چەمکی مودرنیتەی سەرمایەداری و مۆدیرنیتەی دیموکراتی

ئیبراهیم محەمەد
  2019-08-17     817
‎نامەوێت ئەم وتارە زۆر درێژ بێت.  هەرچەندە بابەتەکە هەڵدەگرێت کە هەزاران وشەو دەیان کتێبی لەبارەوە بنوسرێت . مودێرنیتە سەرمایەداری (کاپیتالیزم )  ئەوچەمکەیە ، کەوەک ئایدۆلۆژیای دەوڵەتە سەرمایەدارەکان دەبینرێت  . ئەمەریکا فەرەنسا بەریتانیا ئەڵمانیا  . پێشەنگی  وڵاتانی تری دنیان لەناو ئەم ئایدۆلۆژیاو سیستمە .بەرلەوەی چەمکی مۆدرنیتەی دیموکراتی  سەرهەڵ بدات. کەلەداهێنانە فەلسەفیەکانی بەڕێز ئۆچالانە .  دواتر دێینە سەر ئەم دەسەتەواژەیە . 
لەبەرامبەر ئەم ئایدۆلۆژیایەی کاپیتالیزمە  .ئایدۆلۆژیاو سیستمی کۆمۆنیستی هەبوو .یەکێتی سۆڤیەتی جاران و ڕوسیای ئێستا  دواتریش چین  و کوبا نوێنەرایەتی ئەم ئایدۆلۆژیایە  بوون . سیستمی کۆمۆنیستی  بەهۆی  کەم و کوڕی وهەڵەکانی . خزمەت نەکردنی مرۆڤ وژینگە ئاڵوگۆڕ نەکردنی ئاشتیانەدەسە ڵا ت و وەلانانی چەمکی دیموکراتیەت.  هاتنە ناوەوەی کەسانی دکتاتۆری هاوشێوەی ستالین و پاشان ماوسی تۆنگ و  کاسترۆ .... . هتد . نەیتوانی وەڵام دەرەوەی قۆناغەکە بێت  خواست و ئارەزووەکانی  هاونیشتیمانی بەدی نەهێنا. لەڕووی سیاسی ئابوری ،کۆمەڵایەتی  فەرهەنگی ،زانستی . 


ئەم چەمکە لەبەرامبەر مۆدنیتەی سەرمایەداری تائێستاش لەشکستدایە .هەرچەندە بۆ خۆشیان تێکەڵ بوون  بەسەرمایەداری .  بەڵام چونکە دیموکراتیەتەت گرنگی پێ نادەن هەر بەپاشکەوتویی دەمێننەوە .تەماشای ڤلادیمیر پۆتین و کاسترۆو دەسەڵاتدارانی چین بکەن .کەچەند دەسەڵاتخوازو کورسی  خۆشەویستن. مۆدرنیتەی سەرمایەداریش پڕ کێشەو کێماسیە لەڕووی ئەخلاقی ،سیاسی ،ئابوری . ئەم چەمکە هەرچی ویژدان بێت نیەتی،لەئەخلاقا شتێک لەسەرو سفرەوەیە . ژیانی ئەو لەمردنی ئەوانی تردایە .ئەتوانین بڵێین چۆن ئوتوموبیل بێ بەنزین کار ناکات .مودرنیتەی  سەرمایەداریش بێ خوێن ڕشتن .   ناتوانێت درێژە بەژیانی خۆی بدات .

ئەمە جگە لەوەی لەگەڵ ژینگەش بێ  بەزەییە .بەهۆی چاوچنۆکی و حەزی زۆری بۆ پارە سڵ لە وێران کردن ی ژینگە ناکاتەوە .بەهۆی کورە ئەتۆمی و کارگە زەبەلاحەکانی چەک و ماشێن و پێداویستیەکانی تر .ژینگە بەتەواوی سەرلێ شێواو بووە .گۆی زەوی بەهۆی گەرم بوون لەبەردەم هەڕەشەو کارەساتی سروشتی دایە  .

لەئێستادا مودرنیتەی سەرمایەداری هۆکاری سەرەکی ئەم شەڕەی ڕۆژهەڵاتی ناوینە.ئەوە ئەوانن خومەینی لەپاریسەوە بەتەیارە ئەهێننەوە لە تاران دای دەبەزێنن .هەموو هێزە ئیسلامیەشەڕ کەرەکانی ئەفگانستان ئەوان پشتیوانیان بوون و دایان مەزراند .

وەهابیەت وسەلەفیەت و قاعیدەی ئوسامەو ئەیمەن زەواهیری و داعشی ئەبوبەکر بەغدادی هەرهەمویان ئەوان دەستیان لەدامەزراندیاندا هەبووە . ئامانج لەما نە .ڕشتنی خوێنە بۆ ئەوەی چەکە کۆنەکانی خۆیان بفرۆشن بەپارەیەکی زۆر  .کەلەئێستاداچەکی نوێیان بەرهەم هێناوە .پێویستیان بەکۆنەکان نەماوە .ئەوپارە خەیاڵیەی ئەمەریکا لەسعودیە،عێراق ،ئیمارات ،قەتەر . لەشەڕی داعش دەستیکەوتووە سەدان ملیاردۆلارە . لەکاتێکدا ئەوچەکانەبەشێکی زۆریان سودی بۆ ئەمەریکا نەماوە . 


 بۆیە تائەم سیستمە لەئارادا بێت شەڕوکاولکاری و خوێن ڕشتن ناوەستێت .هەرجارەو بەڕەنگێکی نوێ  دەردەکەوێت .هەژاری ،برسێتی،نەخۆشی .دیاری دەستی ئەم سیستمەیە بۆ گەلانی ناوچەکە.هەتا بێتیش شەڕ گەورەتروپانتایی جوگرافیاکەی فراوان تر دەکەن . هەرشوێنێک شەڕی پێ نەگەشتووە دەیگەیەننێ. بێگومان هەنگاو بەهەنگاو .ئەم سیستمە سەرچاوەی هەموو کێشە ژینگەیی و سروشتی و مرۆییەکانی گۆی زەوییە . وڵاتانی ڕوسیا ،چین هندستان، بەرازیل ،پاکستان ،ژاپۆن.بەشداری سەرەکین لەم  وێران بوونەی  ڕوو دەدات.ئەمانیش لەهەمان چوارچێوەی سیستمی مودرنیتەی سەرمایەداری دەجوڵێنەوە بەهەندێ جیاوزایەوە .

 ئێستا با بێینەسەر چەمکی مۆدرنیتەی دیموکراتی .ئەم دەستەواژەیەچەمکێکی فکری و فەلسەفیە . ژینگەو سروشت و مرۆڤ و زیندەوەران دۆستە . دیموکراتیەتی ڕاستەقینە و ئازادی و یەکسانی دادپەروەری ،پێکەوەژیانی ئاشتیانەی گەلان بەبنەما دەگرێت .دوور لەشۆڤینیەت و ڕەگەز پەرستی نەتەوەیی و ڕق وکینەو خوێن ڕشتنی ئاینی و مەزهەبی. ئەم چەمکە  کەداهێنانێکە لەداهێنانە ناوازەکان و پڕ گرنگەکانی فەیلەسوفی سەردەم بەڕێز ئۆچالان. ئەم سیاسەتمەدارو بیرمەندو فەیلەسوفە .سیاسەت وئەخلاق و د یموکراتیەت پێکەوە گرێ دەدات .تاکۆمەڵگایەکی دیموکراتی وئەخلاقی بخوڵقێت. بۆیە تاکە ئەلتەرناتیفی مودرنیتەی سەرمایەداری وهاو فکرو هاوئاوازەکانی .مودرنیتەی دیموکراتیە.  دژ بەهەر کارێکی نائەخلاقی ئەوسیستمە دەوەستێت و ئەڵتەرناتیفی ئەخلاقی و دیموکراتی دەئافرێنێت .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×