هەڵەکان‌و ئەنجامی کوشندە لەکەیسی ئامانج بابانیدا

ئارام هادی
  2019-10-18     1810
بەشێک لەهەریەکە لە (میدیا+ڕۆژنامەنوس)، لەسەرو هەموویانەوە خودی NRT لەکەیسی خۆکوژی ئامانج بابانی‌و هاوژین‌و منداڵەکەیدا، ڕۆڵی خۆیان لەبیرکردو لەبری پۆلیس لێکۆڵینەوەیان کردو لەبری دادوەریش بڕیاریانداو کەوتنە هەڵەیەکەوە کە ڕەنگە دەرئەنجامەکەی بۆ هەردو بنەماڵە کوشندەبێت. 

کەناڵی NRT لە لەحزەی یەکەمی خۆکوژیەکەدا وابڵاوی دەکاتەوە کە کارەکە تیرۆرستیە!!، لەکاتێکدا (ڕاستگۆیی) یەکێکە لەدروشمە سەرەکیەکانی ئەو کەناڵە، ئەو بەشەش لە ڕۆژنامەنوسان و سەنتەرەکانی بەرگریکردن لەمافی ڕۆژنامەنوس، سواری شەپۆلەکەبون‌و لەبێ ئاگایی خۆیان بێت یا مەبەستدار شرۆڤەکانیان ڕایگشتی ترساند. 

سەرباری ئەمانەش بەبێ ڕەچاوکردنی ڕووە کۆمەڵایەتیەکەی ئەم بابەتە، لەمیدیاوە فشارێکی زۆریان خستە سەردەزگا ئەمنیەکان و هەرکاکە و پەنجەی تۆمەتی ڕوو لە لایەک دەکرد، گەر ئەم فشارە میدیاییە نەبوایە ڕەنگە پۆلیسی سلێمانی پێویستی بەوە نەبوایە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وردەکاریەکەی بڵاو بکاتەوە، چونکە سروشتی ڕوودانی ئەم جۆرە لە خۆکوژی پێویستی بە کەشێکی بێدەنگه تا ڕووداویتری نەخوازراوی هەردوو بنەماڵەی لێنەکەوێتەوە.

لەم کەیسەدا کەناڵی NRT و بەشێک لەمیدیاکانیتر و  ڕۆژنامەنوسان و سەنتەرەکانی بەرگری لە ڕۆژنامەنوس و حکومەت و پەرلەمانیش کەوتنە هەڵەیەکەوە، ڕەنگه دەرئەنجامی ئەم هەڵەیە کەسانێک لە هەردوو بنەماڵە باجەکەی بدەن، پێویست بو لە دوای ئاشکراکردنی وردەکاری ئەم کردە خۆکوژیە ئەو کەسانە داوای لێبوردن لە پۆلیس و هەردوو بنەماڵە و ڕایگشتی بکەن بەداخەوە ئەمە نەکرا، بەڵام لەدوای ڕاگەیەندراوەکەی بنەماڵەی خوالێخۆشبو خاتو (لانە)وە هیچ پاساوێک بۆ ئەو کەسانە نەماوەتەوە جگە لەداوای لێبوردن. 

پیشەی ڕۆژنامەوانی و میدیا ئەوەنیە هەموو بابەتەکان ڕابگەیەنێت، چونکە بڵاوکردنەوەی هەندێک بابەت هەندێک جار دەبێتە هۆکارێک بۆ لێکترازانی هەتاهەتایی نێوان دووبنەماڵە، ئەگەریش زۆرە کارەساتێک بەدوای خۆیدا بێنێت زۆر قورستربێت لە سەرەتای کارەساتەکەی یەکەم جار.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×