سلێمانی له‌نێوان به‌رداشی حيزبدا

فارس نەورۆڵی
  2019-04-29     504
زۆر جار سياسه‌ت ده‌بێته‌ گه‌وره‌ كردنی مرۆڤ ونه‌ته‌وه‌ و شار زۆرجاريش ده‌بێته‌هۆی تێكشكان ونابوت بونی   هه‌ردو ده‌ره‌نجامه‌كه‌ په‌يوه‌سته‌ به‌تێگه‌شتنی كاره‌كته‌ره‌ سياسيه‌كان له‌فه‌لسه‌فه‌ی سياسی وئه‌ركی سياسه‌ت وئه‌خلاق له‌ سياسه‌ت دا، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی پێشوودا   هه‌رايه‌كی گه‌روه‌ له‌ راگه‌ياندنه‌كان دروست بوو  له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوايه‌ شاسوار عەبدولواحيد و گروپێك له‌نه‌وه‌ی نوێ كامێرای شاراوه‌يان له‌ هۆتیل وكابينه‌كاندا داناوه‌ واته‌ له‌ژوری خه‌وتن وپشودانی خه‌ ڵكدا به‌تايبه‌تی ئه‌ندامانی حيزبه‌كه‌ی خۆی لێره‌دا قسه‌ له‌سه‌ر ڕاستی وناڕاستی ئه‌م كاره‌ ناكه‌م قسه‌م له‌ سه‌ر ئه‌وه‌نيه‌ ئايا سيناريۆيه‌ يان حه‌قيقه‌ت ئه‌ويش له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌وقسه‌ی ئيمام عه‌لی كه‌ ده‌ڵێ (ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌ستی شكا بو هاتو سكاڵای هه‌بو په‌له‌ مه‌كه‌ن له‌بڕياردان كێ ده‌ڵێ ئه‌ويتر ده‌ست وسه‌ریشی نه‌ شكا وه‌)  كه‌واته‌ تا ئه‌وكاته‌ی دادگا بڕيار ده‌دا قسه‌كردن له‌ سه‌ری ده‌بێته‌ لايه‌نگری كوێرانه‌ به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌له‌يه‌ ئه‌گه‌ر له‌ڕوی ئه‌خلاقی سياسی يه‌وه‌ سه‌يريكه‌ين كاره‌ساته‌و    كه‌سايه‌تی وسومعه‌ی شارێك ده‌خاته‌ ژێر پرسياره‌وه‌  ئه‌م روداوه‌ لێدانه‌ له‌مێژو ، له‌ سومعه‌ی سلێمانی ،  خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م چيرۆكه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆی ناو ڕۆمانی كه‌شتی فريشته‌كان بێت كه‌يه‌كیك له‌ كاره‌كته‌ره‌كانی ناوڕۆمانه‌ كه‌ ده‌ڵێ (باشترين شت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ڕابردوت له‌بير بكه‌ن ئه‌وه‌یه‌ به‌رده‌وام چيرۆكی تازه‌ دروست بكه‌يت خه‌ڵك وه‌ك منداڵن كه‌شتێكی نوێ هه‌بو پێيه‌وه‌ سه‌رقاڵ بن يارييه‌كۆنه‌كانيان له‌بير ده‌كه‌ن)     
به‌ڵام چيرۆكی كامێرای شاراوه‌ی ناو كابينه‌و هۆتێل لێكکه‌وته‌ی خراپی سياسی وئابوری وكۆمه‌ڵايه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ ، ئاخر شارێك مێژو ، سومعه‌ی سياسی له‌نازناوی شاری هه‌ڵمه‌ت وقوربانی يه‌وه‌ وه‌رگرتبێت  چۆن ده‌كرێت ئه‌م گه‌مه‌ قێزه‌ونه‌ی سياسی تێدابكرێت    ياخود شارێك كرابیته‌ پايته‌ختی ڕۆشنبيری كوردستان  چۆن به‌م شێوه‌یه‌ چاودێری ئازاديه‌كانی تاك  بكرێت   له‌كاتیكدا به‌رده‌وام سياسيه‌كان خه‌ريكی بانگه‌شه‌ی ئازادی وليبراڵين ، كه‌چی كردار وانيشان ده‌دا كه‌سياسيه‌كان نه‌زانن حكومه‌ت له‌ديدی ليبراڵه‌وه‌  وه‌ك پۆليسی هاتوچۆ وایه‌ بۆئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان به‌ريه‌ك نه‌كه‌ون، نه‌ك به‌م فۆرمه‌ شیواوه‌ مماره‌سه‌ی حوكمرانی ياخود ئۆپۆزسيۆن بون بكرێت ، ئه‌ی نازانن ئه‌م چيرۆكی دانانی كامێرای شاراوه‌ چه‌نده‌ كاریگه‌ری خراپی هه‌يه‌ له‌سه‌ر بواری ئابوری ئه‌ويش له‌ولایه‌نه‌وه‌ ئه‌م هه‌رایه‌ له‌ميدياكان و تۆڕه‌ كۆمه‌لايه‌تییه‌كان هێنده‌ گه‌وره‌ نيشان درا كه‌ هه‌موجيهان لێی به‌ ئاگابێت، كه‌واته‌ ئيتر گه‌شتيارێك له‌ ئێران وتوركياو عێراق و شوێنه‌كانی ديكه‌وه‌ بيانه‌وێ بێن بۆسلێمانی وئه‌م چيرۆكه‌يان بيستبێت چۆن ده‌وێرن بێنه‌ كابينه‌و هۆتێله‌كان كه‌ دڵه‌ڕاوكێی دانانی كامێرای شاراوه‌ ده‌رونيانی ئالۆز كردبێت، ئه‌ی هاوڵاتييه‌كی كوردستانی چۆن بوێرێت يان زاتی ئه‌وه‌بكات بچێته‌ كابینه‌و هۆتیله‌كان بۆ پشودان  چونكه‌ به‌رده‌وام ئه‌م چيرۆكه‌ له‌ مێشكيا دێت و ده‌ڕوات   لێره‌دا ده‌مه‌وی ئه‌وه‌ بڵێم  ئه‌گه‌ر داواكاری گشتی هه‌بێت بۆ پاراستنی سومعه‌ی سلێمانی و گێڕانه‌وه‌ی جوانی بۆی  ، ئه‌ويش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌ چيرۆكه‌ سيناريۆی حيزبێك بێت ده‌بێ خه‌ڵك بزانێت خۆ ئه‌گه‌ر كاری شاسوارو گروپه‌كه‌ی بێت هه‌رده‌بیت خه‌ڵك بيزانێت  دواجار له‌ ئه‌نجامی بڕياری بێلایه‌نانه‌ی دادگاوه‌ ده‌بێت خه‌ڵكی سلێمانی هه‌ڵوێستی هه‌بێت وشار له‌نێوان به‌رداشی حزبه‌كان رزگاركات بگه‌ڕێت بۆ هیزێك كه‌ هێزو ڕۆڵه‌ مێژوييه‌كه‌ی سلێمانی بگه‌رێنێته‌وه‌ بۆ سلێمانی ئه‌مه‌ش له‌كاتی ده‌نگداندا ده‌توانی بڵێت ئيتر به‌سه‌ هاڕینی سلێمانی له‌نێو به‌رداشی به‌رژه‌وه‌ندی حيزبی دا.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×