من ده‌ستخۆشی له‌رێواز فایه‌ق ئه‌كه‌م

لوقمان غه‌فور
  2019-08-03     441

له‌ ئه‌مریكا كه‌مئه‌ندام به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی نادرێتێ، به‌ڵام په‌راوێزیش ناخرێت. ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ئه‌بینرێن كه‌مئه‌ندامه‌كان نین، به‌ڵكو هۆملێسه‌كانن كه‌ ئالوده‌بوون به‌ مه‌ی و تلیاك. ئالوده‌بوون به‌مه‌ی و تلیاك ژیانی كاول و وێران كردوون. ئه‌مانه‌ ژماره‌یان كه‌مه‌، به‌هۆی ئه‌م ئالووده‌بوونه‌یانه‌وه‌ كریدت-یان سفره‌، ئه‌درێسیان نییه‌، هیچ بانكێك و هیچ كۆمپانیایه‌ك ئاماده‌ نییه‌ بیانگرێته‌خۆی.

 

له‌به‌رامبه‌ردا كه‌مئه‌ندامه‌كان ئه‌وانه‌ی قاچێكیان یان ده‌ستێكیان یان پارچه‌یه‌ك له‌ جه‌سته‌یان له‌ده‌ستداوه‌ یان له‌رووی مێنتالییه‌وه‌ ته‌واو نین. ئه‌مانه‌ له‌ سۆپه‌رماركێت و بازاڕه‌ بچووكه‌كان كاری تایبه‌تیان ئه‌ده‌نێ ئه‌گه‌ر رازی نه‌بوون به‌و مووچه‌یه‌ی حكومه‌ت، به‌ڵام به‌رپرسیارێتیان ناده‌نێ، چونكه‌ ترسیان له‌وه‌ هه‌یه‌ ببنه‌ هۆی زویركردنی دڵی كاسته‌مه‌ر (كڕیار) چونكه‌ ئه‌مریكییه‌كان دوای ئه‌زموونێكی زۆر گه‌یشتوون به‌وه‌ی كه‌مئه‌ندام هه‌میشه‌ ئه‌بێت دڵیان راگیرێت و دوورنه‌خرێنه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌.


له‌كوردستان به‌پێچه‌وانه‌وه‌، كه‌مئه‌ندام یان به‌رپرسیارێتیان ئه‌درێتێ یان فه‌رامۆش و په‌ڕاوێز ده‌خرێن. هه‌ردوو دۆخه‌كه‌ زۆر خراپه‌ و بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی رۆژانه‌ رووبه‌رووی زۆر كێشه‌و گرفت ببنه‌وه‌. له‌دواهه‌مین هه‌واڵدا كه‌ دوێنێ 2ی ئۆگه‌ست میدیای كوردی ته‌نی، ئه‌و هه‌واڵه‌ بوو كه‌ گوایه‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه‌ و داوای هاوكارییان لێكردووه‌، به‌ڵام ده‌ستی ناوه‌ به‌ڕوویانه‌وه‌ و یارمه‌تی نه‌داون. من ده‌ستخۆشی له‌ رێواس فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كه‌م كه‌ هاوكاری نه‌كردوون، چونكه‌ رێواس فایه‌ق پاره‌ له‌كوێ بێنێت!. من نه‌مزانیوه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوو بێت به‌ به‌رپرسی كۆمپانیایه‌كی بازرگانی!. خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان پاره‌ی پێیان ببه‌خشیایه‌، ئه‌وه‌ گه‌نده‌ڵییه‌كی بێ پاساو بوو. دڵنیام دوای ئه‌و هاوكارییه‌ش هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ میدیایان لێ پڕده‌كرد و ده‌یانوت به‌ چ هه‌قێك پاره‌ ئه‌به‌خشێته‌وه‌ كه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ی دووه‌میان ته‌واوه‌. به‌ چ هه‌قێك پاره‌ ئه‌به‌خشێت به‌ سه‌رۆكی كه‌مئه‌ندامان؟!. 


گریمان سه‌رۆكی په‌رله‌مان 10 ملیۆن دیناری له‌ خه‌زێنه‌ی په‌رله‌مان ئه‌دا به‌ سه‌رۆكی كه‌مئه‌ندامان. ئایا ئه‌مه‌ چاره‌سه‌ری دارایی و گیرفانی 20 كه‌مئه‌ندام زیاتر ئه‌كات؟! له‌كاتێكدا من ژماره‌م لا نییه‌ به‌ڵام به‌ ده‌یان هه‌زار كه‌مئه‌ندام هه‌یه‌، كه‌واته‌ كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌بێت ئه‌م گروپه‌ واز له‌ لێدان له‌قاپی به‌رپرسه‌كان بێنن بۆ پاره‌، بیر له‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ پرۆژه‌یان هه‌بێت بۆ چاككردنی گوزه‌رانی كه‌مئه‌ندامان. چونكه‌ به‌لێدان له‌ قاپی به‌رپرسه‌كان هێنده‌ی تر له‌رووی سایكۆلۆژییه‌وه‌ كه‌مئه‌ندام هیلاكتر و ماندووتر ئه‌كه‌ن. ئێوه‌ ئه‌بێت نه‌هێڵن كه‌مئه‌ندامان هه‌موو فۆكسه‌كه‌یان له‌سه‌ر پاره‌ بێت، شێوه‌ ژیانێكیان بۆ دروستبكه‌ن كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ چاوی به‌زه‌ییان له‌سه‌ر بگوازێته‌وه‌ بۆ چاوی كاركردن و خۆسه‌رپێكه‌وتن. كه‌مئه‌ندامان فێركه‌ن له‌ ماڵه‌كانیان بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ تا ده‌روونی هیلاكیان بڕه‌وێته‌وه‌. ئه‌وه‌ی توانای كاركردنی هه‌یه‌ له‌لیستی مووچه‌خۆری دووری خه‌نه‌وه‌، نه‌ك هه‌مووی فێری مووچه‌خۆری بكه‌ن. 


كۆتا ئه‌مه‌وێت بڵێم له‌ ئه‌مریكا له‌سه‌روو ئه‌وه‌ی كه‌ مووچه‌ی مانگانه‌ بۆ كه‌مئه‌ندام دانراوه‌ و ده‌چێته‌ سه‌ر حیسابی بانكییه‌كه‌ی، له‌هه‌مانكاتدا كارمه‌ندێكی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ داده‌نرێت كه‌ هه‌فتانه‌ سه‌ردانی بكات و قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكات و بیگێڕێته‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌ و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی له‌گه‌ڵ ده‌دات تا له‌شوێنێك كارێكی ئاسایی بكات، بۆئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامییه‌كه‌ی ببێت. كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ساڵی 2000دا من ریپۆرتاژم له‌سه‌ر كه‌مئه‌ندام كردووه‌ تا ئه‌مساته‌ به‌هه‌مان دیدگاوه‌ له‌ ژیانیان ده‌ڕوانن و گیرۆده‌ی ده‌ستی چه‌ند كێشه‌یه‌ك بوون كه‌ هه‌مووی له‌ پاره‌دا كۆكراوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها نازانم تائێستا ئه‌م گروپه‌ چه‌ند هه‌وڵیانداوه‌ و داوایان كردوه‌وه‌ كافی و یانه‌ و كارگه‌ و سوپه‌رماركێت و شوێنی تر بكرێته‌وه‌ بۆیان، هه‌م خۆشیان كاری تێدا بكه‌ن و هه‌م خه‌ڵكی گشتی سه‌ردانی بكه‌ن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سۆران عومه‌ر: بەپێی ئاماژە سەرەتاییەکانی لێکۆڵینەوەی پۆلیس، ئامانج بابانى بكوژى هاوسه‌رو منداڵه‌كه‌ى‌و خۆیه‌تى
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سوكایه‌تیان به‌ سه‌ركرده‌كانی رۆژئاوای كوردستان كردوه‌
کارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزور داخرا
یەكێك لەو دوو كەسە تیرۆركراوەی چیای ئەزمەڕ بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی كەجەكەیە
داوا ده‌کرێت 40 هەزار سەربازی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا رەوانەی رۆژئاوای کوردستان بکرێت
ورده‌كاریی رێككه‌وتنی روسیاو توركیا له‌سه‌ر ڕۆژئاوای‌ كوردستان
پۆلیس: شاعیرو نوسه‌ر محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆیهێنا
دەستەی مافی مرۆڤ: كوژرانی‌ دو ڕۆژنامه‌نوسه‌كه‌ خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەكرێت‌و گومان لەسەر كوژرانیان ھەیە
تەرمی دەمهات عەگیدو جەمیل ئامەد لەسلێمانیەوە بەرەو قەندیل بەڕێدەکرێن
لە گرێسپی شەڕێکی سەخت له‌نێوان شه‌ڕڤانان و سوپای توركیا ڕوویدا
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×