وه‌ڵامی‌ تاڵه‌بانی‌‌و بارزانی‌ بۆ داواكارییه‌كه‌ی‌ حسێن كامیل چی‌ بو؟

محەمەد نوری
  2019-09-17     1997

بارزانی چی پێوت؟

تاڵەبانی وەڵامەكەی چی بو؟

دوای هەڵهاتنی حسێن كامیل زاوای سەدام حسێن بۆ ئوردن، هەوڵیدا بەرەی رزگاریی پێكبهێنێت‌و داوای لەهەموو سەركردەكانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی كرد هاوكاری بكەن.

پەیوەندی بەبارزانییەوە كرد، داوای هاوكاری لێكرد. پێشتر حسێن كامیل لەگفتوگۆكانی ساڵی ١٩٩١ لەنزیكەوە بارز
انی ناسیبو، هەرچەندە ناسینەكە بەگرژیی دەستپێكرد، لەبەرئەوەی لەیەكێك لەكۆبونەوەكان كە تاریق عەزیز سەرۆكی وەفدی عێراقی بو، حسێن كامیل بەشێوەیەكی توندو ناشرین قسە لەگەڵ سامی عەبدولرەحماندا دەكات (ئەندامی وەفدی كوردی بووە) ئەم هەڵوێستە بارزانی توڕەدەكات، بۆیە راستەوخۆ دەڵێت: ئێمە دیلی ئێوەنین، گفتوگۆكان رادەگرم تا حسێن كامیلی تێیدابێت، بۆیە حسێن دەچێتە دەرەوە، پاش تۆزێك قوسەی كوڕی سەدام دێت‌و بەبارزانی دەڵێت: لەمەودا بەهیچ شێوەیەك حسێن كامیل بەشدار نابێت، هەر بۆ رۆژی دواتر، حسێن كامیل دەچێتە شوێنی حەوانەی بارزانی بەرەسمی داوای لێبوردنی لێدەكات.


حسێن كامیل لەپەیوەندییەكەیدا داوا لەبارزانی دەكات هاوكاری بكات، بارزانیش لەوەڵامدا پێی دەڵێت: هاوكاری مادیت بوێت دەتكەم، بۆ هاوكاری سیاسیش بەنامەیەكی نوسراو هەڵوێستی راستەقینەی خۆتم لەبارەی سەدام‌و گۆڕانكاریی لەعێراق بۆ بنوسە. حسێن كامیل بێ ئومێد دەبێت لەبارزانی.

هەوڵدەدا پەیوەندی بەتاڵەبانییەوە بكات، تاڵەبانی بەسەردانی لەسوریا دەبێت، پەیوەندی تەلەفونی لەرێی مشعان جبورییوە بەتاڵەبانییەوە دەكات، بەڵام تاڵەبانی وەڵامێكی ساردی دەداتەوە پێوابو حسێن كامیل پیاوی موعارەزەو گۆڕانكاریی نییە.

 

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×