ترسه‌كه‌ی ترامپ، كێشه‌كه‌ی شاسوار!

كاوه‌ كه‌ریم
  2019-05-24     573

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی پێشو دوناڵد ترامپ باری نایاسای له‌ئه‌مریكا ڕاگه‌یاند بۆ پاراستنی تۆڕه‌كانی گه‌یاندن له‌هه‌ڕه‌شه‌ی سیخۆری به‌سه‌ریانه‌وه‌، كه‌ گومان ده‌كرێ له‌لایه‌ن كۆمپانیای جیهانی چینی بۆ ته‌كنولۆجیای گه‌یاندن 
(هواوی) له‌ناو وولاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا دا ئنجام بدرێ. ئه‌م بڕیاره‌ی ترامپ له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌شه‌ڕی ئابووری له‌نێوان ئه‌مریكاو چینه‌وه‌ هه‌یه‌، په‌یوه‌ندی به‌مه‌سه‌له‌ی سیخۆڕی و ئاسایشی ئه‌مریكاوه‌ نییه‌. 

كۆمپانیای هواوی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌ورترین كۆمپانیا گه‌یاندن و بنیاتنانی تۆڕه‌كانی گه‌یاندن له‌ ساڵی پاره‌وه‌ سه‌رقاڵی به‌ستنی تۆڕی  وه‌چه‌ی پێنجه‌می گه‌یاندن بوو  5G بوو له‌ ناو خاكی ئه‌مریكادا ،وه‌ گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی تازه‌ی گه‌یاندن بوو له‌ جیهاندا كه‌ تاكو ئێستا هیچ یه‌ك له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی جیهان له‌ چه‌شنی ئێركسۆنی سویدی  و سمینسی ئه‌لمانی و سامسونگی كوری و مۆتوریلای ئه‌مریكی نه‌گه‌شتونه‌ته‌ ئه‌و ئامانجه‌ به‌ته‌واوی .  ئه‌م كاره‌ گه‌وره‌ی هواوی كه‌ له‌ جیهاندا ئه‌نجامی ده‌دا بووه‌ نیگه‌رانی ده‌سلاتداران و خاوه‌ن كۆمپنیا گه‌وره‌كان له‌ جیهاندا، بۆیه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌مریكا و تاراده‌یه‌كیش ئه‌وروپا ده‌یانوویست به‌ربه‌ست بێننه‌ به‌رده‌می .جا بۆیه‌ كێشه‌كه‌ی ترامپ زیاتر ئابووری و به‌رابه‌ركێ بوو له‌گه‌ل چین نه‌ك مه‌سه‌له‌ی پاراستنی ئه‌مریكا له‌ هه‌ڕه‌شه‌كان .

له‌كوردستان سه‌رۆكی جولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نۆێ ده‌ستگیرا به‌بیانوی ئه‌وه‌ی هۆیه‌كانی گه‌یاندنی به‌خراپ به‌كارهێناوه‌و ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چوبم به‌یاسای تیرۆریش زیندانی كراوه‌.  هه‌واڵی زیندانیكردنی شاسوار بووه‌  جێگای نیگه‌رانی زۆریك و خۆشحاڵی هه‌ردو حزبی ده‌سلاتدارو سه‌ركرده‌كانی گۆران.    
وووووووووواو  یاساو دادگاكانی كوردستان گه‌شتتون به‌و ئاسته !!! ‌ به‌راستی جێگای خۆشحاڵییه‌!!!!!!!!!! چونكه‌ ئه‌م ده‌ستگا ئه‌منی‌و دادگایانه‌ هه‌مان كاریان كرد  له‌كاتی هه‌ڕه‌شه‌و تیروری رۆژنامه‌نووسان و كه‌سانی سیاسی‌و ژناندا له‌سالانی ڕابردودا  له‌كورستاندا!
 
له‌كوردستاندا هه‌مو كۆمپانیاكانی گه‌یاندن و په‌یوه‌ندی به‌شێوه‌یه‌ك موڵكی ده‌سلاتدارانن و به‌شێكن له‌ ئاداتی ده‌سه‌لات بۆ چاوردێریكردنی كه‌سانی سیاسی و چالاكه‌وانی مه‌ده‌نی و ڕكه‌به‌ره‌ سیاسیه‌كانی ده‌سلات. له‌شوێنه‌ هه‌ستیاره‌كانی ئه‌و كۆمپانیانه‌دا كه‌سانی سه‌ر به‌ده‌ستگا ئه‌منیه‌كان دانراون، ئه‌وه‌ی بینانه‌وه‌ی ده‌یه‌كن یان ده‌توانن بیكه‌ن. ده‌توانن له‌ڕێگای هه‌ر ژماره‌ ته‌له‌فونێكه‌وه‌ یان IP ئه‌دره‌سێكه‌وه‌ نامه‌ بۆ خه‌ڵك بنێرن و یان كۆنترۆڵی بكه‌ن.  به‌هۆی ٢٩ ساڵ حوكمی ئه‌م ده‌سلاته‌ و ڕووداوه‌كان و كێشمه‌كێشی نێوان خه‌ڵك و ده‌سلات و كاردانه‌وه‌ی ده‌سه‌لات،  وه‌ كلتوری سیاسی ده‌سلات  له‌به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌‌ سیاسیه‌كانیان، ده‌توانین بڵێن رێكخستنی سیناریوی له‌و چه‌شنه‌ زۆر ئاسانه و چاره‌ڕوان كراوه‌‌. 
 
له‌كێشه‌كه‌ی شاسواردا ده‌سه‌لات و ده‌ستگا ئه‌منیه‌كان زۆر به‌ساویلكه‌ی شكیان خسته‌ سه‌ركاری خۆیان و شكستی كاریان، ئه‌وه‌ش به‌ هێنانی چه‌ند گه‌نجێك بۆ سه‌ر ته‌له‌فیزون  و به‌ناوی دانپێنانانن به‌  تاوه‌نه‌كه‌یان ، كه‌له‌ ڕاستیدا هه‌ستان به‌م جۆره‌ كاره‌ پێش ئه‌وه‌ی دادگا حكوم ده‌ربكا  دژی هه‌موو جۆره‌ پرنسیبه‌كانی مافی مروڤه‌ و بوونی دادگای سه‌ربه‌خۆ ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ . هه‌رچه‌نده‌ رێكخستنی ئه‌و سینارویه‌یه‌و شكلی قسه‌كان و چونیه‌تی قسه‌كانیان نه‌بووه‌ چێ باوه‌ڕی ته‌نها منداڵێك. 

ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت بیڵێم به‌رگری كردن نییه‌ له‌ بیروباوه‌ڕی هیچ كه‌سێك  یان به‌رگری له‌ تاوانێك كه‌ ئه‌نجام دراوه‌، به‌لام له‌ڕاستیدا به‌رگریكردنه‌ له‌ حورمه‌تی ئینسانه‌كان و به‌رگریكردنه‌ له‌ بیرورای سیاسی و كاری سیاسی.  ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانرێ كه‌ ئه‌گه‌ر سیناریوی ده‌سه‌لاتداران سه‌ربگری له‌م كێسه‌دا، ئه‌وا ده‌بێت هه‌موو كه‌سێكی سیاسی و هه‌موو ئازادیخوازێ و هه‌موو نووسه‌ری خۆی  ئاماده‌بكات بۆ ده‌مكوتكردنی له‌ڕێگای ئه‌و جۆره‌ له‌ سیناریویانه‌وه‌. 

ته‌شهیرو هه‌ڕه‌شه‌ بۆ مه‌رامی سیاسی جێهای قبولكردن نییه‌ و نابێت ڕێگای پێبدرێت ، ئه‌گه‌ر ده‌ستگای پۆلیس و لێكۆلینه‌وه‌  به‌ده‌سه‌لات بێت  و ئازاد بێت، ده‌بێت ئه‌وان و  ئه‌و كاره‌ بكه‌ن  به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ستگای ئه‌منی و ده‌سلاتداران ، وه‌ تاوانباران به‌ سزای خۆیان بگه‌ن. به‌لام ئه‌وه‌ی  له‌سه‌رخه‌تی رووداوه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێ و ده‌گوزه‌رێ ڕاستێكه‌ی شتێكی تره‌ ، زیاتر ده‌م كوتكردنی نه‌یارانی سیاسیه‌ . بۆیه‌ ده‌بێت خه‌لكی كوردستان به تایبه‌تی حزب و رێكخراوه‌ سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كان به‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌  له‌سیاسه‌تی شاسوار و نه‌وه‌ی نۆی‌ ڕه‌خنه‌ ده‌گرن  بێده‌نگه‌ن نه‌بن و ناڕازایه‌تی ده‌ڕبڕن له‌  به‌رانبه‌ر هه‌ر فه‌زایه‌ك كه‌ بۆ سنوداركردنی ئازادی سیاسی له‌ كوردستان ده‌گیرێته‌به‌ر. چونكه‌ ئه‌مه‌ ئیتر نه‌ مه‌ترسیه‌كه‌ی ترامپه‌ بۆ پاراستنی ‌ ئاسایشی گشتی، وه‌  نه‌ به‌رگریه‌ له‌ مافی تاكی كه‌سه‌كان له‌به‌رانبه‌ر  ته‌شهیر و هه‌ڕه‌شه‌. 
 
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×