حکومەت‌و حوکمڕانی میللی

ئاری هەرسین
  2019-03-10     1161
«١»
لەپاش دەربڕینە ئازایانەکەی خەڵکی کوردستان لەڕیفراندۆمە پڕ شانازی و سەرکەوتوەکەی ٢٠١٧/٩/٢٥، ھەندێک کەس و لایەن زە ندە قیان لەھەڕەشەکانی نەیارانی نەتەوەکەمان چو بوو. سەریان بەھەزار کون و کەلەبەری بێگانە ی دژ بە ئیرادەی خەڵکی کوردستاندا کرد بۆ ئەوەی ئەستۆ پاکی و ئیخلاسی خۆیانیان بۆ بسەلمێنن. حساباتی ئەو ترسنۆکانە شتێک بو لەم بابەتە: ھەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدرالی عێراقەوە گەمارۆیەکی توندی ئابوری لەسەرە. ھێشتا ئاگرەکەی شەڕی سەپێنراوی داعش بە تەواوەتی دانەمرکاوەتەوە و داگیرکەرانی کوردستان قوبوڵ ناکەن ئێمە بە سەرفرازی خۆمان بگەین و، ... تادێت.

ھەندێکیش لەوانەی شەھادەیەکی ئاکادیمی ئەجنەبیان پێ بەخشراوە، بە گوتارە توند و ھەندێک جار تەشھیر ئامێزەکانیان، دەیانویست لە خەڵکی کوردستانی بگەیەنن کە قەوارەی سیاسی ھەرێم لە لێواری ڕوخاندندایە و ھەموو شتێک تەواو بوە.

تەحلیلە سیاسیەکانی ئەم برادەرانە گەیشتبوە ئەو ئەنجامەی کە بەم زوانە سوپای پاسداران لە ڕۆژھەڵاتەوە، سوپای تورک لە باکوری خۆرئاواوە و، سوپای دەوڵەتی عێراق لە باشورە وە لە دێگەڵە دەگەنە یەک و ئاڵای پیرۆزی کوردستان دەکەوێتە ژێر پۆستاڵی داگیرکاریانەوە و «کار ما ھم برای ھمیشە تموم میشە»...!

کات ھات و چوو، بەڵام دڵەڕاوکێکەی ئەو ترسنۆکانە و، تەحلیلە ناسیاسیەکانی ئەو نەخوێندەوارانە ڕاست دەر نەچو. چونکە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، بە پشتیوانی و ڕێنمایی سەرۆک مەسعود بارزانی، دەستیکرد بە داڕشتنەوەی سیاسەت و ئیدارەی حوکمڕانی «بەخۆدا و بە خەڵکدا چوونەوە». ئەنجامی ئەم ڕیفۆرمەی سەرۆکی حکومەت، ئاساییکردنەوەی ھەموو پەیوەندیەکانمان بوو لەگەڵ بەغدا، تاران، ئەنقەرە و برۆکسێل و واشینگتۆن. دوا ئەنجامیش ئەم بڕیارەی ئەمڕۆی حکومەت بوو کە لە زاری سەرۆکی حکومەتەوە گەیشتە ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان کە ئەویش کۆتاییھێنانە بە بڕیاری «نەخوازراوی» پاشەکەوتی مووچەیە.

نێچیرڤان چاوەڕێی سوپاس ناکات، چونکە سەرۆکی حکومەت خزمەتی وڵات بە ئەرکی سەرەکی سەرشانی خۆی دەزانێت. بەڵکو داوای لێبوردن دەکات کە ھەل و مەرجی نالەبار ناچاری کردوە ئەو بڕیارە بدات. ئەو بڕیارە لەسەردەمی خۆیدا نەخوازراو بوو، بەڵام «نالەبار» نەبوو. چونکە ئەگەر ئەو بڕیاری پاشەکەوتە و، ئەو ھەوڵە دیپلۆماسیانە نەدرانایە، ئەوا ئەمڕۆ قەوارەیەکی سیاسی و میللی بەناوی ھەرێمی کوردستان بوونی نەدە ما.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەعدی پیرە: یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی بڕیارەكەی پارتی بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن دەبێت
شاسوار عەبدولواحید: پێشنیار بۆ پارتی و یەكێتی دەكەم ماوەیەك ئۆپۆزسیۆن بن
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: به‌شداری هه‌ڵبژاردنێک ناكه‌ین بە نایاسایی و نادەستوری بەڕێوەبچێت
شه‌ش خاڵ بۆ نه‌بونی متمانه‌ به‌ "هه‌ژماری من" ئاشكراده‌كرێت
مامۆستایانی ناڕازی بۆ دەسەڵاتدارانی زۆنی سەوز: هەژماری من رابگرن و راستەوخۆ لیستی موچە بنێرن بۆ بەغدا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: نیگەرانین لە راگەیەندراوەكەی پارتی بۆ بایكۆتی هەڵبژاردن
وەزارەتی دارایی ھەرێم بڕیاری دا، جیاوازیی مووچە و دەرماڵە بۆ بەشێك لە فەرمانبەران خەرج بكرێتەوە
بەیاننامەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم سەبارەت بەمووچە
هێمن هەورامی: بڕیارەكەی پارتی بۆ راستكردنەوەی ئەو هەڵەیەیە كە عێراقی لە فرە پێكهاتەوە بەرەو تاك پێكهاتە بردوە
ئەدهەم بارزانی: كار لەسەر بەلاڕێدابردنی دۆخەكە دەكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەكرێت
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×