كۆماری كوردستان

صلاح سالار
  2020-01-21     1144
1
یەكەمین كۆماری كوردستانە لە خۆرهەڵاتی كوردستان.
كۆمارێكی خودموختاریی دیموكراتیی كوردستان بوو.
تەمەنی تەنیا 10 مانگ و 25 ڕۆژی خایاند.

2
لە 17/12/ 1945 لە مەهاباد ئاڵای كوردستان هەڵكرا.
لە 22ی كانوونی دووەمی 1946 لە شاری مەهاباد،
پێشەوای شەهید قازی محەمەد لە مەیدانی چوارچرا،
پێكهێنانی كۆماری كوردستانی ڕایگەیاند.

3
لە 11ی شوباتی 1946 یەكەم كابینەی وەزیران،
لە ڕێگەی (ڕۆژنامەی كوردستان)ـەوە بڵاوكرایەوە،
كە 14 وەزیر بوون بە سەرۆكایەتی حاجی بابەشێخ.

4
ئامانجە سەرەكییەكانی كۆماری كوردستان ئەمانە بوون:
زمانی كوردی بكرێتە زمانی خوێندن و ئیدارە و ڕاگەیاندن.
ئەنجومەنی پارێزگای كوردستان بە هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

5
بەرپرسەكان لە خەڵكی ناوچەكانی خۆیان هەڵبژێردرێن.
ڕاگەیاندنی یەكێتی و برایەتی لەگەڵ خەڵكی ئازەربایجان.
بە یاسا یەكسانی لە نێوان كرێكار و بەرپرسان ڕێكبخرێت.

6
سنووری دەسەڵاتی كۆمارەكە دەوربەری 50 كم بوو.
شاری مەهاباد كرایە پایتەختی كۆماری كوردستان.
سوپای كوردستان بە یاسایی و نیزامیی ڕێكخرا.

7
ئەگەرچی تەمەنی كەم بوو، بەڵام خزمەتی زۆری كرد.
كۆمەڵێك ڕۆژنامە و گۆڤار بە زمانی كوردیی دەرچوون.
خوێندن لە قوتابخانەبەكان بە زمانی كوردیی دەستی پێكرد.

8
ئایینی ئیسلام كرایە بنەمای سەرەكیی كۆمار.
زانایانی ئایینی بە سەرۆكایەتی پێشەوا قازی محەمەد،
ڕۆڵی سەرەكییان بینی لە گەشەپیدانی كۆمارەكەدا.

9
كۆماری كوردستان پشتیوانی نێودەوڵەتی نەبوو.
محەمەد ڕەزا پەهلەوی پاشای ئەوكاتەی ئێران،
بەردەوام بوو لە هێرشكردنە سەر كۆماری كوردستان.

10
یەكێتی سۆڤێتی ئەوسا كە پشتیوانی كۆمار بوو،
بە سەودایەكی نەوتی ئێران پشتی كردە هەردووكۆمار.
سەرەتا ئێران كۆماری ئازەربایجانی داگیركردەوە.

11
بۆ ئەوەی خوێنی دانیشتوانی كوردستان نەڕژێت،
قازی محەمەد بڕیاری دا شاری مهاباد جێنەهێڵێت.
خۆی ڕادەستی سوپای شاهەنشاهیی ئێران كرد.

12
قازی محەمەد گوتی: ئەگەر بێتوو من هەڵبێم
ئێران شاری مهاباد خەڵتانی خوێن دەكات.
بەڵام بە شەهیدكردنی من واز لە خەڵك دەهێنێت.

13
پێشەوا و سەیفی قازی و سەدری قازی دەستگیركران.
پاش دادگاییەكی ڕواڵەتییانەی ستەمكارانەی سوپایی.
بڕیاری لەسێدارەدان بۆ هەرسێ (قازی)یەكە دەركرا.

14
دوای 329 ڕۆژ كۆماری كوردستان جوانەمەرگ كرا.
ڕۆژی 31ی ئازاری 1947 لە مەیدانی چوارچرا،
پێشەوا و براكەی و ئامۆزاكەی لەسێدارە دران.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×