راكان جبوری‌ له‌گوێی‌ گادا خه‌وتوه‌

لەتیف فاتیح فەرەج
  2019-05-21     728
ده‌بوو راكان جبوری‌ كه‌ پارێزگاری‌ به‌ وه‌كاله‌تی‌ كه‌ركوكه‌ ئێستا به‌ هه‌ردو زمانی‌ توركمانی‌ و كوردی‌ دوابا، ده‌بوو به‌ ئاسانی‌ ناوه‌كانی‌ په‌ڵكانه‌و كونه‌ ڕێوی‌ و چه‌خماخه‌و سه‌رگه‌ڕان و پاره‌پاره‌و ئه‌و شوێنانه‌ی‌ زانیباو به‌ خوارو خێچی‌ نه‌یگوتبان ، راكان كه‌ به‌خت یاوه‌ری‌ بوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ بچێته‌ سه‌ر كورسی‌ پارێزگار ، ده‌یتوانی‌ وێنه‌ی‌ پارێزگارێكی‌ ئاوه‌زدارو " عاقڵمه‌ند" به‌ ئاگا له‌ مێژوی‌ شاره‌كه‌و سنوره‌كه‌ باو وه‌كو یه‌ك سه‌یری‌ هه‌موو پێكهاته‌كانی‌ كردبا ، راكان له‌ بری‌ ئه‌وه‌ی‌ پارێزگارێكی‌ دوای‌ روخانی‌ به‌عس بێت و ببێته‌ هه‌وێنی‌ یه‌كتر قه‌بوڵكردن و پێكه‌وه‌ ژیانی‌ ئاشتیانه‌ی‌ پێكهاته‌كان ، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ نوسراوه‌ مه‌ترسیداره‌كانی‌  كه‌وته‌ لاسای‌ كردنه‌وه‌ی‌ به‌عس ، ئه‌مه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ بێده‌سه‌ڵاتی‌ كوردو بێده‌نگی‌ به‌غدادا.

راكان خه‌ڵكی‌ په‌ڵكانه‌ كه‌ نازانێ ناوه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی‌ ده‌ربڕێت ،به‌ خه‌ڵكی‌ ئێرانی‌ و مه‌خمورو هه‌ولێر ده‌زانێت ، لێ ناپرسێت ئه‌ی‌ شه‌مه‌ر له‌كوێوه‌ هاتوون ، ئه‌گه‌ر گریمان راكان راست ده‌كات و ماڵه‌ كورده‌كانی‌ په‌ڵكانه‌ مهابادین ، باشه‌ با مه‌تر بیپێوێت ئاخۆ حائیلی‌ سعودی‌ دورتره‌ كه‌ بنچه‌ی‌ شه‌مه‌ر له‌وێوه‌ هاتوون ، یان مهابادی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان ، واز له‌ هه‌ولێرو مه‌خمور بێنه‌ ، له‌ كاتێكا ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه‌ كه‌ركوك له‌ سه‌رده‌می‌ عه‌ره‌باندنا له‌و په‌ڕی‌ به‌سره‌وه‌ خه‌ڵكی‌ بۆ هێنراوه‌ .

راكان په‌ڵكانه‌ به‌ گوندی‌ شه‌مه‌ر ئه‌زانێت ، به‌ڵام پرسیاری‌ ئه‌وه‌ ناكات عه‌لی‌ حه‌واس باو باپیره‌كه‌ی‌ له‌ كوێوه‌ هێنراون و به‌ مه‌به‌ستی‌ چی‌ هێنراون ، ئه‌و نایه‌وێت بزانێ كه‌ له‌ 1963ه‌وه‌ به‌ به‌رنامه‌ كورد له‌و شارو ناوچه‌یه‌ به‌ر شاڵاوی‌ ده‌ركردن و تاڵان و سڕینه‌وه‌ كه‌وتوه‌ ، ئه‌و پرسیاری‌ ئه‌وه‌ ناكات بۆ له‌ 1987-1988 زیاتر له‌ 700 گوندی‌ كورد نشینی‌ كه‌ركوك ته‌فرو تونا كراو سوتێنرا ، نایه‌وێت بپرسێت له‌ دوای‌ 2003ه‌وه‌ بۆچی‌ زیاتر له‌ 1300 ماڵی‌ كورد له‌ حه‌ویجه‌و ریازو عه‌باسیه‌ به‌ر شاڵاوی‌ راونان و كوشت و بڕكه‌وتن ، یانی‌ ئه‌وه‌ چكاره‌ساتێكه‌ راكان جبوری‌ به‌رپرسی‌ یه‌كه‌می‌ شارێك بێت و راستیه‌كانی‌ مێژوو له‌باره‌ی‌ شارو ناوچه‌كه‌وه‌ نه‌زانێت ، یان بیزانێت و خۆی‌ لێ گێل بكات .

ئه‌وه‌ چ جۆره‌ نه‌زانیه‌كه‌ پارێزگاری‌ شارێك بیت و نه‌زانی‌ چی‌ به‌سه‌ر شارو ناوچه‌كه‌ت هاتووه‌ ، نه‌زانی‌ به‌ زمانی‌ هاوڵاتیانی‌ شاره‌كه‌ت قسه‌ بكه‌یت، له‌ كاتێكا له‌ 2003ه‌وه‌ تا 2017و دانیشتنی‌ راكان له‌ سه‌ر كورسی‌ پارێزگار دوو پارێزگاره‌كه‌ی‌ پێش ئه‌وكه‌ كورد بوون ، توركمانی‌ و عه‌ره‌بی‌ و كوردیان زانیوه‌و به‌ زمانی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ له‌ ئازارو خه‌مه‌كانی‌ خه‌ڵك گه‌یشتون ، چاك بوونه‌ یان خراپ ئه‌وه‌یان بابه‌تی‌ ئێمه‌ نیه‌ ، به‌ڵام شوره‌ییه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ پارێزگاری‌ شارێك بیت نیوه‌ی‌ كورد بێت و نه‌زانی‌ یه‌ك رسته‌ به‌ كوردی‌ بڵێیت.
زۆرترین بینراو
بروسكە ئێرانییەكان: چەند بەڵگەنامەیەكی نهێنی دزەپێكراو هەژمونی ئێران لەعێراق روندەكەنەوە
گۆڕان ده‌ست به‌ لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ له‌سه‌ر پشكى بزوتنه‌وه‌كه‌ به‌شێوه‌ى ناشه‌رعى ده‌وڵه‌مه‌ند بوون
ناسنامه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌خۆپیشانده‌ره‌ كوژراوه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌
قوباد تاڵەبانی: چاکسازی بۆ هه‌ندێک که‌س به‌ئازاره‌ به‌ڵام ئێمه‌ ده‌ستمان پێکرد
فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ: ڕۆژێك دێت هه‌ر ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ رۆژئاوا
فەرماندەیەكی زێرەڤانی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: حکومەت پارەی نییە بۆیە موچەی ٣ مانگی رابردوو دابەشناکات
فالح فەیاز: چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زور گرنگە
پەرلەمانتارێك داوادەكات لەهەرێمیش كار بە یاسای نەهێشتنی ئیمتیازاتی پلە باڵاكانی عێراق بكرێت
سکرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان: به‌نیگه‌رانییه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ ڕووداوه‌کانی ئێران ده‌که‌ین
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×