هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی ژمارە (۹)، هەنگاویکی تر بۆ بارگرانی دەوڵەت

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید
  2019-11-12     1198
ئەنجومەنی وەزیران بەپەلە یاسای هەمواری خانەنشینی ژمارە(۹) ساڵی ۲٠۱٤ ناردوە بۆ پەرلەمان بۆ هەموارکردنی،ولەڕێگەی ئەم هەموارەوە دەیانەوێت ژمارەک پلەی وەزیفی و دامەزراندن زیاد بکەن بەڵکو توڕەیی جەماوەرو خەڵک هێور ببێتەوەو لە هۆکارەکانی هەمواری ئەم یاسایەدا هاتوە بۆ دۆزینەوەی فرسەتی زیاتری کارکردن،بەبێ ئاگابوون لەوەی ئەم هەموارە هێندەی تر باری سەرشانی حکومەت قورس تر دەکات لەبەر ئەم هۆیانەی خوارەوە:

۱_ هەموو یاساکان یان هەموارکردنەکان کە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەنێرێت بۆ پەرلەمان دەبێت بە ئەنجومەنی دەوڵەتدا تێپەرێت بۆ ئەوەی بزانرێت ئەم یاسایە یان هەموارەکەی ناکۆک نابێت لەگەڵ دەستوری هەمیشەییداو دواجار هەڵچنینی یاسایی گونجاوی بۆ بکرێت، کەدوای پرسیار کردن بۆمان دەرکەوت کە بەئەنجومەنی دەوڵەتدا تێنەپەڕیوە.
۲_ ئەم هەموارە بەهیچ شێوەیەک دەستەی گشتی خانەنشین نەیدیتوە تا لێژنەی مالی میوانداری بەرپرسی دەستەیان کرد ئەوەش وادەکات ئەم هەمواری یاسایە زۆر کەموو کوڕی لەخۆبگرێت حکومەت نەزانێت تێچونی جێبەجێکردنی ئەم یاسایە چەندە.
۳_ ئەم هەموارە لەدوو بڕگەدا تەمەنی خانە نشینی کەم کردوەتەوە بەبێ گوێدانە هیچ توێژینەوەو لێکۆڵینەوەیەک کەدەرئەنجامەکانی بەرەو چ کارەساتێک دەڕوات:
یەکەم : تەمەنی خانە نشینی کەم کردوەتەوە لە٦۳ وە بۆ (٦٠) ساڵ بەوەش بەحسابی خۆی نزیکەی (۲۱٠) هەزار پلەی وەزیفی کە (۱۳۹) هەزار نێرو (۱٦۳) هەزار مێینە خانە نشین دەبن شوێنەکانیان بە گەنجانی دەرچووی کۆلێژەکان پڕدەکرێتەوە ،لەکاتێکدا ئەو ففەرمانبەرانەی ئەم بابەتە دەیانگرێتەوە ژیانی خۆیان لەسەر ٦۳ ساڵ تەرتیب کردوە وبنەمایەکی یاسایش هەیە کە دەڵێت (العقد شریعه‌ المتعاقدین) کەپیچەوانەیە لەگەڵ ئەم بنەمایەدا
دووەم : فەرمانبەر بۆی هەیە خۆی خانە نشین بکات بە ویستی خۆی ئەگەر تەمەنی لە (٤٥) ساڵ و خزمەتی (۱٥) ساڵی هەبێت ئەمەش وادەکات کە (۱۱٦) هەزار فەرمانبەر دەتوانن ئەوە فرسەتە بقۆزنەوە بەحوکمی ئەوەی کەمترین موچەی خانەنشین لە عێراقدا (٤٠٠) هەزار دینارە بۆ کەسێک کە خێزانی نەبێت و یان (٤٦٠) هەزارە ئەگەر جگەخۆی دووکەسی تر بەخێو بکات ئەم (۱۱٦) هەزار فەرمانبەرەش موچەکانیان نزیکە لە (٤٦٠) هەزار دینار بەبێ ئاگا لەوەی ئەگەر ئەمانە ئەو فرسەتە بقۆزنەوە ئەوا بەحکومی ئەوەی (۱٥) خزمەتیان هەیە واتە سیڤیەکی دەوڵەمەندیان هەیە بەواتایەکی دیکە بڕی (٤٦٠) هەزار لە حکومەت وەردەگرن و دەشچن لە کەرتی تایبەت کارێک دەدۆزنەوە چونکە تائەمان وەستابن کەرتی تایبەت ناچیت خەڵکی بێ ئەزموون بخاتە گەر بۆ کارکردن واتە موچەیەک لە حکومەت وەردەگرن و فرسەتی کەسێکی تازە دەرچووش دەگرن و بێکارێکیش بۆ حکومەت زیاد دەکەن کە خۆپیشاندانی لەدژ بکات.

٤_ بۆ مەبەستی ئەم هەموارەی کە بڕیاریان داوە تێی پەڕێنن لێژنەیەکی (۹) کەسیان پێک هێنا (٦) ئەندامی لێژنەی دارایی و (۳) ئەندامی لێژنەی یاسایی کەلەسەر پێشنیاری جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان بەرێز حسن الکعبی و سەرۆکی لێژنەی دارایی بەڕێز هەیپەم الجوری بوو بۆ دوا بڕیاری هەردوو لێژنە.

٥_ گرفتی سەرەکی ئەم هەموارە ئەوە لە کوێ پارە بەدەستدەهێنن بۆ تازە دامەزراندن لە کاتێکدا بە ئامادە بوونی زۆرینەی لێژنەی دارایی و لێژنەی یاسایی و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان و بەرپرسی خانەنشینی گشتی ئەم پرسیارەم ئاراستەی بڕێوەبەری گشتی بوجە لە وەزارەتی دارایی بەڕێز گیف سامی کرد کە خەرجیە پێویسەکان کە دەبێت بدرێت بۆ حساب بکە لە خەمڵاندنی داهاتی گشتی کە بەشیک لە خەرجیە گشتیە پێویستەکان بڕی زیاتر لە (۹۸) ترلیۆنە بەرانبەر (۸٤) ترلیۆن داهات کە عێراق هیچ نەکات لەوەبەرهێنان شتی تر بڕی (۱٤) ترلیۆن کورت هێنانی دەبێت .
٦_گرفتێکی تر کەتا ئیستا باس ناکرێت ئەوەیە کە ئایا ئەم دامەزراندنە تەنها بۆ ئەو ناوچانەن کەخۆپیشاندانیان کردوە یان بۆ هەموو عێراقە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە .
۷_ یەکێک لەمەسجە هەڵەکان کە ئەم هەموارە وئەم دامەزراندنە دەیدات ئەوەیە تاخۆپیشاندان نەکەیت مافت نابیت.
۸_ خۆئەگەر دەمەزراندن تەنها لە ناوەڕاست و خواروی عێراق بکرێت ئەوا باڵانسی پلەی وەزیفی تێک دەچێت کەئەمەش گرفتێکی دیکەیە.

پێم وتن کەواتە پێم بڵێن لە کوێ پارە دابین دەکەن بۆ فەرمانبەرە تازە دامەزراوەکان
خۆ ئەگەر نەوت یەک دۆلار دابەزیت (۱) ترلیۆن نیو کورت هینان زیاد دەبێت بۆیە من قەناعەتم بەمجۆرە لە چاکسازی نیە والسلام.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×