​ھەڵەبجەییەکان چی بکەن؟

فەرەیدون کونجرینی
  2019-02-08     857
یەکێک  لە کەندەکانی  بەردەم ئابوری ‌و گەشەدان بە سەرمایەی مرۆیی و بونیاتنانی ژێرخانی ھەرێمی کوردستان نەبونی چاکسازییە، ھەربۆیە پێویست دەکات لە ھەر پارێزگایەکی ھەرێمی کوردستان پلانسازی بۆ چاکسازی ئەنجامبدرێت، بەتایبەت ھەڵەبجە کە بووەتە پارێزگا بەمەش پلانی ژێرخانی ئابوری یەکەم قۆناغییەتی بۆ بەئەنجام گەیاندنی پارێزگابون" پارێزگای ھەڵەبجە تایبەتمەندی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابوری و کەندی بازرگانی و فەرھەنگی خۆیان ھەیە، بەڵام گرنگی پێنادرێت و پڕۆژە و پێشنیازی ھاوڵاتی بەھێند نازاندرێت لەلایەن حکومەتی ھەرێم.

‌پێویستە لە دانانی دەروازە و سێکتەرەکان ھاوڵاتی لە سنوری ناوچەکەیدا پێشکاربکات و پڕۆژەیان ھەبێت تا لە پێشبڕکێی پارێزگاکاندا سەرکەوتوبن بەتایبەت ھەڵەبجە سەرەتای دامەزراندنێتی، مافی بەرگریکردن لە بەرکەوتی ناوچەیی بۆ ھەموو پارێزگا و شارەوانی پارێزراو بێت. پێویستە کار بەو نەریتە بکرێت کە ھەمو ھاوڵاتیەک بۆی ھەیە بەرگری لە بەرژەوەندی خۆی و خێزان و ناوچە و شار و گەڕەکەکەی بکات، چونکە ئەو بەر‌ژەوەندییە تایبەتانە ناکۆک نین لەگەڵ بەرژەوەندی گشتیدا، بەڵکو تەواوکا‌ری بەرژەوەندی نیشتمانین و کۆڵەکەی بەھێزن لە بەرژەوەندیە باڵاکان.

لە رۆژئاوای باشوری کوردستان سنوری تورکیا دەروازەی ئیبراھیم خەلیل ھەیە، کە بەگەورەترین دەروازەی بازرگانی ھەرێمی کوردستان ھەژمارکردەکرێت، ھەڵەبجەییەکان دەتوانن ھاوشێوەی ناوبراو دەروازەی سنوریان لەگەڵ ئێران بەدەستبێنن" بەم پڕۆژەیە، پارێزگای ھەڵەبجە دەبێتە یەکێک لە ناوچە بەپیت و پڕ بەرھەمەکان و ئاوەدان دەکرێتەوە   باشتر لەو چاوەڕوانیەیی ساڵەھای ساڵە باس لە ئێش و ئازارەکانیان دەکەن و دەرنجامی نەبووە".

ھەمو ساڵێک لە ١٦ی سێ ھاوڵاتیانی دانیشتوی ھەڵەبجە داواکارییەکانیان دەخەنەڕوو تا قەرەبووی تاوان و بەسەرھاتی سەردەمی ڕژێمی بەعس بکەنەوە، بەڵام ھەوڵەکانیان بێھودەیە و کاریگەرنەبووە و ئامانجیان نەپێکاوە بەناڕەزایی دەربڕین و قسەکردن لەسەر کەمتەرخەمییەکان سودی نییە و دەبێت خۆیان ھەوڵبدەن و نوێنەریان رەوانەی بەغدا بکەن تا پەیوەندی لەگەڵ وڵاتی ئێران ببەسرێت، ئەم پڕۆژەیە ئاستی شارستانی پارێزگای ھەڵەبجە بەرەوپێش دەبات و کێشەی ناوەکی کارگوزاری و رێگیری لە چوون بەرەو شارستانی نوێ ناھێڵێت بەمەش ئابوری و بنیاتنانی ژێرخان پێش دەکەوێت.

لە رۆژئاوای ھەرێمی کوردستان دەروازەی سنوری ئیبراھیم خەلیل" بڕی رۆژانەی داھاتی پتر لە یـەک ملیۆن دۆلارە  گەر لە پارێزگای ھەڵەبجە ھاوشێوەی ئیبراھیم خەلیل لە سنوری ئێران ھەمان دەروازە بکرێتەوە بڕی داھاتی رۆژانەی کەمتر نابێت لە نیو ملیۆن دۆلار" ئەمەش سودێکی باشی دەبێت بۆ پارێزگای (ھەڵەبجە).

بۆ بەپارێزگا کردنێک کە بتوانرێت سود لە داھاتی ناوچەکەتان وەربگرن جگە لە داھاتی کشتوکاڵی "بەم پێشنیازە ھەڵەبجە بکەنە نمونە"، پشت مەبەستن بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و چاڵە نەوتەکانی ھەرێم و بەڵێنی بەرپرسی حیزبی و متمانەیان پێ مەکەن تا ئیدارەکانی ھەڵەبجە دابمەزرێنێت و بیکەنە پارێزگایەکی نمونەیی، ھەڵەبجە دەوڵەمەندە لە ڕوی کشتوکاڵی "کانزایی و لەھەرکاتێدا دەتوانرێت نەوت بەرھەم بێنێت" جا گرنگی بدەن بەم پڕۆژەیە و چاوەڕوانی بەغدا و ھەولێر مەبن تا دەیـــگەیــەنە لوتکەی "خواستەکانتان و پاداشتی خانەوادەکانتان و خاکی پیرۆزی ھەڵەبجە ئەدەنەوە، پێداگیریی بکەن تا حکومەتی ھەرێم سەرجەم سنورەکانی لەگەڵ ئێران دابخات و مەرزێکی نێودەوڵەتی دروستبکات لە سنوری ھەڵەبجە بۆ ئێران و دەروازەیەکی بەسودی بازرگانی ھاوشێوەی ئیبراھیم خەلیلێکی تر بکەنەوە کەدەبێتە قاسەی بوژانەوەی ھەمو جاوەڕوانیەکانتان و بەھیواکانتان دەگەن.

  یاساکانی سنوری ئیبرایم خەلیل

١/ ھەر ھاوڵاتیەک لەچون و گەڕانەوەدا باج و سەرانە نادات.

٢/ بڕی ھەر ئوتۆمبێلێک بۆ گەشت لەچوون و گەڕانەوە بۆ وڵات باج و سەرانە نادات بەڵام باجی ھەر کەلوپەلێک دەدات زیاد لە پێویستی خۆی بێت" لەوادەی تێپەڕی کاتی رۆژانەی بڕی سێ دۆلار دەدات.

٣/ ھەر لۆریەک تانکی زیادەی ھەیە "ھەر تانکێکی ٦٠٠ لیتر گاز ھەڵدەگرێ" بڕی ھەربارھەڵگرێک بە بەتاڵی باجی ئەو گازە دەدات کە پێیەتی و تێپەڕبونی بەسنورەکەدا".

٤/ بڕی ھەر بارھەڵگرێکی نەوت ھەڵگر لەسەر حکومەتی ھەرێم (١٨٠٠) دۆلار گومرگیەتی

٥/ بڕی ھەر بارھەڵگرێت بە بارەوە پتر لە (٢٥٠٠) دۆلارە

٦/ بڕی ھەر ئوتۆمبێلێل بۆ بازرگانی زیاترنیە لە (١٨٠٠) دۆلارە

٧/ مانەوەی ھەر بارھەڵگرێک لە رۆژێکدا پتر لە (٨٠) دۆلارە

٨/ باجی کەلوپەل بەھەمو جۆرەکانیەوە" جۆری کەلوپەل ١٩٣٠ جۆری ھەیە"

٩/ خواردەمەنی و خواردنەوە گومرکی بەرچاوی ھەیە

١٠/ پۆشاک بە ئاستێکی زۆر رەوانە دەکرێ بۆ ھەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی عەرەبی

١١/ کەلوپەلی ناوماڵ یەکێکە لە سەرچاوە بازرگانییەکانی سەردەم کە بەڕێژەیەکی زۆر دێتە ھەرێمی کوردستان و رەوانە دەکرێت بۆ ناوەڕاست و باشوری عێراق.

١٢/ پێداویستی کارگە و بیناسازی کە رۆژانە بەسەدان ھەزار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

 

بەپێی ئەو زانیارانەی بە من گەیشتوە لە کاربەدەستانی ئەو سنورە، رۆژانە داھاتی ئیبراھیم خەلیل پتر لە یەک ملیۆن دۆلار واتا مانگانە ٣٠ ملیۆن دۆلار داھاتییەتی.

خاڵی سنوری ئیبراھیم خەلیل، یەکێکە لە خاڵە سنورییە گرنگەکانی باشوری کوردستان، ئەم سنورە باشوری کوردستان و تورکیا بەیەکەوە دەبەستێت. لە خاڵی سنوری ئیبراھیم خەلیلەوە مانگانە نزیکەی (١٥٠) ھەزار ھاوڵاتی بە مەبەستی کاروباری بازرگانی، گەشتیاری و سەردانکردن ھاتوچۆ دەکەن و لە کاتی چونیان بۆ تورکیا ئاستەنگ و گرفتیان بۆ دروست دەبێت، بەتایبەت لە کاتی زۆر مانەوەیان و باج دەدەن ئەمەش شۆفێران و ھاونیشتمانیانی دڵگران کردوە، بۆ مەبەستی زیاتری لای سەرەوە، دەروازەی سنوری ھەڵەبجەو ئێران بەو جۆرەی ئیبراھیم خەلیل بکرێتەوە گەشتوگوزاری فڕۆکە و بازرگانی بارھەڵگر بە ئاراستەی وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەکات و باجی کەمترە لە بازرگانی دەریایی و دەشبێتە باشترکردنی گوزەرانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بەتایبەت ھەڵەبجە بێ ھیچ بەربەستێک ئێران بەم پڕۆژە رەزامەند دەبێت.

رۆژانە لە سنوری ئیبراھیم خەلیل پتر لە دە ھەزار ھاوڵاتی و سەدان تانکەر و بارھەڵگر و سەدان ئۆتۆمبێل لە سنوری تورکیاوە دێنە ھەرێمی کوردستان و دەچنە ناو خاکی تورکیاوە بەمەبەستی کار لەڕوی ئەو پەیوەندیە بازرگانیەی لەنێوان ھاوڵاتیانی ھەرێم و تورکەکاندا ھەیە، بەڵام بەداخەوە ناوچەکە لە وێرانکاریدایە و گرنگی پێ نەدراوە، داھاتی ئەو سنورە بۆ گیرفانی حیزبێکە و بەس، کە تا ئەم ساتەوەختە خەڵکی ناوجەکە و ھەرێمی کوردستان سودبەخش نەبون، بەڵکو لەسەر داھاتی ئیبراھیم خەلیل بە ھەزاران ھاوڵاتی لە جەنگی ناوخۆی نێوان پارتی و یەکێتی کوژران و بێ سەروشوێن کران.

سنوری ھەڵەبجە بۆ کاروباری بازرگانی گونجاوترە لە باشماخ و ناوچەکانی پێنجوێن کە رێگا کورت و نزیک دەکاتەوە، ھەڵەبجە بۆ شاری سنە و مەریوان و ناوچەکانی تری رۆژھەڵاتی کوردستان سەدان کیلۆمەتر جیاوازی ھەیە لەگەڵ سنوری پێنجوێن، باشترکردنی ئەم پڕۆژەیە و کردنەوەی دەروازەیەکی وەھا بەسود بە دو تونێلی حەوت بۆ دە کیلۆمەتر لە سنوری نێوان ھەردو وڵات کار ئاسانی باشتر دەکات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×