لەشفرۆشی یان ویژدانفرۆشی، کامەیان قێزەوەنترە؟

نیاز لاجانی
  2019-07-02     1218
لەشفرۆش،وەک دەلێن،کەونترین پیشەیە!
لەشفرۆش،لە ناچاری تووشی ئەو کارە پڕ لە زەحمەتە دێ!ئەویش بە ھۆی ھۆکاری ئابووری و کۆمەلایەتی یان لە ژێر ھەرەشە و ئەشکەنجە دا تووشی دێن!

لەشفرۆش،زیان بە ھیچ کەسێک ناگەینێ،خیانەت لە کەس ناکا،بە پارەکەشی زۆریان بژێوی مالە ھەژارەکانیان بە خێو دەکەن!لەشفرۆش،بوونەورێکە کە یەکەم قوربانی سیستەمی پڕ لە نادپەروەری و نا یەکسانییە!
لەشفرۆش،رۆژانە چەند جارێک دەمرێ و زیندوو دەبێتەوە،رۆژانە نێو رۆحی و جەستەی خۆیی زامدار دەکا،لە جیاتی عیلاجیش بە خوێ و تیزاب بریندارتری دەکا!

بەداخەوەش،لە ئاکامی بوونی ئەوان،پیاوی ملئەستوری زۆر چێژ وەردەگرن....ئەوان زیانھێنەر نین،تەنیا قوربانین....
بەلام،ویژدانفرۆش،ئەو کەسەیە لە بۆ  وەدەستھێنانی و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی شەخسی خۆیی،ھەموو شتی خۆی دەفرۆشێ،دەبێتە سەگ و مار بە دەستی کەساییەتیە سیاسیەکان یان پیاوە دەولەمەندەکان یان حیزب و رێکخراوی سیاسی یانیش دەبنە کوتەک بە دەست و قەلەم بەدەستی حوکمەتی نا دیموکراسی!

ویژدانفرۆش،لە وولاتی ئێمەش وەک زۆر لە وولاتان کەراشەی دەکا و لەوانەیە لە زۆری دا بێ وێنە بین!
ویژدانفرۆشی جاشایەتی خولقاند!ویژدانفرۆشی شەری ناوخۆیی داھێنا!
ویژدانفرۆشی،سیما و چەوھەری خیانەتی گۆری بە سیاسەت کردن و بەکار ھێنانی تاکتیک،ویژدانفرۆشی بە جیاوازی لەگەل لەشفرۆشی،وەک ڤایرۆسێکی کوشەندە وایە،کە کۆمەلگای تووشی نەخۆشیەکی گشتگیری کردوە!

لەشفرۆش  خۆی ئازار دەچێژی و ئازاری کەس نادا،ویژدانفرۆش ئازاری خەلکی دەدا و بە خۆشی بەو پەری نامەردییەوە لە سەرحسابی کۆمەلگا دەلەوەرێ!
ویژدانفرۆشەکان،رۆژانە وەک سەگ بەم و ئەو دەوەرن،قاچی باشەکان دەگرن و کلکیان بۆ ئاغاکانیان با دادەن!
ویژدانفرۆشەکان سەرەوتی دزراوی نیشتمان لە لایەن ئاغا چاوچنۆک و تالانچیەکانیاوە بە خەلاتی خودایی دەزانن وە وەک سەگ پاسەوانیان لێ دەکەن و بە شەو و رۆژ بۆیان دەوڕن و ھەلپەھەلپیانە!

ھەندێکیان ھێندە کارامە و لێزانن بە رەخنەی زۆر سوک و بێمانا لەم و لەو خۆیان وەک رەخنەگر وێنا دەکەن،وەک سەگ بە رویی ھەندێکان دەورن و دەرشێنەوە و وەک تاژی بۆ ئاغاکانیان راوێ دەکەن!
ئامانج لەو کارەشیان ئەوەیە دزی و تالانی ئاغاکانیان بشارنەوە،فۆکس لە سەر ئەوان لا بدەن!
« شوکر کورد ھوشیارە» و دەزانێ کێ باشە  و چاکەدەکا!؟و کێش بازرگانی بە خاک و خەلک و سەروەتی نیشتمان دەکا؟!
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×