کاک ئاری گیان ئەوھاش نا!

نیاز لاجانی
  2019-08-19     2514
ئێمەو ئێوەو مالی ئاسۆس‌و رێبین‌و نێچیروان‌و مەسرورو زۆرانیتر بەیەکەوە لەکەرەج بوین....
ھەندێکمان ماینەوەو ھەندێکید پەرشو بڵاوبون...
ساڵان چون‌و ھاتن... من‌و جەنابت لەھەولێر یەکترمان دیتەوە....
جەنابت بەرپرسی نوسینگەی ئاوێنە لەھەولێر بوی..
سەردانی منت دەکردو منیش خۆشحاڵ بوم کە کورە شەھێدێک‌و رەفیقێکی کەونی من بویی...
من گلەیم لێتان ھەبو، تۆش گلەیت ھەبو، دەتگوت: خاڵە نیاز دیتنی وەزیر ئاسانترە لەتۆ!
منیش  بەپێکەنینەوە دەمگوت: بەڵێ من ئیشم لەوان زیاترە....

ئاری گیان! لەو دەزگایەی کارت دەکرد ھەر پێدەوەستام بالانسەکە راست کەمەوە...
خۆشم دەوێی بەر لە ھەموو شتێک کوری پیاوێکی گەورەی!
پێش نێوەرێک ھاتیە لام‌و وتت کچێکم خۆش دەوێ و دەمەوێ بیخوازم،پێت گوتم: ناوی نێرگزە.. وتت: ئەوان خەڵکی ھەولێرو دەروبەرن،یەکێکیان دەوی کە گەرەنتی و کەفلیم بن، منیش ناوی مامۆستای باوکتم داوە...دەبێ قسە لەگەل باوکت بکەی بۆ چارەسەری ئەو مەوزەعە!

لەبەر چاوی خۆت تەلەفۆنم بۆ باوکم کرد و گوتی بەیانی ساعەت دە لای من بێ و بەخێر بێ و بە برازای خۆمی دەزانم...
شەو لەگەل بابم قسەم کرد و پێم گۆت: ئاری کوری باشە و ئەگەربکرێ چەنابی سەرۆک بیبینێ و بەشکو شتێ بە شتئ بکرێ..

باوکم ووتی: بێگومان شێخ مەحەمەد ھەرسینیم بە برا و ھاوسەنگەرم زانیوە ئەویش وەک تۆیە..
بەیانی یەکترتان دیت ھەم تەوسیەی ژنخوازی کۆتای ھات بە سەلامەتی و ھەم مامۆستای باوکم «وەک خۆت ووتت بە دە دەقەیەک دیدارێکی لەگەل جەنابی سەرۆک بۆ رێکخستی» و جەنابت لە سەنگەرێکەوە بۆ سەنگەرێکیکتر گەرایەوە...

دەستخۆشی لەجەنابی سەرۆک و باوکم دەکەم کە تۆیان وەک قوربانیەک و تێکۆشەرێک بینی... ئەمنیش کۆلێک گەشامەوە... ئاخر نازانی کوشتنی باوکت چێندە ئازاربەخش بوو ئاری گیان..

ئاری برام! دەبوو ھێندە راستی ھەیە خۆت بلێی ئێمەشی بێ سەغلەت نەکەی، ئاخر  خۆششمان دەوێی و رەخنەشمان لێت ھەیە.... برەک لەسەرەخۆ....
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×