چ دۆستێکمان نیە جگە لەقەندیل

هونەر تۆفیق
  2019-06-30     1388

ئەگەر هارفی مۆریس‌و جۆن لوج، جارێکی تر سەرلەنوێ بەسەرهاتی کورد لەم سەردەمەدا بنووسنەوە، ڕەنگە لەبری ناونیشانی کتێبەکەیان بۆ کورد ( جگە لەچیاکان هیچ دۆستێکیان نیە) ئەمجارە بڵێن: جگە لەقەندیل کورد هیچ دۆستێکی نیە.

نەمەهابادو نەئامەدو هەولێر لەئێستادا وەک قەندیل پایتەخت‌و سەنتەری پرسی کورد نین. قەندیل هەر حەشارگەو سەنگەری چەند سەد گەریلایەک نیە وەک لەمیدیا تورکی‌و هاوئاوازە کوردیەکانیەوە وێنادەکرێت. بەڵکە مەڵبەندێکی ستراتیژی پەیوەست بەئەمنی قەومی گەلێکەوەیە کەناوی کوردەو دابەشە بەسەر ئێران و عێراق و تورکیاو سوریادا.

بەر لەدروستبوونی داعش ئەو رەهەندە سەربازی و ستراتیژیانەی قەندلیمان لە وتارێکدا باسکردبوو کە تەنیا جارە لەمێژووی کورددا ؍ هێزێکی سیاسی و سەربازی کورد توانیبێتی مەترسی جدی لەسەر چوار دەوڵەت دروست بکات و لە چیایەکەوە کە ناوی قەندیلە هێڵی ئەمنە قەومیەکانیان بشکێنێت و لەناو خاکی خۆیاندا لە باشووری زاگرۆسەوە بە درێژایی سنووری عێراق ئێران تا قەندیل ٫ لەوێشەوە لە نێوان عێراق تورکیا و تورکیا سوریاوە تا عەفرین بەهەردوو دیوی سنوورەکاندا ناوچەی نفوز و هێزی ئەو قەندیلەبێت.

ئەزموونی کۆنترۆڵکردنی سانا و تۆکمەی رۆژاڤا ئەو بۆچوونەی سەلماند کە قەندیل چ سەنتەرێکی ستراتیژی کوردە کە بەهەموو جیوگرافیا سیاسیەکەی کوردستاندا رابگات و ببێتە ناوەندێکی بەرگریکار و فریاگوزاری سەربازی لەهەر کورێ ی کوردستاندا بێت. جگە لە ئەزموونی رۆژاڤا ٫ بەتەنگەوە هاتنی قەندیل بۆ باشووریش لە شەنگال و مەخمور و کەرکوک هەمان دۆستبوون و سەنتەربوونی ئەو چیایە بۆ کورد دەسەلمێنێت.

دیارە ئەوەی کەمێک هوشیاری سەربازی هەبێت و لە سەنگەر و جوڵەی هێز و سوپا تێبگات ٫ لەوەش تێدەگات لەناو ئاڵۆزیەکانی ناوچەکەدا چەند مەحاڵە قەندیل بڕوخێت یان داگیربکرێت. چونکە قەندیل جگە لەوەی تەنیا دۆستی کوردە لەهەمان کاتدا کەوتۆتە چەقی ململانێ و ئاڵۆزیەکانی ناوچەکەوە. کەوتنی قەندیل دەکاتە پچڕانی شیرازەی ئەو ئارامیە سەربازیەی لەناوچەکەدا تەنیا لە کوردستاندا دەبینرێت کە نەدۆست نە دژ بە خۆرئاوا و ئەمریکایە. تێکدانی ئەو شیرازەیە تێکدانی بەڵانسی دیدی نەدۆست نەدوژمنیەکەیە بۆ خۆرئاوا و هاوپەیمانەکانیان لە ناوچەکەدا.

تێنەگەیشتنی سیاسی هەرێمی کوردستان لەم هاوکێشەیەی کە بەستراوەتەوە بە قەندیلەوە ٫ یان لێکدانەوەی جیوگرافی بۆ قەندیل کە بریتی یە لە چەند گوندێک لەناو چیایەکی عاسی و سەختدا ٫ توشی ئەو هەڵانەیان دەکات کە پێیان وابێت موراعات کردنی تورکیا وەک دراوسێیەکی ئابووری شایەنی ئەوەیە پشت بکرێتە قەندیل و چاودابخرێت لەو هێرشە بێ سوودانەی تورکیا دەیکاتە سەری.

 لەبەرچاو نەگرتنی ئەوەی کە روخانی قەندیل هەرەس و روخانی ستراتیژ و توانای نەتەوەیەکە لەپێناو رازی کردنی دڵی دەوڵەتێکدا کەرازی نیە بەخێمەک لە ناوەراستی ئەفریقیادا تۆ هەتبێت (وەک دیمرێل دەیگوت) ئێستا چۆن بەتۆ رازی دەبێت لەپاش روخانی تەنیا دۆستەکەت (چیای قەندیل) مافی ژیانت هەبێت؟ش

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×