هەر بەسەر پێیانەوە وەڵامێک بۆ عەتای شێخ حەسەن

هۆشیار عەبدوڵا
  2019-10-04     1294
هەر بەسەر پێیانەوە وەڵامێک بۆ عەتای شێخ حەسەن وتەبێژی سەرکردایەتی پارتی لەسلێمانی_هەڵەبجە :

یەک: ئەوە ئێمە نین وەزیر و گزیرمان هەبێت لای عەبدولمەههدی تا بەشێکی بەیاننامەکەی بنوسین،ئێوە ئەمڕۆ موخلیصیی دەرەجە یەکی ئەو عیراقەن کە بریار بو دوێنێ تەڵاقیی بدەن،دور نیە ناوەرۆک و چاپکردنەکەشی بە ئاگایی ئێوە بوبێت مەگەر ئێوە بەشدار و هاوپەیمانی حکومەتەکەی ئەو نین؟

دو: دور نیە عەبدولمەهدی راوێژی بە ئێوە کردبێت بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران چونکە ئێوە یەکەمی بێ رکابەرن لە کوشتن و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەراندا.

سێ:بێ هیچ موناسەبەیەک ناوی منت ترجاندۆتە نوسینێکت کە قوڵ گوزارشتە لە وێرانی ئاستی رۆشنبیریت،پێم وایە دە ساڵی تریش مست بەسەرا بتوێننەوە شکلی من دێتە بەرچاوت!

چوار:تۆ لە کاتیکدا لە سکی كابانێک و بە دەستی کابانێک گەورە کراوی لەبری وەفات بۆ کابانی ماڵەکەت جا ئەگەر دایکە بەرێزەکەتە یا خوشکت یا هاوسەرت هاتوی ئیهانەی کابان دەکەیت ، بەڵێ موچەی کابانی ماڵ ئەگەر نەوت دزەکان بیانهێشتایە کاریگەری گەورەی دەبو لەسەر ژیانی خەڵک ئێوە نەتانهێشت،لەبری شەرمکردن بەو رێگریە شانازی پێوە مەکەن.
پێشنیاری برینەوەی موچە بۆ کابانی ماڵ شەرم نیە،بڕینی موچە و چارەگە موچە و سەپاندنی پاشاکەوتی موچە شەرمە.

بیرت بێت مەگەر دلسۆزیتان لە سەردەمی سەدام و بەعپدا بۆ عێراق ئەگەرنا حالیەن کەس هێندەی ئێوە دڵسۆزی عێراق نیە و تاکە ناکۆکیتان نەوتە ئەویش بۆ تالانکردنی داهاتەکەی نەک لەبەر چاوی خەڵک و نەک لەبەر ئەوەش کە (بە فعلی نەک بە دروشم) دڵسۆزی هەرێم و خەلک و خاکەکەی بن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×