عود ژەنەكان

نەبەز گۆران
  2019-03-08     1098
نەوەیەكن لەیەك سەردەم و لەیەك قۆناغدا دەست پێدەكەن. ئەو سەردەم و قۆناغەی شوناسی كورد، كلتورو فەرهەنگی كورد، لەژێر مەترسییەكی گەورەدایەو، پرۆژەیەك لەئاراداییە تا ئەم شوناس و بونە بەتەواوەتی بگۆردرێت بۆ شوناس و بوونێكی دیكە. هەریەك لەم هونەرمەندانە لە شوێنی خۆیەوە، دەبێتە دەنگێك بۆ سەرلەنوێ‌ بونیادنانەوەی ئەو شوناس و بوونەی هەڕەشەی سڕینەوەی لەسەرەو، هونەر دەكەنە رووبەرێك بۆ وزە خستنەوە ناو شوناسەكە و دەشیكەنە رووبەرێك بۆ سەرلەنوێ‌ گەڕانەوەی خۆشەویستی بۆ شوناس و زمان و بوون. رووبەرێك لەو رووبەرەدا بەرگری لە زمان و كلتوور و فەرهەنگ بكرێت. 

نەوەی هەشتاكان، نەوەیەك كە هەرهەموویان لەشوێنێكدا عودژەنن! ئەم نەوەیە لەناو رووبەری هونەری كوردییدا پانتاییەكی زۆریان داگیركردوە. هیچكامیان لەیەك ناچن، هەریەكەو هێڵی تایبەت بەخۆی هەیە، بەڵام پێكەوە وەك خیزانێكی نوێی هونەریی گۆڕانكارییەكی بنەرەتی لەسەرجەم هونەری نوێی كورددا دەكەن. (بەتایبەت لەم بەشەی كوردستاندا.)

ئەم نەوەیە، نەوەیەكی خۆشبەخت نەبوون، نەوەیەك نەبوون بتوانن بە ئاسانی كاربكەن، بەڵام نەوەیەك بوون لەجەوهەریاندا هونەرێك و خەمێكی گەورە بۆ مۆسیقاو هونەری كورد بوونی هەبوو، ئەم خەمەیانكرد بە هوشیاریی هونەری و توانییان وابكەن ئاڵوگۆڕێكی باش لەرووبەری هونەردا بكەن. گەڕانەوە بۆ خوێندنەوەی ئەم نەوەیە، گەڕانەوەیە بۆ بینینی دیوێكی نوێی هونەری كورد. 

هەریەك لە(ئەیاز زاخۆیی، بەهجەت یەحیا، زیاد ئەسعەد، عەدنان كەریم، كاروان عوسمان.) ئەو دەنگە نوێیانەن، لەناو رووبەری هونەردا شوێنێكی تایبەتیان هەیە و، هەوڵدەدەم لە ئایندەدا قسە لەسەر ئەم نەوەیە بكەم. لانیكەم دەریخەم چیانكردوە و چۆن هاتوون و چۆن بوون بە وزەیەكی نوێ‌ بۆ هونەر و شوناسی كارەكتەری كورد. 

لەنووسینەكەدا بەنەوەی (عود ژەنەكان) ناویان دەبەم و كاردەكەم هونەرەكەیان وەك خۆی بناسێنم، تا ببێتە دەروازەیەك بۆ نەوەكانی ئێستا بزانن ئەو میراسەی لەم نەوەیەوە جێماوە چ میراسێكە و چیان لەناو رووبەری هونەر كردوە و، كاریگەری هونەر لەسەر شوناس و كلتوور و فەرهەنگ چییە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×