكه‌وه هه‌یه كه ساڵی پار له‌به‌رده‌م لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستاندا له‌سلێمانی روویدا، له‌و رۆژه‌دا چه‌كداره‌كانی لقی 4، له‌به‌رامبه‌ر به‌رد هاویشتنی خۆپیشانده‌راندا په‌نایان برده به‌ر به‌كارهێنانی چه‌ك‌و كۆتاییان به‌ژیانی هه‌رزه‌كارێكی شار هێنا به‌ناوی "رێژوان"و ده‌یان كه‌سی دیكه‌شیان بریندار كرد، ئه‌و چركه ساتانه‌ی ئێواره‌ی 17ی شوبات كه له‌به‌رده‌م باره‌گای پارتی خوێن رژا، ئاگری رق‌و تووڕه‌یی خۆپیشانده‌رانی بڵێسه‌دارتر كرد.
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه له17ی شوباتدا خۆپیشاندان رووبداته‌وه هه‌ڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان چی ده‌بێت؟ وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌سلێمانی "عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی" له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه رایگه‌یاند كه خۆپیشاندان مافێكی ئاسایی هاووڵاتیانه بۆ داواكردنی مافه‌كانیان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ لێكه‌وتنه‌وه‌ی توندوتیژیدا نین، ئه‌و وتی "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نین لایه‌نه سیاسییه‌كان یان حیزبێكی دیاریكراو خه‌ڵك هان بده‌ن بۆ كاری توندوتیژی، چونكه ئه‌وه كارێكی باش نییه، خۆپیشاندانی به‌وجۆره له‌داواكاریی خه‌ڵكه‌وه ده‌خرێته خزمه‌ت مه‌رامی سیاسییه‌وه".
ناوبراو ره‌تیكرده‌وه كه ئه‌وان وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان رێوشوێنی ئه‌منییان گرتبێته‌به‌ر یاخود هێزی چه‌كداریان هێنابێت بۆ سلێمانی، ئه‌و وتی "ئێمه له‌گه‌ڵ كلتوری توندوتیژیدا نین‌و هه‌تا بكرێ ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه مامه‌ڵه بكه‌ین"، هه‌روه‌ها وتیشی "پێویسته ده‌زگا ئه‌منییه‌كان پارێزگاریمان لێبكه‌ن‌و كه‌مته‌رخه‌می نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌وان به‌رپرسن له‌پاراستنی ئه‌منییه‌تی خه‌ڵك".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان رویدا‌و ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵی رابردوو هێرشكرایه‌وه سه‌ر لقی 4ی پارتی، ئایا به‌هه‌مان شێوه‌ی ساڵی رابردوو به "گولله" وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران ده‌ده‌نه‌وه؟ وته‌بێژه‌كه‌ی پارتی له‌سلێمانی وتی "ئه‌گه‌ر هاتوو خۆپیشاندانیش رویدا، هیوادارین هیچ كارێكی خراپمان به‌رامبه‌ر نه‌كه‌ن، به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر هێرشیش بكرێته سه‌رمان، پێویسته به‌رگری له‌خۆمان بكه‌ین".
عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی ئاشكرایكرد كه تاكه شتێك به‌لای ئه‌وانه‌وه قبوڵ نییه ئه‌وه‌یه كه پێیان بوترێ "سلێمانی چۆڵ بكه‌ن"، ئه‌و وتی "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و داوایه قبوڵ ناكه‌ین، چونكه ئێمه‌ش خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ین، ئیتر بۆچی چۆڵی بكه‌ین؟!".
یه‌كێتی: لایه‌نگرانی ئێمه پشتگیری داواكاری خۆپیشاندان ناكه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ڕێی په‌یجه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه داوایان له‌سكرتێرو سه‌ركرده‌كانی حیزبه‌كه‌یان كرد گوێ له‌داواكاری خۆپیشانده‌ران بگرن‌و به‌هێز وه‌ڵامیان نه‌ده‌نه‌وه، پاشان چه‌ند گروپێك به‌ناوی لایه‌نگری یه‌كێتی له‌فه‌یسبووك ئه‌وه‌یان ره‌تكرده‌وه كه ئه‌و راگه‌یه‌ندراوانه‌ی له‌فه‌یسبووكدا به‌ناوی لایه‌نگرانی یه‌كێتیه‌وه بڵاوبۆته‌وه‌و داوای له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كردووه گوێ له‌داواكاریه‌كانی خۆپیشانده‌ران بگیرێت، یه‌كێتی بن، به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی‌و پشتیوانی له‌گروپی دووهه‌م ده‌كات‌و ئه‌و گروپانه‌ی كه داوایان له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كرد توندوتیژی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌كارنه‌هێنێت، به "خه‌ڵكی موغریز‌و دژ به یه‌كێتی ناوده‌بات".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌وان خۆیان ده‌زانن ئه‌مه فه‌وزایه‌كی كورتخایه‌ن ده‌بێـت، بۆیه په‌نایان برده به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ناوی ئه‌و په‌یجانه‌ی كه هی خه‌ڵكانی یه‌كێتیه قسه‌ی له‌و جۆره بڵاوبكه‌نه‌وه.
جوندیانی وتی "دوای ئه‌وه‌ی په‌یجه‌كانی یه‌كێتی له‌فه‌یسبووك ئه‌وانه‌یان به درۆخسته‌وه، من هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی ترم نییه، ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی موغرزن‌و دژ به یه‌كێتین".
له‌سبه‌ینێوه هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌ونه ئینزاره‌وه
سلێمانی كه له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه به‌ده‌ست هێزه‌كانی "یه‌كێتی"یه‌وه، به‌هۆی رووداوه‌كانی ساڵی پارو درێژه‌كێشانی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه له‌سه‌رای ئازادی، ئه‌زمونێكی هه‌یه له‌چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه‌دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات، له‌لێدوانێكیدا به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه له‌سبه‌ینێوه 15/2، هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو ده‌خرێنه ئینزارو ئاماده‌باشییه‌وه، ئه‌و وتی "پێشبینی ئه‌وه ناكرێت كه هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێگه به‌كۆبوونه‌وه‌و ئه‌نجامدانی هیچ جۆره خۆپیشاندانێك یان نوێژێكی جه‌ماعه‌ت بده‌ن له‌به‌ر سه‌را یان شوێنێكی دیكه‌ی سلێمانیدا".
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه له‌سبه‌ینێوه رێوشوێنێكی ئه‌منی تۆكمه ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هیچ رووداو‌و خۆپیشاندان‌و توندوتیژییه‌ك روونه‌دات.
بۆ زانینی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی له‌ڕۆژانی داهاتوودا، ئاوێنه په‌یوه‌ندیكرد به‌ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی "زانا حه‌مه‌ساڵح"، به‌ڵام ناوبراو ئاماده‌نه‌بوو هیچ لێدوانێك بدات.

















