لەهەڵەبجەوە ئیتر لەمەودوا ئەڕوانینە خەڵک ئەڕوانینە خوا!

خالید ره‌زا
  2019-03-16     574

ئەمرۆ 15 ی مانگ کە رۆژی ئازادکردنی هەلەبجەیە پرێتی لەیادەوەری خۆش و ناخۆش، هەواڵی ئازاد کردن و کارەساتی کیمیا بارانکردن و کوشتنی بەکۆمەڵی دانیشتوانی هەلەبجەو دەوروبەری، تیکەلاوە لەخۆشی و ناخۆشی، لەسەرکەوتن و لەماڵویرانی و دەربەدەری، هەستیکی پڕ لەناسۆرەو لەگەڵ تەمەنماندایەو لیمان جیا نابێتەوە.

منیش وەک پیشمەرگەیەک یادەوەریم لەو روداوە دا هەیە، ئەمەی لێرەدا ئەینوسمەوە بۆ یەکەم جار لە یەکەمین ساڵیادی هەلەبجەدا کە ئەوکات لیژنەیەکی تایبەت کە پیکهاتبون لە مامۆستا رەئوف عوسمنا و دکتۆرە پەروین و... بەو بۆنەوەیە بلاوکراوەیەکیان دەرکرد، ئەم یادەوەریەم لە یەکی لەو ژمارانەدا بلاو کردۆتەوە کە ئەگەر هەلە نەبم سالی ١٩٩٢ بو. وا لیرەدا جاریکی تر یاداشتی ئەکەم تا لەریی فەیس بوکەوە ژمارەیەکی زۆتر لە خەلک بیخوێنێتەوە، ئەویش ناوەرۆکی ئەو بروسکەیەیە کە رۆژی 15-3-1988 کاک نەوشیروان بۆ کاک شەوکەتی حاجی موشیری نارد.

من نوسه‌ری ئه‌م چه‌ند دیره‌ ناوم خالید ره‌زا یه‌. کاتی ئه‌م به‌سه‌ر هاته‌ به‌نده‌ یەکیک بوم لە عه‌ده‌د جیهازی کاک نه‌وشیروان ، کاک بەختیارساڵی ٨٦ فیری جیهازی کردبوم. باره‌گاکه‌مان، ناوه‌ندی کۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌ران له‌ به‌رگه‌ڵو بوو. ئه‌و کاته‌ جه‌ند مانگیک بوو مامجه‌لال سه‌فه‌ری هه‌نده‌رانی کردبو، کاک نەوشیروان لە بەرگەڵو بو. یه‌کیتی له‌و کاته‌دا خاوه‌نی هیزیکی گه‌وره‌ی پیشمه‌رگه‌و، تۆریکی پانوپۆڕی جیهاز بوو له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا، به‌جۆریک هەمو سەرە سەعاتیک ئاگای له‌ هه‌موو روداوه‌کان و، شه‌ره‌کان بوو.

هیشتا پرۆسه‌ی ئه‌نفالی یه‌ک ( 21/22/2/1988 – 19/3/1988) کۆتایی نه‌هاتبوو. به‌یانی 15-3-988 کاک شه‌وکه‌تی حاجی موشیر بروسکه‌یه‌کی نارد بۆ کاک نه‌وشیروان، بە خۆشیەوە هه‌واڵی گرتنی شاری هه‌له‌بجه‌ی نوسیبو. جیهازه‌که‌ی کاک شه‌وکه‌ت ژماره‌ (11 ) بوو، عه‌ده‌د جیهازه‌که‌شیان کاک محه‌مه‌د رۆستم ناسراو به‌ کاک حه‌مه‌سیاسی بوو. جیهازه‌که‌ی ئیمه‌ش ژماره‌ (03 ) سفر سێ بوو.

هه‌مان کات کاک نه‌وشیروان ئه‌م بروسکه‌یه‌ی بۆ کاک شه‌وکه‌تی حاجی موشیر نوسی و، من وه‌ک عه‌ده‌دجیهاز مه‌تنی ئه‌م بروسکه‌یه‌مان بە مجفرە، پیش نیوه‌رۆی رۆژی 15-3-988، دا به‌ جیهازه‌که‌ی کاک شه‌وکه‌ت.

له‌/ نه‌وشیروانه‌وه‌
بۆ / کاک شه‌وکه‌ت

سلاویکی گه‌رم

دوای پیرۆزبایی، تکایه‌ پێڕەوی ئەم خاڵێ‌نە بکەن:

1 - ده‌بیت خۆتان بۆ هه‌موو جۆره‌ کاردانه‌وه‌یه‌کی رژیم ئاماده‌بکه‌ن. ئه‌وچە‌کانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا دابه‌شی بکه‌ن، بۆ به‌رگریکردن له‌ ناوجه‌که‌ی خۆیان.

2 – بانگه‌واز بکه‌ن بۆ خه‌ڵک و ریگریان لی مه‌که‌ن با بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی شار تا وه‌زعه‌که‌ هیمن وئاسایی ده‌بیته‌وه‌.

3 – کتیبخانه‌ی گشتی شاره‌که‌ بپاریزن.

4 – بانک ی شاره‌که‌ بپاریزن. هه‌ر سامانیکی هاولاتیان که‌ له‌بانک دایه‌، به‌پیی به‌لگه‌و پسوله‌ بیده‌نه‌وه‌ به‌ خاوه‌نه‌کانیان. ئه‌وی تری وه‌ک ماڵی شۆڕش پاریزگاری لی بکه‌ن.

5 – ده‌ستبگرن به‌سه‌ر به‌لگه‌نامه‌کانی ئه‌من، مخابرات ، ئیستیخبارات ومونەزەمە دا و، بیپارێزن.

6 - سه‌روماڵی هاولاتیان بپاریزن.

ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ناوه‌رۆکی ئه‌و بروسکه‌یه‌بوو ، که‌ کاک نه‌وشیروان بۆ فه‌رماندی هیزه‌کانی یه‌کیتی نیشتمانی کوردستانی نارد که‌ کاک شه‌وکه‌تی حاجی موشیر بو.

تیبینی: دوو ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیتی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هیزه‌ی یه‌کیتیان ده‌کرد که‌ له‌گه‌ل هیزه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی به‌شداریان له‌گرتنی هه‌له‌بجه‌داکرد. ئه‌وانیش بریتی بوون له‌ کاک دکتۆر فوئاد مه‌عسوم و، کاک فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر.ئه‌وان له‌ئیران بوون، کاک نه‌وشیروان له‌ به‌رگه‌ڵو بو!

 

هۆله‌ندا
15-3-2019
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×