بۆ رۆژی (18)هه‌م، ناوچه‌كانی بابا عه‌مرو ده‌وروبه‌ری شاری حمس ڕووبه‌ڕووی بۆردومانێكی چڕی هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی سوریا بوونه‌ته‌وه‌و به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش ئه‌و بۆردومانانه ده‌یان قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه.
بۆ رۆژی (18)هه‌م، ناوچه‌كانی بابا عه‌مرو ده‌وروبه‌ری شاری حمس ڕووبه‌ڕووی بۆردومانێكی چڕی هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی سوریا بوونه‌ته‌وه‌و به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش ئه‌و بۆردومانانه ده‌یان قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه.
ئاژانسه‌كان، ئاوێنه نیوز: كه‌ناڵی عه‌ربییه بڵاویكرده‌وه له‌بۆردومانه‌كانی ئه‌مرۆ (چوارشه‌ممه)ی شاری حمسدا چه‌كی قورس‌و تانك به‌كارهێنراوه‌و چه‌ند فرۆكه‌یه‌كیش به‌ئاسمانی بابا عه‌مر ده‌سوڕێنه‌وه، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌و ده‌ستنیشانكردنی شوێن‌و باره‌گاكانی سوپای سوریای ئازاد.
له‌باره‌ی ئاماری قوربانییه‌كانه‌وه، كه‌ناڵه‌كه ئاشكرایكرد كه ژماره‌ی قوربانییه‌كانی دوێنێ (سێشه‌ممه) تا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، ناوچه‌كانی (ئه‌دله‌ب‌و باباعه‌مر)، به‌رز بۆته‌وه بۆ (106) كوژرا.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌و له‌گه‌ڵ توندبوونه‌وه‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان، ڕه‌وشی مرۆیی شاره جیاوازه‌كانی سوریا به‌ره‌و داڕوخانی ته‌واو ده‌ڕوات، به‌هۆی نه‌بوونی ئاوی خواردن‌و ته‌زووی كاره‌باو هێڵه‌كانی ته‌له‌فۆن‌و هاتوچۆی هاوڵاتیان‌و نه‌بوونی پێداویستی پزیشكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كان.
له‌مانگی ئازاری‌ساڵی ڕابردوه‌وه خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هاوڵاتیانی سوردی دژی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆك كۆمار‌و حیزبی به‌عسی ده‌سه‌ڵاتدار كۆی سیستمی سیاسی سوریا ده‌ستیپێكردووه‌و به‌پێی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش تا ئێستا زیاتر له‌حه‌وت هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منی‌و سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به‌ئه‌سه‌ده‌وه كوژراون.
| دراو | نرخ |
|---|---|
| USD-IQD | 1,164.1899 |
| EUR-IQD | 1,484.2257 |
| EUR-USD | 1.2749 |
| Custom Conversion |
