ئـەزانی من کێم؟

سیما خالید
  2019-04-25     1441

دڵخۆشم بەوەی کە توانیومە درۆ بکەم، خیانەت بکەم، دڵت بشکێنم‌و وردو خاشی بکەم، بەڵام نەمکردووە. هەموو کاتێک گوڵی خۆشەویستیم پێت بەخشیوە، بەڵام گوڵەکەمت وەراند وەک هەڵوەرینی گەڵای دارەکان لەوەرزی پایزدا. نەمزانی بەگرنگیپێدان غرور دەتگرێت‌و جێم دەهێڵێت. باوەر بکە تاکۆتایی بونی ژیانم لەگەڵت دەهاتم گەر خۆت خاڵی کۆتاییت دانەنایە. 

من ئەو کەسەم ،کە پیت وتم، ژن جوانترین شاکاری بوونەو زەریای لوتف و میهرەبانییە،ژن بەوەفایە،ژن خواوەندی جوانییە،پیت وتم تو باشترین ژنی دونیایت.بەقەد دووریی ئاسمان‌و بەقەد قوولیی گشت دەریاکان خوشم دەویی. منیش پیم وتی خوشم ئەوەی عاشقی توم، هوگربونیک هوگرت بووم لەناو هینانی خوم توم بەخەیال دادی، بەماچیکی لیوت تینیوتی عەشقم دەشکینی، لەگەڵ هەر باران بارینیک حەز دەکەم لەگەل تو پیاسەیەکی شەقامەکان بکەم ،لەهەر سەفەریک هاوسەفەرم بیت. بەلام بە وتنی ئەمانە غرور گرتیتی‌و جیت هیشتم ،ئەوەندەی لەگەلت ژیام و ئەوەندەی بینیم نەمزانی روژیک دادی بی مالئاوایی ئەرویت. ئینجا من نەمدەویست خوشم بەوەی ویستم تەنها شەیدای تو بم ویستم شیتانە شیتت بم .دەمەویت بزانم ئەو درویانەی بو منت کرد ئایا بو ئەویش هەمان وشەکان دووبارە دەکەیتەوە ؟؟ خوشم دەوی ،بی تو ناژیم ،جیت ناهیلم، عاشقتم؟ بویە درو مەکە ،فیل مەکە، بەلینیش مەدە ، کە ناتوانی بیبیتە سەر ..!! 

بویە هەستی پاکی هیچ کەس مەکە قوربانی غروری خوت ئەگەر خوشیان ویستوی بو ئەوە نەبووە ئەوان بچووک بوون بو ئەوە بووە تویان بەگەورە زانیوە.

ئازیزم کە من حەزم لە رەنگی پەمەیی بوو ،کە من کچیکی سادە و ساکار بووم ،مانای ئەوە نەبوو ناتوانم بەرگەی ئازارەکانی ژیان و دووری تو نەگرم. من تاکو ئیستاش برینی دلم ساریژ دەکەم، تو چوزانی لە پشت قاقای پیکەنینەکانم و سوراوی سوری لیوم و ئەو جوانیەم چ خەمیکم شاردوتەوە ؟لەوانەیە پیش تو ژیان بەهەموو خەمیکی راهینابیتم .

نامەردی تو لەوەدابوو کە میهرەبانی کچیکەت بەکارهینا ،زور هەولی بەدەست هینانەت دا بەلام فراموشت کرد .مروڤەکان بەم شیوازەن خویان دەکەن بە هەموو کەست بەلام لە هەموو کەس زیاتر تەنهات دەکەن .خویان دەکەن بە میهرەبانترین کەس بەلام زیاتر دوچاری ئازارت دەکەن .بەباشی خزمەتت دەکەن و دواتر ویرانت دەکەن و بەلینی مانەوە دەدەن لە هەموو کەس زوتر مالئاوایی دەکەن .ئەی مروڤ بەو میهرەبانیەت چون سەرسامەت کردووین ،مروڤ بەیەک روخسارەوە ناژی گەر دەمامک نەبیت، مروڤ ریسوا دەبیت.تەنها راستگویی دەتوانی مروڤ بەهەموو بەهاکانیەوە وەک خوی بهیلیتەوە،کاتیک حەقیقەتەکانی ناخی مروڤیکت بو دەردەکەویت ئەوسا تیدەگەی روخساری مروڤ هیچ بەهایەکی نییە...

ئەوە منم رەقم لی دەرژی هەست دەکەم دلرەقیک دای پوشیوم، وەک جاران نەبوونیی کەس نام شکینیت و شتیک نەماوە وەک جاران بیری بکەم .تاقەتی سلاوکردنیشم لە کەس نەماوە، دەمەویت لە ژوورە تاریکەکەما دانیشم و درزیکی روناکیش نەیەتە ژوورەوە،خومم ون کردوە بە جوریک خومم پی نادوزریتەوە.. (هەموو شکستیک هەنگاویکە بو سەرکەوتن)

ئەگەر خوشت دەویت پیاوانە گرینگی بە خانمەکەت بدە وەک شازادەیەک مامەلەی لەگەل بکە ،ئیهمالی مەکە و مەهیلە پیویستی بەکەس بیت ژنیش ئەگەر لە ئاسمانیش پیاو بباریت مەیلی هیچ پیاویکی تری نابیت جگە لەتو ...!!
لەگەل ئەوەشدا کاتیک ئافرەتیک رووی پیدایت لە پیناویدا بمرە و قوربانی بدە چونکە ئافرەت مەیل بەهیچ پیاویک نادات تا نەزانی باشترین پیاوە..

ئیـتر ئەوە کەسایەتی منە تو ئازادیت چون هەولی ورد بون وتیکشکاندنم دەیەیت بەلام شتیک هەیە کە دەلی ئەو روژانەی کە دەتشکینن ئەو روژانەن کە دروستت دەکەن بویە روژ بەروژ بەهیزتر دەبم و ناروخیم.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×