فریای گونده‌كانی خورماتوو داقوق بكه‌ون

لەتیف فاتیح فەرەج
  2019-10-08     94
ئێستا له‌سنوری قه‌زاكانی داقوق‌و خورماتو ئه‌م گونده‌ كوردیانه‌ وه‌ك له‌پی ده‌ست خاڵین‌و هه‌ندێك گوندی دیكه‌ش تاپۆی كوردیان هه‌یه‌و عه‌ره‌بیان تیایه‌ ناوی گونده‌كان:
قه‌زای داقوق:
1- جینگڵاوه‌
2- ئاوای فه‌ریق
3- تۆپزاوه‌
4- عه‌لی سه‌رای
5- عه‌ره‌ب كۆی
6- عه‌لوه‌ی پاشا
7- شوكر جه‌یران
8- شه‌شه‌كان
9- ته‌په‌ی دووسه‌ر
10- سه‌ی حوسێن
11- سه‌ی عه‌باس
12- سه‌ی نیعمه‌ت
13- شالیار
14- هاواری گه‌رمیان
15- رزگاری
16- زه‌نقڕ یه‌ك دووماڵی تیا ماوه‌
17- سنور
18- عه‌بدوڵا غانم
19- عه‌نانه‌
20- ته‌لمه‌غار
21- مه‌تاره‌
قه‌زای خورماتوو
1- پاره‌ پاره‌
2- خدر وه‌لی
3- شۆراو
4- په‌ڵكانه‌ی سه‌یده‌كان
5- په‌ڵكانه‌ی سه‌رحه‌د
6- په‌ڵكانه‌ی سالم
7- غه‌ڕه‌
8- قوڕیچای نه‌هره‌وان
9- قوڕیچای گه‌وره‌
10- به‌له‌گه‌ی بچوك
دیاره‌ شوێن‌و ناوچه‌كانی تری ده‌شتی نه‌ینه‌واو سنوری دوبزو خانه‌قین باشتر نین خه‌راپتر نه‌بن.

پێش ریفراندۆم ئێمه‌ له‌زۆربه‌ی ئه‌و گوندانه‌ چالاكی رۆشنبیری‌و هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كاری رێكخراوه‌یی خۆبه‌خشانه‌مان كردووه‌، ته‌نانه‌ت داعشیش سه‌ره‌ڕای داگیر كردنی هه‌ندێكیان، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌خه‌ڵكه‌كه‌ی چۆڵبكات، به‌شێك له‌گونده‌كانیش خۆیان هێزی خۆ پارێزیان دروستكردبو، ئێستا ته‌واوی ئه‌و گوندانه‌ چۆڵن.

ئه‌و گوندانه‌ كه‌ ناوم هێناون سه‌دان ساڵه‌ ئاوه‌دانن‌و به‌تاپۆ زه‌وی‌و زاری تاڵه‌بانی و داودی و كاكه‌یی‌و زه‌نگه‌نه‌و و كوردی دیكه‌ن‌و له‌سه‌رده‌می به‌عس‌و ئه‌نفال‌و پێشتریشا به‌شێكیان به‌زۆر له‌ كورد سه‌ندرابون بۆ عه‌ره‌ب، له‌دوای 200 ه‌وه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ به‌خۆشیه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان، به‌ڵام له‌ 2017 به‌ دواوه‌ خه‌ریكه‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ده‌ست ده‌چن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌مگوندانه‌ به‌لای كه‌مه‌وه‌ وا دابنه‌ین 20 خێزانی تیابووه‌ ، ئه‌وا به‌ گشتی 600 خێزان زیاتر ده‌كات خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر خێزانێكیش وا دانه‌ین 5 كه‌سن ، كه‌واته‌به‌ گشتی 3000كه‌س له‌و گوندانه‌ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر كراون، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكا زۆربه‌ی ئه‌و گوندانه‌ له‌ ڕووی خۆ بژێویه‌وه‌ پشتیان به‌ خۆیان به‌ستبوو ، لێ‌ ئێستا له‌ دۆخێكی تردان.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×