کارگەکانی فاشیزم‌و ئیسلامۆفۆبیا

ئارام قادر حەمەسور
  2019-03-15     1279

ڕۆژئاوا(ئەوروپاو ئەمریکا) ئێستا خۆشترین شوێنی ژیانن، هەموو پەلەمانە بۆ ڕۆژئاوا، وەک عەتا محمد لەڕۆمانی پاسەوانانی خوا دەڵێت؛ ڕۆژهەڵات چۆڵبووە، چونکە زۆربەمان بیرمان لەشەقامەکانی لەندەن و پاریسە لەڕۆژئاوا.

ئێستا ڕۆژئاوا باشترین شوێنی ژیانکردنە، خۆشترین شوینی دونیایی بوونە.
بەڵام کەم ئاوڕ دەدەینەوە بۆ دواوە، گە ر ئاوڕ بدەینەوە بۆ مێژووی بەڕیتانیا و فەرەنسا و ئیسپانیا و پاشان ئەمریکا بۆمان دەردەکەوێت ئەمانە خوێنمژەکانن، مێژووی هەزار ساڵ لەمەوبەر پێمان دەڵێت بەڕیتانیا خوێنمژترین گەلی دونیا بووە، بەریتانییەکان زۆرکات خەریکی چەتەگەریی بوون، لەسەر خوێنی گەلانی تر ژیاون و پەلاماری زۆر شوێنیان داوە و یەکسەر کاولیان کردووە و داهاتەکەین دزییوە، دوای دۆزینەوەی ڕێگا ئاوییەکان چەتەگەریی بەڕیتانی گەیشتە هیندو چین. ئیسپانییەکان و پرتوگالییەکان دوای دۆزینەوەی ئەمریکا ملیۆنان هیندی سووریان کردە قوربانی و بە ٤۰چل ملیۆن کوژراو مەزەندە دەکرێت. بەتایبەتی دوای دۆزینەوەی باروت لای پرتوگالییەکان کوشتارەکان گەورەبوون. ئەفریقا مەرگەسات بوو بەدەستی ڕۆژئاواوە، زۆریان کوژران و زۆری تریان بە پاپۆڕەکان گواسترانەوە بۆ ئەمریکا بۆ کار کردن تامردن، پاشان لەسەدەی نۆزدە لەڕێگەی ڕۆژهەڵاتناسییەوە کە کارییان جاسوسی و قڕکردنی میللەتان بووە، لەسەدەی بیست ئەمریکا و فەرەنسا و بەڕیتانیا لەڕێگەی کۆلۆنیالیزمەوە هەزاران جێگەیان کاول کرد.

بۆچوونە فاشیزمەکانی فەیلەسوفانی وەک هۆبز و نیچە و مارکس و مۆنتسکیۆ و ڤۆڵتیر و فۆکۆیاما و هەنتگتۆن کە گەلانی ڕۆژئاوایان بەگەورەتر زانیوە لە گەلانی تر و ڕەوایەتیان بە داگیر کاری داوە، گەلانی ئەڵمانی و ئینگلیز و فەرەنسی خۆیان لەسەروی گەلانی دونیا داناوە.
زانستەکانی وەک ئەنترۆپۆلۆجیی و سۆسیۆلۆژیی و ڕۆژهەڵاتناسیی بۆ ڕەوایەتیدان بە داگیرکاری ڕۆژئاوا بەکارهاتن.
سیستەمی سەرمایەداریش کەبەرهەمی ڕۆژئاوایە ئەختەبوتە، بەرهەمەکەی زۆرینەی گەنی و کەمینەی خەنییە.

بەشێکی گەورەی مێژووی خۆرئاوا مێژووی تیرۆر و خوێنڕێژییە، سەرچاوەی جەنگ و کوشتارە گەورەکانی جیهان بووە، تا ئێستاش خۆرئاوا سەرچاوەی فاشیزمی جیهانە. دەبینین ڕێژەی کورسی ڕاستڕەوەکانی پەرلەمانی ئەوروپا زۆر زیادبوون، ئەمانە گرنگی بەترس دەدەن لەبێگانە بەتایبەتی مسوڵمانان.

ئیسلامۆفۆبیا لە خۆرئاوا بۆتە دیاردەیەکی سۆسیۆلۆجی، لەنەستی خۆرئاوادا خۆرهەڵات بچووکە و نزمە و شایەنی کۆیلەبوونە، تێزەکانی مارکس و مۆنتسکیۆ دەڵێن کە خۆرهەڵات شایەنی حکومکردنە لەلایەن خۆرئاواوە و خۆرهەڵات لانەی کۆیلایەتییە.

دیاردەی ئیسلامۆفۆبیا لەلایەن فاشیزم و ڕایسیستەکانەوە ئاڕاستە دەکرێت، ڕق لە کۆچبەران و بەنزم سەیرکردنیان دیاردەیەکی خۆرئاواییە، تڕەمپ یەکێکە لە ڕایسیست و فاشیزمەکان کەبەردەوام دژایەتی کۆچبەران دەکات. 
ڕووداوە تیرۆرستییەکەی نیوزلەندا تەنیا ڕقە لە ئیسلام و سەرچاوەی ڕووداوەکە هەستی فاشیزمیی و ئیسلامۆ فۆبیایە. خۆرئاوا تا ئێستاش لانەی فاشیزم و خۆ بەگەورە زانینە، خۆرئاوا سەرچاوەی سەرەکی دروستکردنی بزووتنەوە تیرۆرستییەکانی دونیایە. ئیسلامۆفۆبیا لەئەوروپا بۆتە کارگەی فاشیزمەکانی دونیا.

کاری فاشیزمی دەبێت ڕیسوابکرێت و بنەچە سۆسیۆلۆجییەکانی بدۆزرێتەوە، جا لەهەر ئایین و ئایدۆلۆجیایەکدابێت، چونکە زۆرینەی ئایدۆلۆجیاکان مەترسی بوون بە فاشیزمییان هەیە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
بەهۆی جلە كوردییەكانییەوە، سەرۆكی یانەی دهۆك لە ئامەد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە دەستگیركرا
مەلا بەختیار: مەترسی هەرە گەورە ئەوەیە كە یەكێتی و پارتی لەناو دەوڵەتانی ئیقلیمیدا سەرەتاتكێیانە
دوای شەش مانگ لە كوژرانی، سزای لەسێدارەدان بۆ ژن و برایەكی كارمەندێكی ئاسایشی بەردەڕەش دەرچو
مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دوادەکەوێت
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا یاسای ژینا (مەهسا)ی پەسەندکرد
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؛ وانەبێژێکی دیکەی زمانی کوردی 11 ساڵ زیندانی ده‌كرێت
مه‌ریوان قه‌ره‌نی‌: ناكرێ رێككه‌وتنه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق له‌باره‌ی مووچه‌ بكرێته‌ قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك لایه‌ن
پلاسخارت لە "گەندەڵی لەناو فەرمانبەرەکانیدا" خۆی دەرباز دەکات؛ داوای لێکۆڵینەوە ده‌كرێت
کۆمسیۆن ژمارەی بنکەو ناوەندەکانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد
راوێژكاری سەربازیی سەرۆكی هەرێم ئەگەری روبەڕوبونەوەی عێراق لەگەڵ پە*كە*كە لە قەندیل بەدور دەزانێت
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×