برۆژه‌یه‌ك بو روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله پێشكه‌ش ده‌كرێت‌

14 تشرینی دووەم, کوردستانی كه‌ركوك - م ح -

په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆراِن پرۆژه‌یه‌ك بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی‌ عملیاتی دیجله‌ پێشكه‌ش ده‌كات‌و تیایدا هاتووه‌، پارێَزگاری‌ كه‌ركوك سكاڵایه‌ك دژی بریاری‌ پیك هینانی‌ هیزی‌ دجله‌ له‌ دادكای‌ اتحادی‌ تومار بكات به‌و بیه‌ی‌ هیزیكی‌ ناده‌ستوریی-یه‌.

كه‌ركوك، ئاوێنه‌نیوز: ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق، له‌تیف مسته‌فا شیخ ئه‌مین، ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه‌، پرۆژه‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و تیایدا هاتووه‌،"له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دادگای‌ باڵای‌ فیدرالی‌ تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ یه‌كلایی‌ كردنه‌وه‌ی‌ كیشه‌كان له‌نیوان حكومه‌تی‌ ئیتیحادو باریزكاكان به‌كویره‌ی‌ ماده‌ی‌ 93 له‌ ده‌ستور, داوا بكریت له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باریزگای‌ كه‌ركوك له‌ ریگای‌ باریزه‌ریَكه‌وه‌ سكاڵایه‌ك دژی بریاری‌ پیك هینانی‌ هیزی‌ دجله‌ له‌ دادكای‌ اتحادی‌ تومار بكات به‌و بیه‌ی‌ هیزیكی‌ ناده‌ستوریی-یه‌."

ده‌قی پرۆژه‌كه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌:
بروزه‌یه‌ك بو  رووبه‌رووبونه‌وه‌ی‌ عملیاتی دجله‌
1-له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دادكای‌ بالای‌ فیدرالی‌ تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ یه‌كلایی‌ كردنه‌وه‌ی‌ كیشه‌كان له‌نیوان حكومه‌تی‌ ئیتیحادو باریزكاكان به‌كویره‌ی‌ ماده‌ی‌ 93 له‌ ده‌ستور ,داوا بكریت له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باریزكای‌ كه‌ركوك له‌ ریكای‌ باریزه‌ریكه‌وه‌ سكالایه‌ك دزی بریاری‌ بیك هینانی‌ هیزی‌ دجله‌ له‌ دادكای‌ اتحادی‌ تومار بكات به‌و بیه‌ی‌ هیزیكی‌ ناده‌ستوریی‌ (ئیمه‌ وه‌ك فراكسیونی‌ كوران بیشتر مژكره‌یه‌كمان سه‌باره‌ت به‌ روكاره‌ ناده‌ستوریه‌كانی عملیاتی‌ دجله‌ ئاماده‌كردبوو به‌ناوی‌ هه‌موو كوتله‌ كوردیه‌كانه‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ نوسینكه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ كشتی‌ هیزه‌ جه‌كداره‌كان كرا )
2-هاوزه‌مان له‌كه‌ل ئه‌و سكالایه‌ بیویسته‌ سه‌ره‌ك كومار به‌و بییه‌ی‌ كه‌باریزه‌ری‌ ده‌ستوره‌ به‌كویره‌ی‌ ماده‌ی‌ 73 به‌ دوو ئاراسته‌ كاربكات ,یه‌كه‌م:-به‌ ئاشكرا داوا له‌ سه‌ره‌ك وه‌زیران بكات كه‌ ئه‌و هیزه‌ ناده‌ستوریه‌ هه‌لبوه‌شینیته‌وه‌ , دووه‌م :-داوا له‌ سه‌روكی‌ دادكای‌ ئیتحادی‌ بكات كه‌ رولی‌ خوی به‌بیلایه‌نی‌ ببینیت و به‌لای‌ كه‌سدا نه‌یشكینیته‌وه‌ ,به‌لكو بیویسته‌ ته‌نها به‌كویره‌ی‌ ده‌ستور حوكمی‌ خوی‌ بدات ,وه‌ بلینه‌ی‌ شه‌ریكی‌ جه‌كدار ده‌ربهینیت .
3-له‌ بیناو به‌هیزكردنی‌ هه‌لویستی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باریزكای‌ كه‌ركوك له‌ سكالا یاساییه‌كه‌ی‌ ,وه‌ هه‌لویستی‌ سه‌ره‌ك كوماریش له‌ وتویزه‌كانی‌ به‌رامبه‌ر سه‌ره‌ك وه‌زیران ,بیویسته‌ هیزی‌ بیشمه‌ركه‌ به‌شیوه‌یه‌كی‌ زور ,واته‌ جی‌ هیزمان هه‌یه‌ جوله‌ی‌ بیبكریت بو كه‌ركوك به‌لام به‌دیقه‌ت و به‌شیوه‌یه‌ك نه‌بیته‌ هوی‌ هه‌لكیرسانی‌ شه‌ر ته‌نها بو خوبیشاندان و نیشاندانی‌ هیز
4-بیویسته‌ وه‌فدیكی‌ دبلوماسی‌ بایه‌بلند بیك بهینریت بو سه‌ردانی ولاتانی‌ ده‌ست رویشتووی‌ جیهان و ناوجه‌كه‌ بو روون كردنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كه‌ بویان و داوایان لیبكریت كه‌ فشار بهینن بو سه‌ر مالكی‌ بو الغاكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و هیزه‌  یان كه‌ركوكی‌ لیبكریته‌وه‌ و له‌سه‌ر ئه‌و هیزه‌ نه‌بیت
5-بیویسته‌ كوتله‌ كوردیه‌كان له‌ به‌رله‌مانی‌ به‌غدا ئیمزا كوبكه‌نه‌وه‌و هه‌ول بده‌ن بو استجواب كردنی‌ مالكی‌  له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو سه‌ربیجیه‌ ده‌ستوریانه‌ی‌ كه‌ كردویه‌تی‌ به‌تایبه‌تی‌ سه‌ربازكه‌كردنی‌ كومه‌لكا
6- هاندانی جه‌ماوه‌ری‌ له‌ ناو هه‌ریم و ناوجه‌ جیناكوكه‌كان بو خوبیشاندانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ دزی‌ ئه‌و هیزه‌ نا ده‌ستوریه‌
7-دروست كردنی‌ زوریكی‌ عملیات له‌ نیوان هه‌ریم و نوینه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا بو هه‌اهه‌نكی‌ و روبه‌روبونه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وامی‌ ئه‌م بابه‌ته‌
به‌رله‌مانتار له‌تیف مسته‌فا شیخ ئه‌مین