تائێستا ‌كه‌سوكاری‌ خالیدی خولەسور سكاڵایان تۆمارنه‌كردووه‌

24 شوبات, کوردستانی سلێمانی - م. ع -

وته‌بێژی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ هێشتا وته‌ له‌كه‌سوكاری‌ خالیدی خولەسور وه‌رنه‌گیراوه‌، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌رو كه‌ ئه‌و دو كه‌سه‌ی‌ له‌گه‌ڵ خالیدی خولەسور برینداربون له‌ژیاندا ماون‌و گیانیان له‌ده‌ستنه‌داوه‌.

زریان محه‌مه‌د، سلێمانی‌: وته‌بێژی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، ئه‌مرۆ، یه‌كشه‌ممه‌، به‌ئاوێنه‌نیوزی‌ راگه‌یاند، پاش روداوه‌كه‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ رزگاری‌‌و تیمی‌ به‌ڵگه‌ی‌ تاوان له‌شوێنی‌ روداوه‌كه‌ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی‌ په‌یوه‌سته‌ به‌و روداوه‌وه‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌و له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ سه‌رقاڵبونی‌ كه‌سوكاری‌ كوژراوه‌كه‌ به‌پرسه‌كه‌یه‌وه،‌ تائێستا وته‌ له‌بنه‌ماڵه‌ی‌ خالیدی خولەسور وه‌رنه‌گیراوه‌ تا بزانرێت گومانیان له‌چ كه‌سێك هه‌یه‌.

نه‌قیب سه‌ركه‌وت وتیشی‌، له‌كاتی‌ ته‌قه‌كردن له‌خالیدی‌ خوله‌سور دوو كه‌سی‌ دیكه‌ برینداربون، له‌ئێستادا ئه‌و دو كه‌سه‌ له‌ژیاندا ماون‌و گیانیان له‌ده‌ستنه‌داوه‌‌و له‌ژێر چاودێری‌ وردی‌ پزیشكیدان.

ئێواره‌ی‌ دوێنێ، شه‌ممه‌، له‌گه‌ڕه‌كی‌ رزگاری‌ شاری‌ سلێمانی‌ ته‌قه‌ له‌خالیدی‌ خوله‌سور، سەرۆك عەشیرەتی غەوارەی‌ ده‌ڤه‌ری‌ شاره‌زور كراو به‌سه‌ختی‌ برینداركراو دواتر به‌هۆی‌ سه‌ختی‌ بریندارییه‌كه‌یه‌وه‌ ناوبراو له‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا. له‌هه‌مان روداویشدا دوو كرێكاری‌ كوردی رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان برینداربون.

له‌باره‌ی‌ جۆرو شێوازی‌ ئه‌و چه‌كه‌ی‌ خالیدی‌ خوله‌سوری‌ پێ كوژراوه‌، وته‌بێژی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌، وتی‌، ئه‌و بابه‌ته‌ دوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت‌و رونده‌بێته‌وه كه‌ به‌چ جۆره‌ چه‌كێك كوژراوه‌‌.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش ته‌رمی‌ خالیدی‌ خوله‌سور له‌گۆڕستانی ئابڵاخی شاری سلێمانی‌ به‌خاكسپێردرا، له‌مه‌راسیمی به‌خاكپساردنه‌كه‌دا شاهۆ خالید، یه‌كێك له‌كوڕه‌كانی‌ خالیدی خوله‌سور داوای‌ له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی‌ كوردستان‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆی‌ هه‌رێم كرد بكوژانی باوكی ئاشكرابكه‌ن.

خالید مه‌حمود ئه‌حمه‌د، ناسراو به‌خالیدی‌ خوله‌سور، له‌ساڵی 1956 له‌گوندی (بانی بنۆك)ی بناری سورێنی‌ شاره‌زور  له‌دایكبووه‌‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌تی غه‌واره‌‌و كه‌سایه‌تی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌ڤه‌ر‌ی‌ شاره‌زور بووه‌.

خالیدی‌ خوله‌سور له‌ساڵانی‌ هه‌شتاكانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردوداو له‌سه‌رده‌می‌ حوكمڕانی‌ رژێمی‌ به‌عسدا موسته‌شار بووه‌‌و هه‌روه‌ك بۆ چه‌ند ساڵێك ئه‌ندامی‌ مه‌جلیسی‌ ته‌نفیزی‌ بووه‌‌و له‌و ماوانه‌شدا پێنج میدالیای‌ ئازایه‌تی‌، (نوگ الشجاعه‌)ی‌ له‌لایه‌ن سه‌دام حسێنه‌وه‌ پێدراوه‌.

پاش راپه‌رینه‌كه‌ی‌ 1991یش، ناوبراو له‌ریزه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌‌ كوردستاندا كاریكردوه‌و پاش دوركه‌وتنه‌وه‌ی‌ له‌و حیزبه‌ش، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی‌ دواییدا سه‌رقاڵی‌ كاری‌ بازرگانی‌‌و  به‌ڵێنده‌رایه‌تی‌ بووه‌.

له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند كاتژمێرێكی‌ كه‌مدا دو روداوی‌ كوشتن له‌شاری‌ سلێمانی‌ تۆماركراوه‌، به‌ڵام تائێستا لایه‌نه‌... زیاتر
كه‌مێك پێش ئێستا كه‌سایه‌تی خێڵی‌ غه‌واره‌، خالیدی خوله‌سور، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا. زیاتر