بۆ قاسم سولەیمانی لەھەر کوێیەکی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستە

ئاری هەرسین
  2019-10-31     4843
وەزعی دەوڵەتە دەستکردەکەی غەرب «عێراق» زۆر باش نیە. دەڵێن مەبەست و ئارەزوی  «ئینقاز»ی ئەم دەوڵتە فاشیلەتان ھەیە.  ئێوە کە بە ڕوکەش خۆتان بە دوژمنی سەرەکی غەربیەکان لە قەڵەم ئەدەن و، لە ژێرەوە ھاوکار و برادەری غەربن بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆتان، لای ئێمەی کورد شارراوە نیە. ئێمە بینیمان کە لە لای ئێوە خوێنی شەڕڤانانی ڕۆژاوا، پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان و دیموکرات و کۆمەڵە وەک یەکە و، لای ئێوە ئێمە «من احفاد الجن» ین. 

لێرەدا پێویستە ڕاستیەک ھەیە باش لێی حاڵی ببیت، ئەویش ئەوەیە کە  ئێمە لە سوپا قارەمان و مۆدێرنەکەی ئێوە و تورک و کەس و کەس ناترسین. 

ھەر مەرامێکت ھەیە کەیفی خۆتە. بەڵام ھەرگیز بیر لە شێواندنی ژیانی ھاوڵاتیانی جینۆسایدکراو ی ھەرێمی کوردستان نەکەیتەوە. چونکە ئەوکات ئێمەش ئێرانتان بۆ ئەکەینە ئێرانستان. ئەوکات ھەر کوردێکی خۆفرۆشیشتان لەگەڵ بێت قیمەتی نیە. چونکە ھەمو تاکێکی ڕەسەنی ئەم خاکە پیۆزە، لە  ڕۆڵە نیشتیمانپەروەرەکانی نەوەی نوێ، کۆمەڵی ئیسلامی، پارتی،  یەکگرتوو،  یەکێتی،  سۆسیالیست و بزوتنەوە و کەمایەتیەکان ئەبنە خەنجەری ناو چاوی باوک و باپیرت. 

قسەم لەوە نیە نامەرد لە نێوماندا ھەیە.... بەڵام ئەوانە ڕەفیقی داگیرکەرن، بۆیە ئەوەی بە تۆی ئەڵێین، شمولی ئەوانەش ئەکات.

ئاغای سلێمانی...

لە ئازایەتی ئێوەنیە کە ئێمە ھەتا ئێستا خاوەنی دەوڵەت نین، بەڵکو لە بێموبالاتی خۆمانە.  ئێمەی کورد ئەوەندەی حەزمان لێبوە پیاوی بێگانە بین و پەرتەوازەبین لەناو یەکا، چارەکی ئەوەندە یەکڕیز و یەکگرتوو نەبوین.

بەڵام ئاغا ئەمجارەیان جیاوازە.  ئەگەر نیازی وێرانکردن و نەھێشتنی قەوارەی ھەرێمی کوردستانتان بێت. ئەوا وەعد ئەدەین شەڕەکەتان بۆ ئەھێنینە تاران، قوم، مەشھەد، تەبرێز و کرمان. ئێمە دەوڵەتمان نیە ھەتا لەکیسمان بچێت، ئەوەی دەیکەین بە مەبەستی پاراستنی کەرامەتی میلەتەکەمانە و بەس...
 
بۆیە سلێمانی ھەرجی ئەکەی توخنی کوردستان نەکەویت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×