٣١ی ئاب لەئاوێنەی مێژودا

کەمال محەمەد
  2019-08-31     1290


هەریەكێك لەرۆژەكان زۆر جاران گوزارشت لە روداوێك دەكەن ،هاوتای ئەمرۆش لە مێژووی باشوردا خۆی لە روداوێك ئەبینێتەوە كە بەهۆی دۆخی پڕ لە ناكۆكی و مەترسیداری دوحیزبی دەسەڵاتدارەوە هاتە بوون ،ئەگەر سەرنجێكی بدەین تەواوی ڕوداوەكان لەوسەردەمەدا پێچەوانەی ئەركە شۆڕشگێڕییەكانیانی نیشان ئەدا كە بەڵێنیان وڵاتێكی ئازاد كۆمەڵگایەكی دیموكرات بوو ،ئاشكرایە لە پاڵ ئەم بەڵێنانەشدا خوێنی چەندین ڕۆڵەی ئەم میللەتەیان كردە قوربانی لە پێناویدا ،ئەوانەی لە پێناو گەل و خاكەكەیاندا وەكو قارەمانێكی راستەقینە پەیڕەوكارێكی پەیڕەوكردنی ڕێسا پیرۆزەكانی عەشقی ئازادی و نیشتمان بون ،بەڵام  ڕۆژی ٣١ ی ئاب ئەو روداوەی  كەبەسەر دامودەزگاو خاكە تازەئازادكراوەكەی كوردستاندا هات لەدوای ڕاپەرین پێمان ئەڵێت كە عەشق بۆ ئازادی بەو روداوانە نەئەچوو كە دەبینران ،لە كاتێكدا هێشتا لایەنگرانی ئەنجامدانی شەڕی  شۆڕشگێڕی لەچاوەروانی بەرەیەكی بەهێزی حیزبەكاندا بون بۆ پارێزگاریكردن لە هەبونی زیاتر و مانەوەی  دەستكەوتەكان ،

سەرەنجام سەركێشییەكی گەورەی لایەنێكی حیزبی  لەسەر بنەمای پشت بەستن بەو ڕژێمەی كە بەدرێژایی  مێژوو روبەرووی گەلی كوردستان لەمەیداندا بوو ،ئەمە بژارێكی مەترسیدار بوو بۆ مێژوی گەلەكەمان ،٣١ ی ئاب دەرەنجامی ئەو ململانێیە بو بۆ ئەوەی یەكێكیان بەو پلەو پایە بگەن كە هێندەی شاخ و دۆڵەكانی كوردستان هەوڵ و كۆشش و خوێنی ڕژاوی ڕۆڵەكانیان لەبەر چاوان نەگرتبوو ،ڕوداوەكانی ئەو سەردەمە پێمان ئەڵێت كە هەرگیز ئەمجۆرە هەڵوێست و رەفتارانە ئەرێ ناكرێن لە مێژوودا كە راستیدا بەواتای یاری كردن بو بە شەرەف وكەرامەتی گەلێك كە روبارێك خوێنی بۆ ڕشتبوو ئەوانەی هۆكاری ئەو ڕوداوانە و دوبارە گەڕانەوەی پۆستاڵی سەربازانی داگیركەری ڕژێمی بەعس و زرێپۆشەكانیان بون ناتوانن بەرامبەر بە مێژوو خۆیان لە ژێر باری بەرپرسیارێتییەكی قورسدا دەرباز بكەن ،بۆیە ٣١ ی ئاب ئەو ڕۆژە بو كە ناتوانرێ بەئاسانی تێپەڕێندرێ و باس لە قوربانی و دەرەنجامەكانی نەكرێت كە چۆن دوبارە خوێنی كورد بەدەستی ئەوانە ڕژانەوە كە لە مێژە بەحەسرەتییەوەن ،تەواوی ئەمانەش هۆكارەكەی بەرژەوەندی پەرەستی و  زێدەرۆیی تاكپەرەستی حیزبی كوردی نیشان ئەدات لەبەرامبەر  یەكدیدا ،

پێویستە مێژوو نوسەكان بەشێوەكی راست باسی هۆكار و دەرەنجامەكانی ئەم ڕوداوەو كۆی ڕوداوەكانی دیكەش بكەن بۆ ئەوەی ڕووی قێزەون و بكوژی خۆیان لە ئاوێنەی راستییەكاندا بمێنێتەوەو ببینرێت ،ئێستا و دوای چەندین ساڵ لەم روداوانە گەرەنتی سەرەكی دوبارە نەكردنەوەی ڕۆژەڕەشەكانی مێژوو ئەوەیە كە چۆن و بە چ عەقلییەتێكەوە پێشوازی لە ڕۆژەكانی مێژوو بكرێت چونكە هەلومەرجی ناو خۆو دەرەوەش هێندە لەبار نییە بۆ ئەوانەی لە میانەی زهنییەتێكی موحافەزەكارەوە كە ئەم ڕۆژە بە دەستكەوت ئەزانن بكەونە سەنگەری ئەوانەی كە ئەوێ ڕۆژێ بە شوم و نەهامەتی بۆ گەلەكەمان ئەزانن ،بۆیە ڕۆژەكان و ئەو ڕوداوانەی تێیدا رویداون لە ئاوێنەی مێژودا وەڵامی هەمو ئەو كەس و لایەنانە ئەداتەوە كە نایانەوێت راستییەكان  ببینین و خۆیان بەملاو ئەولادا ئەبەن و بەهانە ئەدۆزنەوە !.

كمال محمد
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×