سەردانیکردنی قەڵای نوگرە سەلمان

سالار مەحمود
  2019-07-30     973

سەردانیکردنی قەڵای نوگرە سەلمان
زیندانی گەورەی ئەنفالکراوان
ئەم قەڵایە دوای قەڵای قۆرەتوو قەڵای دوبزو تۆپزارا دوایین قەڵای راگواستنی ئەنفالکراوەکان بووە. بەهەزاران پیرو جوان مناڵ و ژن لەبرسانا لە تینوانا لەئەنجامی ئەشکەنجەدا مردن و دەوروبەری قەڵاکە پڕ پڕە لە گۆڕی ئەنفاکراوان.


(دۆزینەوەی گۆڕێکی نوێ بە چاوساغی شوانێکی عرەب و لەلایەن کەسوکاری ئەنفالکراوەکانەوە)


لەنزیک قەڵاکە شوانێکمان بینی پرسیارمان لێ کرد لەبارەی گۆڕو ئێسک و پروسک و ئەنفالەوە وتی ئەم ناوە چەند گۆڕێکی بەکۆمەڵی تێدایە.. وتی وەرن بتانبەمە سەر گۆڕی بەکۆمەڵ بردینی بۆ جێیەک یەک کیلۆمەتر لەقەڵاکەوە دور بوو هەر بەدەست خۆڵی هەڵدایەوەو کەلە سەرو ئێسک و پروسک بەدەر کەوت. ئەمە نیشانەیە بۆ بوونی هەزاران تەرم و لاشەی تری گۆڕ غەریب.


کە پێویستە پرۆسەی دۆزینەوەو هەڵدانەوەی گۆڕی ئەنفال کراوەکان خێرایی تێدا بکرێت.


چەند کەسێک لەوانەی ساڵی هەشتاوهەشت لەم قەڵایەبوون چیرۆکەکانی خۆیان بۆ گێڕاینەوە. ئەمانە شاهید حاڵی مردنی بەهێواشی سەدان کەس بوون.


چیرۆکی سەگە رەشەکە کەم کەس هەیە نەیبیستبێ کاتێ مناڵ لەناو ئەو قەڵایەدا لەباوەشی دایکیدا سارد دەبوەوەو دەمرد دەمەوە ئێوارە لەو دیو تلبەنەکەوە لاشەی مناڵ بەدەمی سەگە رەشەوە دەبینرا..
۲٠۱۹/۷/۳٠

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×