سێ سەرنج

د. محه‌مه‌د عه‌لی
  2019-07-22     1368


یەکەم: ئاماژەکان پێماندەڵێن، وەک ھەمو وەزیرەکانی پێشوی دارایی، بەرنامە ئابوری و دارایی و چاکسازیەکانی وەزیری نوێی دارایی: (ئەگەر پارە ھات لە بەغدادەوە، موچە دابەش دەکەین). ئەمە داھێنانە یاشێخ؟ ئەم کارە بەچەند ژمێریارێکی بەڕێز ئەنجامدەدرێت و ھیچ پێویست بە ھەمو ئەو وەزیرو کابینە زەبەلاحە ناکات. 

 

دوەم: ئەم بەڕێزە (ئاواتی شێخ جەناب)، بەحکومی ئیشەکەی (ڕێکخەری ژوری کارگێڕی و دارایی گۆران)، یەکێکە لە ئەندازیارانی تەوریسی سیاسی گۆران و کۆنوس و موناقەشەتوندەکانی کۆبونەوەی ڕێکخەری ژورەکان لەگەڵ ڕێکخەری گشتی و سکرتێری جڤات لە ڕۆژی ٢٠١٨/٣/٤و کارەکانی تری ئەم بەڕێزە، باشترین بەڵگەو شاھیدن. پرسیارە سادە جەوھەریەکەش ئەوەیە: ئایا کەسێک ئەمە ڕۆڵەکەی بێت لەناوحیزبدا، دەتوانێ لەوەزارەتەکەیدا دژ بە بەگەندەڵیەکانی بنەماڵەو خێزانە سیاسیەکانی پارتی و یەکێتی ھەنگاوبنێت؟ 

 

سێیەم: ئەم بەڕێزە لە ٢٠١٨/٩/٢٧ (سێ ڕۆژ پێش ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان)، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی لەگۆڕان ڕادەستی خانەی ڕاپەڕاندن کردوە. بەڵام وەعدیان پێداوە کە پاش ھەڵبژاردن گۆران دەچێتە حکومەتەوەو شێخیش دەبێت بەوەزیری دارایی! کاک ئاواتیش نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی کشاندوەتەوەو بوبەوەزیر! ئایا حەقمان نیە بپرسین: ئەو ھەمو کاتبەفیڕۆدانە بە ناوی پرۆسەی دانوستان و کۆکردنەوەی سی ڤی و پێکھێنانی لیژنەی دیاریکردنی کاندیدەکان بۆ حکومەت، گەورەترین چەواشەکاری نەبو؟!

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×