پیاوێکی هەواڵگری بەتەنیشت حکومەتەوە

زانا توفیق بەگ
  2019-06-18     332

زۆرن ئەو بۆچوون و خوێندنەوە و لێکدانەوانەی لەسەر ئاستی دونیا بۆ کاندیدکردنی کەسانی ھەواڵگری بۆ پێکھینانی کابینەی حکومەت ھەیە. بەشێکیان  زۆر بە قووڵی  بەھەنگاوێکی بە ھێز و پتەوی دەزانن بۆ دروستکردنی حکومەت، بەشەکەی تریان بە پێچەوانەی ئەو بۆ چوونەوەن، بەپاساوی ئەوەی کە گوایە دەبێتە ھۆی بەرتەسککردنەوەی مەوداکانی ئازادی رێگری لە بیروبووچوونی ئازاد و دروست کردنی سیستەمێکی (میلیتێر) واتە سەربازی.

ھەوڵدەدەم لەپشت ھەردوو بۆچوونەکەوە لێکدانەوەو باری سەرنجی خۆم بۆ شێوازی دروستکردنی دەزگاکانی سیستەمی بەڕێوەبردن و ئامادەسازی بۆ دروستکردنی کابینەی  نوێ ھەرێم لە لایەن بەرێز (مەسرور بارزانی ) بخەمەڕو.

١. ڕە نگە  گرنگترین خاڵ کە نا چاربین ئاماژەی پێ بکە ین برتییە لەو پاڵنەرانەی  لە کا بینەی نوێ دا پێویستە گوڕانکاری بەسەر فوڕمی کابینەی حکومەت دا بکرێت. لەشێوازی بەڕیوەبردنی دەزگاکانی ئەم کا بینە نوێ یە جیاوازتر بێت لەقۆناغی کارکردنی بەرێز (نێچرڤان بارزانی) لە ڕوو چۆنایەتییەوە نەک چەندایەتی چۆنکە کابینەی پێشوتر توانا ی ڕووبەڕوو بوونەوەی کێشە سیاسیەکانی ناو خودی دەزگاکانی حکومەتی نەبوو. بە تایبەتی لە بیروکراتیەتی خزمەتگوزاری ھاووڵاتیان شێوازی سیستەمی کارکردنیدا، ئەم کێشەیە ببووە ھۆکاری بێ بڕوایی و تاقەت پڕۆکێنی ڕۆتیناتی کاری دەزگاکانی حکومەت بۆ  ھاونیشتمانیان  نەمانی بێ متمانەی لە بەرامبەر  کابینەی ھەشت و تیمی ئەنجومەنی وەزیرانی پێشوو.


٢.دەزگای چاودێری دارایی لە کابینەی پێشودا ڕاپۆرتەکانی لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تەنانەت پەرلەمان ھیچ نرخ و سەنگێکی وای نەبوو چۆنکە بە پێی دوا ڕاپۆرتی( ڕقابەی مالی) سەبارەت  بە ھەدەردانی سامانی گشتی زیاتر لە دووھەزار کەیسی گەندەڵی رووبەڕووی دادگا کراوەتەوە نە دەزگای جێ بەجێ کردن نە پەرلەمان وەکو دەزگایەکی تەشریعی چاودێری بە دواچوون و فشاری بۆسەر دەزگاکانی حکومەت  نەکردوە، پێویستە لەم کابینە دا دەزگاکانی چاودێری دارایی ھاوتەریب لەگەڵ دەزگاکانی جێبەجێ کردن مولاحەقاتی یاسایی ئەوخەڵکانە بکرێ کە تۆمەتبارن بە دوسیەی گەندەڵی.
٣. پێداگری لەسەر ئەو ڕاستییەی  کە ئایا بەرێز (مەسرور بارزانی ) تا چ ئەندازەیەک دە توانێت ڕووبەڕووی ئەو تەنگەژەو ئاستەنگانە ببێتەوە کە وەکو میراتێکی کە ڵکە بووی کابینەکانی پێشوترە بۆی بەجێ ماوە .

یەکێک لەو جیاکاریانەی بەرێز (مەسروربارزانی) لەگەڵ کابینەکانی پێشوودا ھەیەتی جگە لەوەی کە لە ناو پارتی خاوەن بڕیاردەرێکی موتڵەقە، ھاوکات بەرپرسی دەزگایەکی ھەستیاری وەکو ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمە. ئەم پیاوە وورد و درشت ئاگاداری ھەموو ئەو تەحەدیانەیە کە لەو دیو سنورەکانی ھەرێمی  کوردستان  دینە ناوەوە، ھاوکات مەلەفی زۆربەی زۆری ئەو بەرپرس و کەسایەتیانەی کە تێوەگلاون لە دزی کردن و کاری جاسوسی و بە ھەدەردانی سامانی نیشتمان لە ناو وەزارەتەکان دەزگاکانی سەربە ئەنجومەنی وەزیران چەندان کۆمپانیا و کاری بازرگانی ساختە لە ناو پڕۆژەکانی کابینەی پێشوتردا  .

لە دیدی منەوە بۆ ئەوەی سەرەتایەکی موفەق و متمانەدار ھەبێت لای ھاونیشتمانی دەبێت جگە لەوەی کە کاری جدی بکات بۆ دروست کردنی رێژەیەکی نیسبی لە عەدالەتی نیشتمانی و دروست کردنی ژێرخانێکی تۆکمە بۆ بەرز کردنەوەی ئیکۆنۆمی تاک لە کوردستان، چۆنکە جگە لەوەی کە خاوەنی  کۆمەڵێ تایبەتمەندێتی تری ھەیە بۆ ئەوەی لە خاڵی سەرکەوتن و جێبەجێ کردنی ئەجندای کارەکانی نزیک بێتەوە وەکو ئەوەی کە خاوەن تەجرەبەیەکی زیاتر لە دەساڵ کارکردنی کاری کۆکردنەوەی زانیاریە لە ناو دەزگاکانی ئەنجومەنی ئاسایش و ھەڵگری بڕوانامەی گەورەترین زانکۆکانی دونیایە لە شاری (واشنتن ستی) ئەم باکگراونەدە دەتوانێت کاری زور گرنگ و جدی بکات بۆ نزیک بوونەوە لە ئامانجی داھاتووی حکومەتی ھەرێم بە مەرجێک ئەو تیمە نزیکانەی کە لەگەل بەرێزی داکار دەکەن دیسانەوە لە تیمە کۆنەکانی ڕابووردوو نەبن، چۆنکە کاری نوێ پێویستی بە کۆمەڵی پێداویستی نەوعی نوێ ھەیە بۆ ئامانجێکی دیارکراوی سەرکەوتوو کەجیاوازتر لەوانەی پێشوو.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×