من‌و عه‌لی حمه‌ ساڵح

ئومێد خۆشناو
  2020-01-17     790

ڕاسته‌ هه‌ردووکمان سه‌رۆکی دوو فراکسیۆنی جیاوازین‌و له‌ته‌واوی ڕۆژه‌کانی هه‌ردوو خولی چوارو پێنجی په‌رله‌مانیش له‌چه‌ندین کۆبوونه‌وه و به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی‌و گه‌لێ جاریش به‌بابه‌ت‌و نوسین وه‌ڵامی توندی یه‌کترمان داوه‌ته‌وه‌، من په‌شیمان نیم دڵنیام ئه‌ویش هه‌روا!

من‌و ئه‌و دوو تێگه‌یشتن‌و ڕوئیاو بیرو باوه‌ڕی جیاوازین‌و نه‌ئه‌و منه‌و نه‌منیش ئه‌وم، هه‌ردووکمان دونیا بینین‌و تێفکرین‌و ڕوانین‌و بیرو باوه‌ڕی سیاسی‌و حزبیمان جیاوازه‌و جیاوازیش ده‌بێت.

به‌ڵام دوای په‌سندکردنی یاسای چاکسازی وێنه‌یه‌کی من به‌ڕێز سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان بڵاو بۆته‌وه‌ که‌ به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ دوای سه‌رکه‌وتنی ئیڕاده‌ی چاکسازی و په‌سند کردنی یاساکه‌ خۆشحاڵ ده‌رده‌که‌ین!.
له‌ودڵخۆشیه‌ش نه‌ په‌شیمانین و نه‌ په‌شیمانیش ده‌بین....

ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ له‌ چه‌ندین په‌یج و سایتی دژه‌ ئارامی و کاری خێری ئه‌و وڵاته‌، به‌ جۆر شێوازی کرێت ته‌فسیرو ته‌ئویلی بۆ ده‌کرێ و قسه‌ی نه‌شیاو ده‌رحه‌ق به‌ هه‌ردووکمان ده‌کرێ، ئێمه باش تێده‌گه‌ین به‌شێک له‌وانه‌ ژانی چاکسازی گرتونی و هێشاون، بۆیه خودای گه‌وره‌ پشتیوان بێت به‌رده‌وام ده‌بین له‌ کاری هاوبه‌شی چاکه‌خوازی و هه‌موو جیاوازیه‌کان ده‌خه‌ینه‌ سه‌به‌ته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی....

نه‌ من و کاک عه‌لی نه‌ پارتی و گۆڕانیش بڕیاریان نه‌داوه‌ دوژمنی یه‌کتر بن، هه‌ڵسوکه‌وت و ده‌ربڕین و گفتوگۆی من و ئه‌و به‌ڕێزه‌ش په‌یوه‌نداره‌ به‌ په‌یوه‌ندی سیاسی نێوان پارتی گۆڕان، من له‌لای خۆمه‌وه‌ خوازیاری ئه‌وه‌م په‌یوه‌ندی پارتیمان له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه‌کان په‌یوه‌ندی ئاسایی بێت، پارتیش هه‌روای کردوه‌ له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان زۆرینه‌یه‌کی ڕه‌های هه‌یه‌و خستویه‌ته‌ خزمه‌ت پڕۆسه‌ی سیاسی و ئارامی و کوردستانی به‌هێز.

بۆیه چاکسازیتان باش و ده‌ستی هه‌موو ئه‌وانه‌خۆش بێت که‌ هه‌وڵی سه‌رخستنی ئه‌وکاره‌ دروسته‌یان داوه‌ ئه‌وه‌ش هه‌نگاوی یه‌که‌مه‌و به‌ په‌رۆشیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ته‌واوی هاپه‌یمانه‌کانمان، له‌پێناو خه‌ڵک و خاکی کوردستان کاری باشتریش ده‌که‌ین، ئێمه له‌ فراکسیۆنی پارتیش هه‌ر ٤٥ نوێنه‌ره‌کانی خه‌ڵکی به‌ش مه‌ینه‌تی کوردستان دڵنیای جه‌ماوه‌ری هه‌میشه سه‌ربه‌رزی پارتی ده‌که‌ینه‌وه‌،تیمێکی به‌هێزو خۆنه‌چه‌مه‌ێن و ئازای نێو په‌رله‌مان بین و له‌چوارچێوه‌ی کارنامه‌ی پارتی و ستراتیژیه‌تی سه‌رۆک و ڕابه‌ر سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی له‌ خزمه‌تی خه‌ڵکی کوردستان بین....
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×