نامه‌یه‌ک بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران

ئاری هەرسین
  2019-05-18     1980
بۆ برای بەڕێز كاك جەواد زەریف



ئێوە لە بڕیاری چارە نوسزای ڕێفراندۆمی خەڵكی كوردستان بێ مەوقیف بوون. ئەوەش لەبەر ئەوەی هەتا ئێستا نەتان توانیوە كێشە كانتان لەگەڵ خەڵكی كورد لە چوارچێوەی قەوارەی سیاسی كۆماری ئیسلامی ئێران چارەسەر بكەن. ئە مە مەوزوعێكی پڕ گلەییە و هەتا ئێستا بە بێ چارەسەر ماوەتەوە.

لە ئێستادا ئەمەریكا تەماعی لە تەسلیم كردنی ئێرانە. سەركردایەتی سیاسی ئێران بوە بە دوو بەشەوە. بەشێكی (خۆت ئاسایی)، حەزی لە ئاشتی و ئاسایشە، كە بەشە عاقڵەكەیەتی. بەشێكی تریش (وەك سپاه پاسداران) وادەزانن بە دارولاسیك (ئێف ١٦) دەپێكن! چارەی ڕاستكردنەوە و یەكخستنی ئەم دوو بۆچوونە، واجبی عەقڵی سەركردایەتی سیاسی ئێرانە. دواجار: انجا كە عقل است جای عشق نیست... غوغا بود دو پادشاە اندر ولایتی.

غەدرێكی گەورە یە ئەگەر كۆماری ئیسلامی ئێران  داوای مەوقیفێكی توند لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرامبەر بە  ئەمەریكا لەم قەیرانەدا بكات، لەبەر هۆكارێكی زۆر سادە، ئەویش چونكە ئێمە دەوڵەتێكی سەربەخۆ نین.

ئێمە میللەتێكین زیادتر لە هەموو كەس لە موسیبەت و ئازاری شەڕ تێگەیشتوین و، بە نرخێكی زۆر بەرز و گران باجەكەیمان داوە. ئێمە هەرگیز شەڕانی نەبوین و، خەڵكیتر شەڕی پێ فرۆشتوین. بۆیە لە هەمووكەس زیادتر دژی شەڕین.

هیوادارم بەڕێزتان بە ئاگابن لەم موئامەرەیەی ئەمەریكاو، ئەم شەڕە لە ئەمەریكای شەڕفرۆش نەكڕن. چونكە گەر ببێتە شەڕ لە قازانجی كەس نیە. لە نێوانی میللەتانیشدا، هەر وەك هەمیشە، ئەو میللەتانە دەبنە قوربانی كە بێ دەوڵەتن.

لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزمدا...

ئاری محەمەد هەرسین
٢٠١٩/٥/١٨

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×