لەمێژوی ئەوروپادا بەڕەگەز توركێكی مسوڵمان دەبێتە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا

د.سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر
  2019-07-22     1345

چەند كاتژمێرێكی تر جیهان و ئەوروپا لەبەردەم ڕووداوێكی مێژوویدان، كەسێكی بەڕەگەز توركی مسوڵمان بۆیەكەمینجار لە مێژووی بەریتانیای خانەخوێی مەسیحیەت( كاسۆلیك)و ئەوروپادا دەبێتە سەرۆك وەزیران، ئەمشەو دەنگدان لەسەر جێگرەوەیەك بۆ تیرزامەی سەرۆك وەزیران كۆتایی هات و هەموە ئاماژەكان بەو ئاراستەیەن بۆریس جۆنسن زۆرینەی دەنگەكان بەدەست دێنێت ، بەوەش جۆنس و عمدەی لەندەنی پایتەخت كە سادق خانە و بەڕەگەز پاكساتنی مسوڵمانە بڕیاری گرنگی بەریتانیایان لەدەستدایە.

بۆریس جۆنسن كێیە؟
بۆریس جۆنسن كە لە خێزانێكی مسوڵمانەو بەڕەگەز توركە، لە ساڵی ١٩٦٤ لە نیۆرك لە دایك بووە لە خێزانێكی تورك و باپیرە گەورەی علی كمال لەكۆتای سەردەمی عوسمانی دا ڕۆژنامەی ئەقدامی لە نەمسا و سویسرا دەركردوە و نەیاری دەوڵەتی عوسمانی بوە.

دواتر لە سەردەمی جەنگی سەربەخۆی توركیای دوای ڕوخانی عوسمانیەكاندا لە (١٩١٩-١٩٢٣) علی كمالی باپیری وەزیری ناوخۆ بووە لە حكومەتەكەی سەدری ئەعزەم محمد فەریددا، بەڵام تەنها دوای٣ مانگ لە پۆستەكەیدا ساڵی ١٩٢٢ لەلایەن لایەنگرانی مستەفا كەمال( ئاتاتورك)ەو بەتۆمەتی سیخوری لەگەڵ بەریتانیادا لە سێدارە دراوە پێستی جەستەیان لێكردەوە و بە درختێكدا هەڵیان واسی.

بۆریس جۆنسن و ئیسلام
بۆریس جۆنسن هەرجەندە باپیر و دایك و باوكی مسوڵمانە خۆشی لە قۆناغی زانكۆدا توند ڕەوبوە بە جۆرێك هاوسەرەكەی پێشوی كەساڵی ١٩٩٣ لێیجیابووەتەوە ناچاربوە مسوڵمان بووە، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٩ بەئاشكرا دژایەتیەكی زۆری بۆ مسوڵمانان هەیە و پشتیوانێكی سەرسەختی ئیسرائیلە و هەفتەی پێشوش ڕایگەیاند من جولەكەی هرتزلیم( الصهیونیه)، بەڵام ژنەكەی(١٩٩٣تەڵاقی داوە) و منداڵەكانی مسوڵمانێكی توند ڕەوون بە جۆرێك یەكێك لە كوڕەكانی ساڵی ٢٠١٥ پەیوەندی بەداعشەوە كردوو تائێستا چارەنوسی نادیارە.

-جۆنسن ڕۆژنامە نوسێكی دیاری بەریتانیایە
بۆریس جۆنس دەرچوی بەشی هونەر و ئەدەبی كلاسیكە و لە ساڵی ١٩٩٥ دەستی بەنوسین كردوە و لە ڕۆژنامەی تایمز و دەیلی تیلگراف و ساڵی١٩٩٩ بوە بەسەرنوسەری گۆڤاری (سپیك تایتور) و ساڵی ٢٠٠١ وەك ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا هەڵبژێردراوە، تاساڵی٢٠٠٨ ئەندامی پەرلەمان بوە.

ساڵی ٢٠٠٨ وەك عمدەی( پارێزگاری لەندەن) هەڵبژێردراوە ، تا ساڵی ٢٠١٦ پارێزگاری لەندەن بووە یەكێك بوو لەو سەركردانەی پارتی پارێزگاران كە داكۆكی سەختی كردوە لە دەرچوون لەیەكێتێ ئەوروپا و دوای سەركەوتنی ڕیفراندۆمی دەرچوون لەكێتی ئەوروپا و هەڵوەشاندنەوەی حكومەتی دەڤید كامیرۆن، تیریزامەی لە حكومەتەكەیدا بۆریس جۆنسنی وەك وەزیری دەروەو كاروباری كۆمۆنویلس دیاری كرد بەڵام ساڵی ٢٠١٨ دەستی لەكاركێشایەوە.

كوردو بۆریس جۆنسن
بۆ كورد بوریس جۆنسن ڕابردویەكی خراپی و ئەوكاتەی وەزیری دەرەوە بوو (٢٠١٦-٢٠١٨) ڕۆڵی هەبوو لەشكست پێهێنانی ڕیفراندۆم و داگیركردنی كەركوكدا، ڕاشكاوانە دژایەتی خۆی بۆ هەر كیانێكی سەربەخۆی كوردی لە باشور و ڕۆژئاوای كوردستان دەربڕی ، بۆیە ئەگەر ببێت بە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ڕەنگە كاریگەری خراپی هەبێت لەسەر كورد.

-بۆریس جۆنس بۆچی بە( ترەمپی بەریتانیا) بەناوبانگە؟
بۆریس جۆنسن و ترەمپ تەنها لە شێوەی و قژە ئاڵتونی و لەدایكبوونی هەردوكیان لە شاری نیوۆرك لەیەك ناچن، بەڵكو لە ڕووی سیاسەت و پشتیوانی ئیسرائیل و دژایەتی كردنی ئیسلام و دەمارگیری و ڕاڕای و ناڕاستگۆی و هەڵەشەییەوە تەواو هاوشێوەن، هەربۆیە ترەمپ پێش دوومانگ ڕایگەیاند جۆنسن سەرۆك وەزیرانێكی نایاب دەبێت بۆ بەریتانیا.

جۆنسنیش بڕیاری دا ئەگەر ببێت بەسەرۆك وەزیران پشتیوانی سەرسەختی ئیسرائیل دەبێت و لە یەكەم مانگی سەرۆكایەتیەكەیدا سەردانی ئەمەریكا دەكات و ڕێكەوتنی بازرگانی لەگەڵ ترەمپدا دەكات ، ڕایگەیاند ترەمپ هاوڕێیەكی زۆر سەرنج ڕاكیشە و بەباشی لەیەك تێدەگەین و لەزۆر پرسدا هاوڕاین.

ڕێگریەكانی بەردەم بۆریس جۆنسن
بۆریس جۆنس لەكاتێكدا دەبێت بەسەرۆك وەزیران كە بەریتانیا گیرۆدەی دەیان كێشەیە گرنگترینان:

١- كێشەی برێكزت و دەرچوون لە یەكێتی ئەوروپا كە بووە هۆی شكست و دەست لەكاركێشانەوەی تیریزامەی.

٢- كیشەی داكشانی ئابوری بەریتانیا و بەرزبونەوەی ڕێژەی بێكاری و دابەزینی بەهای پاوەن و هەڵهاتنی وەبەرهێنان لەوڵاتە.

٣- كێشەی ئێران و دەستبەسەر كردنی كەشتیەنەوتیەكانی و مەترسی دروستكردنی ئاستەنگ لەبەردەم بازرگانی بەریتانیادا.

٤- كێشە دووبارە سەر هەڵدانەوەی پرسی سەربەخۆی هەرێمەكانی ئیرلەندای باكور و سكۆتلاند.

ئەمانە و چەندین كێشەی تر چاوڕێی سەرۆك وەزیرانە قژ ئاڵتونیەكە دەكەن دەبێت بەسەر كێشیەكی گەورە بۆ جۆنسن كە ئایا هەمان چارەنوسی تیریزامەی دەبێت و شكست دێنێت و دەگەڕێتەوە سەركاری ڕۆژنامەنوسی ، یان دەبێت بە گۆڵدن مانەكەی بەریتانیا و ئەو وڵاتە دەگەیەنێتە كەناری ئارام.

تێبینی/ ببورن لە درێژی نوسینەكە بەڵام ئەوزانیاریانەم بەگرنگ زانی بۆ ئێوەی ئازی پایتە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×