به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌مه‌به‌ستی دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین له‌به‌نزینخانه ئه‌هلییه‌كان، له‌سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه به‌رهه‌می به‌نزینی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر شۆفێراندا.
سلێمانی: له‌سبه‌ینێوه به‌رهه‌می به‌نزینی هه‌رێم به‌بێ پسوڵه دابه‌شده‌كرێت
زریان محه‌مه‌د، سلێمانی: به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی سلێمانی، جه‌مال عه‌لی، ئه‌مرۆ، شه‌ممه، به‌ئاوێنه‌نیوزی وت، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوته‌مه‌نی‌و دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین له‌به‌نزینخانه ئه‌هلییه‌كاندا، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بڕی ناردنی به‌نزینی بۆ شاری سلێمانی زیادكردوه‌و ئه‌وانیش له‌سبه‌ینێوه به‌نزینخانه‌یه‌كی ئه‌هلی له‌گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین تایبه‌ت ده‌كه‌ن به‌دابه‌شكردنی ئه‌و به‌نزینه.
جه‌مال عه‌لی وتیشی، به‌نزینه‌كه به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌و جۆره‌كه‌ی له‌به‌نزینی بێجی باشتره‌و به‌نرخی 700 دینار بۆ یه‌ك لیترو به‌بێ پسوڵه به‌سه‌ر شۆفێراندا دابه‌شده‌كرێت له‌به‌نزینخانه‌ی كورد ئۆیڵ له‌گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین .
نزیكه‌ی مانگێكه نرخی به‌نزین له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رزبۆته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك نرخی یه‌ك لیتر به‌نزین له‌به‌نزینخانه ئه‌هلییه‌كان گه‌يشتۆته هه‌زار دینار.





















