کەی دەستبەرداری کەلتوری ژاوەژاو دەبین؟

هێمن ئەحمەد
  2020-05-25     872
چەند شەوو ڕۆژێکی پێش جەژن، سەرجادە و ناو بازاڕو شوێنەگشتیەکان، پڕ لەھەڵپەو ژاوەژاوو نائارامترین شوێنن.
بە سەرنجدان لە تاک و کۆمەڵگەی کوردی و بە بەراورد لەگەڵ زۆربەی کۆمەڵگە جیاجیاکانی جیھان ، پەلەپەل و نائارامی وەک بەشێک لە کەلتوری ئەم کۆمەڵگەیە زۆر ڕون دیارە . ئەم دیاردەیە تەنھا لە ڕۆژانی جەژن و بۆنەکاندا بەدی ناکرێت ، بەڵکو لە ھەموو ڕۆژ و ساتێکی ژیانی ڕۆژانە و ئاساییدا دەبینرێت . 
تەنانەت ئەم دیاردەیە لەو ڕۆژانە زۆر زیاتر دەردەکەوێت کە خەڵکی بۆ پشودان و بەسەربردنی کاتێکی خۆش بەرەو شوێنە گەشتیاریەکان و سەیرانگاکان دەڕۆن . ھەر لە ساتی جێھێشتنی ماڵەوە تا گەڕانەوەشیان ، ھەندێ جاریش شۆفێرەکان پشێوی و   نائارامی دروست دەکەن . گەر بڕوانینە شوێنە گشتی و سەنتەری شار و مۆڵ و ساتی بازاڕیکردنیش لە مارکێتەکاندا ھەمان شت دەبینین . بۆ ئەوانەی سەردانی مزگەوتەکانیش دەکەن تا ڕادەیەک ئەمە ھەستی پێدەکرێت ، تایبەت کاتی تەواوبونی نوێژ و گەڕان بەشوێن پێڵاودا . ھەمان شت لە کاتی وەرگرتنی مووچە و مامڵەکردن لە فەرمانگەکان و سواربونی پاس و ....ھتد دەبینرێت . ئەوە ساتی میوانداری و سەردانیکردنی  ھاوڕێ و خێزانەکان پڕاوپڕن لە ژاوەژاو و ھەڵپەھەڵپی سەرەبڕی و قسەکردن . تەنانەت ئەم نائارامیە بە قسەکەر و سەرکردە و وتارخوێنی ئاینیشەوە دیارە ، لە ھەڵچو ن و جوڵە و ڕەفتاردا . خەریکە ئەم دیاردەیە دەبێتە ماوەیی و شۆڕ دەبێتەوە بۆ ناو دەرون و ڕۆحی منداڵ و نەوەکانیشمان . گەر بۆ ماوەی چەند خولەکێک بڕوانیتە ئەو منداڵە ھاوڕێیانەی لە کۆڵان گرد بونەتەوە بۆ مەبەستی وازی و کات بەسەربردن ، تەنانەت یەک خولەکیش ئارامیان تێدا نابینیت . بەڵکو بە قیژە و ھاوار و ڕاکەڕاکیان سەراپا گەڕەک پڕ دەکەن و ھاوسێ و  کۆڵان نشینەکان ھەراسان دەکەن . ھەندێ جاریش بە ڕوی یەکدا ھەڵدەبەزنەوە وەک کەڵەشێر و پێکدادان لە نێوانیان دروست دەبێت . ئەوە مێزگرد و بەرنامەی تەلەفزێۆنی کاربەدەست و سیاسیەکان ھەر باس ناکرێن . کە جاری وایە کورسی و شوێنی خۆیان جێدەھێڵن بەبەرچاوی ھەزارەھا بینەرەوە . گەر تێبینی سەنتەری شار و پارکەکانیش بکەین ، لەبەر ھەستکردن بە ترس و نائارامی و ژاوەژاو ی ئەو ژینگەیە ، باڵندە و گیانلەبەرەکانیش ناتوانن پشوی تیا بدەن . بە پێچەوانەی زۆربەی وڵاتانی تر ، کاتێک دەبینی ئەوان بەبێ ترس و بە ئارامی دێن و دەچن لە پێش چاوی ھەزارەھا سەردانیکەر و گەریدە . زۆرجاریش دەبینیت لە شوێنی چاوەڕێکردنی پاسدا ھەندێ لە گیانلەبەرە کێویەکان بەبێ شەرم بەملا و ئەولاتدا دێن و دەچن . وەک ئەوەی ئەوانیش چاوەڕێی پاس بکەن یان ھاوڕێت بن .
بە وروژاندی ئەم بابەتە مەبەستمان نیە تەنھا سەرزەنشی تاک و کۆمەڵگە بکەین . بەڵکو دەبێت دان بەو ڕاستیەدا بنێین کە فەرمانڕەوایەتیەکی بێ سەروبەرە و پڕ لە گومان و بارودۆخی نا سەقامگیر و ژیانی پڕ کارەسات و ناھەمواری بەدرێژایی مێژو ، بێلایەن نین لەدروستکردنی ئەم دیاردە نێگەتیڤە .
ھیوا دەکەین تاک و کۆمەڵگەی کوردیش فەراھەمبونی ئارامی دەرونی و دۆخێکی سەقامگیر و ژیانێکی شارستانیانە بە خۆی ڕەوا ببینێت .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×