کۆنگرە ئەکرێت یاخود ئەبەسترێت؟

شەهاب کەریم
  2019-12-08     789

کۆنگرە ئەکرێت یاخوود ئەبەسترێت.؟ ئەکرێت وەک بەرنامەیەکی ئۆرگانی نێو پەیڕەو، ئەبەسترێت وەک بەستن‌و کۆمکردن‌و چاودەنگی ناڕازی‌و بازدان بەسەر چەوتییەکان‌و کردنەوەی پەڕەی نوێ گەردن ئازادی!. 

وەک هاونیشتیمانییەک هەمیشە چاوم لەپێشکەوتن‌و سەرکەوتنی هەموو پارت و ڕێکخراوێکە بەگشتی بۆ هەمو هاوڵاتیان. بەدڵنیایی کۆنگرەی حیزب لەهەمو  شوێنێکی دونیادا بۆ ڕێ ڕۆشنکردن‌و نوێ بونەوەو بەرەوپێشچونی ئەندامان لە خزمەتی هاوڵاتیانی وڵات‌و ئامانجە گشتییەکان ڕێکدەخرێت.

بە پێچەوانەوە یان بە چەقی وەستاوەوە لەم دەڤەرە بۆ ئاشتکردنەوەی زویرەکان و دڵ ڕاگرتنی پیرەکان و ڕازیکردنی گەنجەکانە، چارەسەر و ڕێککەوتنە لەسەر دابەشکردن و دەستکەوتنی مسۆگەر بە پێی پێوەری شانس و بەرکەوتن.!. یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خاوەنی سەروەری پڕ شانازی و سەرکەوتنە بەسەر دۆخە ئاڵۆز و دژوارەکانی مێژووی سیاسییەوە لە ناوچەکەدا، یەکێتی نیشتیمانی بە مێژووی خۆی حیزبێکی چاونەترس و بوێر بووە و لە هیچ بەرپرسیاریەتێکی مێژووی خۆی نەدزیوەتەوە و تێکۆشاوە و سەرکەوتوبوە. 

یەکێتی لە دەرەوەی خوێدا بە ئاستەم توانراوە و کەس نەیتوانیوە بەرەنگاری بێتەوە وەک پەراوێزخستن و وەلانان و دورخستنەوە، ڕێبازی یەکێتی لە خەڵکەوە بە خەڵک و بۆ خەڵک بووە، بەڵام زۆر بەداخەوە لە بارودۆخی ئێستەی سیاسی، بوونی بەرژەوەندی تایبەتی و دەستکەوتی تاکە کەسی بەشێک لە سەرکردایەتییەکەی ئاراستەی خزمەتکردنی خەڵک و بنەماڵەی شەهیدان و ماندونەناسانی یەکێتیان بە مەبەستی کۆکردنەوەی سەروەت و  سامانی تایبەتی بۆ بنەماڵە و خۆیان هاوپێچکردووە!. 

تەواوی ئۆرگانەکانی جەستەی یەکێتیان داڕزاندوەو نیوە پەککەتەو نیوە مردوو کردووە و دەیانەوێت  هەموو ئەندامانی یەکێتی بێدەنگ بین بەرامبەر گیانەڵانی یەکێتیو پەککەوتنەکەی بۆتە بێ ئومێدی زۆری شۆڕشگیڕ و ماندونەناسەکانی یەکێتی. بەبێ دوودڵی دەبێت هەموو دڵسۆز و خەمخۆرانی یەکێتی نیشتیمانی  بەبێ گوێدانە هیچ بەرژەوەندییەکی تاکەکەسی و هیمەت بکەن‌و دڵنیابن لەوەی یەکێتی دەبێت بە قۆناغی هەڵسانەوەدا تێپەڕێ و ئاوڕ لە پەککەوتەو پەککەوتەییەکانی ناو پەکخستن نەداتەوە و هیچی تر خۆی نەخڵافێنێت بە ژمارەی سوا و سەقەتەوە کە جگە لە سڕینەوەی جوانییەکانی تری یەکیتی هیچ تر سەوز ناکەن بۆ کەس و کاری شەهیدان و یەکێتی و کوردستان. لە دواجاردا دەبێت بزانین یەکێتی قوربانی دەوێت، قوربانیش بە خوێنی نوێ و هێزی نوێی دەوێت و دەکرێ نەک کەسێک کە خۆی بە تۆپزی توانای هەنگاوێکی نەبێ و داوا لە ئەندامانی بکات هیمەت بکەن تا یەکێتییەکەمان سەربکەوێت..!.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×