هه‌یفاوه‌هبی: خۆشترین ساته‌كانی ژیانم به‌ هاوسه‌رگیری‌ له‌ گه‌ڵ حه‌سه‌ن نه‌سروڵا برده‌سه‌ر

7 شوبات, کوردستانی لوبنان - م ح -

له‌ میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌ گه‌ڵ رادیۆی‌ ده‌نگی روسیا، ژنه‌ گۆرانیبێژی‌ ناسراوی لوبنانی(هه‌یفا وه‌هبی) ئاشكرای كرد كه‌ به‌ هه‌رزه‌كاری‌ شوی‌ به‌ حه‌سه‌ن نه‌سروڵای‌ سه‌رۆكی حیزبوالله ی‌ لوبنانی كردووه‌.

ئاوێنه‌نیوز: هه‌یفا له‌و چاوپێكه‌وتنه‌یدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ (حه‌سه‌ن نه‌سروڵا) ته‌نها كه‌سێكه‌ تا ئێسته‌ش دڵی‌ ئه‌و هه‌ر له‌لایه‌تی، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر "حیكمه‌ت‌و سیاسه‌ته‌ هاوسه‌نگه‌كانی‌و ئه‌و رۆڵه‌ی‌ له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ ده‌ستدرێژیه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لونبان هه‌یبووه‌."
 
ئه‌وه‌شی‌ راگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌درێژایی‌ ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی ئه‌و هه‌ر به‌ئومێدی ئه‌وه‌بووه‌ ڕوبه‌ڕو چاوی به‌ حه‌سه‌ن نه‌سروڵا بكه‌وێته‌وه‌.
 
ئه‌م وتانه‌ی‌ هه‌یفا له‌ ئێستادا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی‌ دروستكردووه‌ له‌ میدیا عه‌ره‌بیه‌كاندا، چونكه‌ ئه‌ویش‌و حه‌سه‌ن نه‌سروڵاش هه‌ریه‌كه‌یان به‌ جۆره‌ چالاكی‌و ژیانێك به‌ناوبانگن ته‌واو پێچه‌وانه‌ی‌ یه‌كترن، (گۆرانی بێژی‌‌و سه‌ركردایه‌تیكردنی حیزبێكی ئیسلامی شیعی).