بیرتان نەچێت کفن گیرفانی نیە

د.کازم فاروق
  2019-07-10     582

بەدەیان سەیارەی مۆدیل بەرزو سەدان حیمایەوە ھاتن بۆ متمانە وەرگرتن، بڕۆن متمانە لای (خوا) وەربگرن.

راستە ئەمڕۆ ئێوە دەسەڵاتدارن و خەڵک ھەژارن، بەڵام کەسێک ھەیە کە لەھەمو دەسەڵاتدارێک بەدەسەڵاتترە، بیرتان نەچێت ھەزارانی پێش ئێوە بە ئاپۆڕا و مەراسیمەوە ھاتن، دواجار بەتەنھاو دو گەز خامی سپیەوە بەڕێکران.

لەمڕۆوە ئێوە بەرپرسن لەژیان‌و گوزەرانی ھەموو ھەژارێک، برسیەک، نەخۆشێک، کەمئەندامێک، پیرەژن و پیرەپیاوێک، ئێوە بەرپرسن لەبێکاریی گەنجان‌و بێنازی منداڵ و پیرەکان.

ڕاستگۆبن لەگەڵ سوێندەکەتاندا و کۆتایی بھێنن بەم ھەموو گەندەڵی و دزیەو دەستبکەن بەخزمەتکردنی خەڵک، دڵنیابن وەعدی خوای گەورەیە کە بەقەد مسقاڵە زەرەیەک چاکەو خراپە ون نابێت‌و لەقیامەتدا یەک بەیەک لەسەری محاسبە دەکرێن.

ئەرکی ئێمەشە کە چاودێری وردتان بکەین‌و فشاربکەین بۆئەوەی خزمەتی خەڵک بکەن و لەسەر ھەر گەندەڵی‌و کەمتەرخەمیەک بەدەنگ بێین و بچوکترین چاوپۆشیتان لێ نەکەین.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×