هەڵبژاردنی لیژنە پەرلەمانییەکان لەنێوان هەرێم‌و عێراقدا

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید
  2019-02-26     606

هەڵبژاردنی لیژنە پەرلەمانییەکان لەنێوان هەرێم‌و عێراقدا

ستەمە لەیەکگرتو

هەرپەرلەمانێک بۆ رایکردنی کاروبارەکانی لەبواری یاسادانان‌و چاودێریدا پشت دەبەستێت بەلیژنەکانی، هەتا دەگاتە ئەوەی رۆڵی کاریگەری لێژنەکان یەکلاکەرەوەیە بۆ زۆربەی بابەتەکان بەبابەتە جیاوازو هەستیارەکانیشەوە، چونکە کاتیک لیژنەیەک تاوتوێ بابەتێک دەکات‌و دواجار بڕیاری کۆتایی دەدات و هەندێ جاریش بریارەکانی لێژنەکان بەرێکەوتن ئەنجامدەدرێن بۆ ئەوەی بریارەکان تەعبیر لەرای تەواوی پەرلەمان بکەن، بەمەش تەواوی حیزبە سیاسیەکان بەشدار دەبن لەو بڕیارەدا.

بەدیوەکەی تریشدا ئەگەر بابەتێک راجیایی لەسەر هەبوو ئەوا نوێنەری پارت‌و لایەنیکی سیاسی دەتوانیت رای پارتە سیاسیەکەی تەرجەمە بکات لەو بابەتەدا و بەراشکاوی رۆلیان هەبیت لەتیپەراندن یان تینەپەراندنی یاسایەک یان بابەتیکی دیکە، بۆیە دەبێت لێژنەکان رەنگدانەوەی پیکهاتە سیاسی‌و نەتەوەیی وهەتا مەزهەبیش بێت تاهەموان بەتەواوەتی بتوانن لەپرۆسەی بڕیارداندا رۆڵیان هەبیت، چونکە یاسا لە هەروڵاتیک واتای سەقامگیریەو دواجار یاساکان دەبێت مۆرکی تەواوی یان زۆرینەی هیزەکانی پیوە بێت، بون لەلیژنە جیاوازەکان ئینتیمای پارت و لایەنی سیاسی زیاتر دەکات بۆ کۆی پرۆسەکە خۆ ئەگەر هێزە زۆرینەکان بەنیازن یاسان تەنها رەنگدانەوەی ئەوانی پێوە بێت ئەوا پێویستان بەپەرلەمان نیەو حوکمی قەرەقوش جێبە جێبکەن.


ئەگەر موقارەنەیەکی فراکسیۆنی ئیمە کە تەنها دوو ئەندامین لە پەرلەمانی ئیتیحادی و ئەو قیاس و حسابات و کیتاباتە بکەین کە لیژنەکانی پی دادەنریت ئەوا (۲۸) لیژنەی پەرلەمانیمان هەیە هەرلیژنەیەکیش لە (۷) کەمتر نابیت ولە (۲۱) زیاتر نابیت ئیمە لە دوو لێژنەی هەرەگرنگ دانراوین کە لیژنەکانی یاسایی و داراییە و یەکگرتووی ئیسلامیش کە تەنها دوو ئەندامن لە دوو لێژنەی گرنگی دارایی و پەیوەندیەکاندا ئەندامن بۆیە هەمیشە هەست بەوە دەکەین کە پەرلەمانی فیدراڵ زیاتر ریگە دەدات بەشداری کردن فراوان بێت، بەپیچەوانەوە ئەوەی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان رویدا بەتەواوی مانا قۆرخ کردنەو هیچی ترو بەدیوەکەی دیکەدا ستەمە لە هیزیکی سیاسی وەک یەکگرتوو کە نەیانهێشتوە ئەندامی هەبێت لەو لێژنەیەدا.بەرتەسکردنەوەی بەشداریکردنی زۆربەی هیزە سیاسیەکان لە لێژنەکاندا ئەوەمان پیدەڵێت دیموکراسی بۆ هەموان نیەو مۆنۆپۆلکردن زاڵە بەسەر عەقلیەتی هیزە زۆرینەکانی کوردستاندا، لەراستیشدا ئەو هیزە زۆرینانە دڵنیان زۆرینەکەیان ساختەیە بۆیە ئامادە نین بەشداری راستەقینەی هیچ هیزیک بکەن.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×